مه‌راسیمه‌کانی 1ی ئایار2006

مێزگردی یه‌کی ئایار - تۆرۆنتۆ -که‌نه‌دا

ڤانکۆڤه‌ر - که‌نه‌دا

تۆرۆنتۆ - که‌نه‌دا

هێلسنکی - فینلاند

سدنی - ئوسترالیا

ستۆکهۆلم - سوئێد

بژی 1ی ئایار
ڕۆژی هاوپشتی و هاوخه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار


کۆمیته‌ی مه‌راسیمی یه‌کی ئایار له‌ شاری سدنی له‌ ژێر دروشمی (یه‌کگرتن، خۆڕێکخستن، خه‌باتکردن، پێکه‌وه‌ ئه‌توانین بیبه‌ینه‌وه‌) هه‌ڵده‌ستێت به‌م کارانه‌ی لای خواره‌وه‌:
1) The Annual May Day Toast له‌ ساوس سدنی لیگس کڵاب که‌ نوێنه‌ری هه‌موو نه‌قابه‌ کرێکاریه‌کانی ئوسترالیا و شاندێکی کۆمیته‌ی ئوسترالیای حککع و نوێنه‌رایه‌تی فدراسیۆنی شورا و یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کانی عێراق تیایدا به‌شدار ئه‌بێت، له‌ ناونیشانی 256 Chalmers Street، Redfern ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 1/5/2006 له‌ کاتژمێر 7ی ئێواره‌ نرخی بلیت 30$ به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ وه‌.
2) ڕێپێوانی یه‌کی ئایار له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ 7/5/2006 له‌ ناوه‌ندی شاری سدنی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:
له‌ کاتژمێر 11ی سه‌ر له‌ به‌یانی کۆبونه‌وه‌ له‌ Hyde Park North، وه‌ له‌ کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ڕێپێوان ده‌ستپێده‌کات.
قانونه‌ دژی کرێکارییه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی جۆن هاوه‌رد بۆ سه‌ر کرێکاران به‌ ناوی ڕیفۆرمی په‌یوه‌ندییه‌ پیشه‌سازییه‌کان که‌ له‌ 27/3/2006 ه‌وه‌ به‌ عه‌مه‌لی کاری پێده‌کرێت، زۆر دڕندانه‌تر و نا ئینسانی تره‌ له‌و هێرشه‌ی که‌ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا کردییه‌ سه‌ر کرێکارانی ژێر ته‌مه‌نی 26 سالڕ، که‌ به‌ خۆپیشاندانی کرێکاران و قوتابیان پاشه‌کشه‌ی پێکرا.
بۆیه‌ 1ی ئایاری ئه‌مسالڕ گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ کرێکاران له‌ ئوسترالیا، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و بۆنانه‌ی نایه‌کی گه‌وره‌ بوترێت به‌ هێرشه‌کانی جۆن هاوه‌رد بۆ سه‌ر کرێکاران. هه‌روه‌ها له‌م خۆپیشاندانه‌دا حککع له‌ ژێر دروشمی (نا بۆ داگیرکاری ئه‌مریکا، نا بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی) به‌شداری ئه‌کات.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ (عامر سابیر) له‌ ڕێگه‌ی 0412983260 یان asabir79@hotmail.com
عامر سابیر
نوێنه‌ری کۆمیته‌ی ئوسترالیای حککع له‌
کۆمیته‌ی مه‌راسیمی 1ی ئایار له‌ شاری سدنی
19/4/2006

 

------------------------------------------------------

 

           

 

04/07/2007