په‌یوه‌ندی

نووسین

گۆرانی

ماڵه‌وه‌

 

گیتارێکی بەئاگا

ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا



لێکۆڵینوە لە بەرھەمەکانی کاروان عوسمان کارێکی ھێند ئاسان نییە تا بتوانین بە چەند دێڕێک و بە خێرایی تێی پەڕێنین ، چونکە کاروان بەدەر لەوەی موزیک ژەن و ھونەرمەندێکی کەم وێنەی کورد بووە یەکێک بووە لەو ھونەرمەندانەی کە لە سەردەمی خۆیدا ئاگاداری کاری ھونەرمەندانی تری جیھانی بووە و جیھان بینییەکی فراوانی ھەبووە ئەم ڕاستییەش تەواو لە کرەکانیدا دیارە و ئەبینرێت .
ئەتوانین لەمەڕ ئەم بابەتە چاوێک بە بەرھەمەکانی کاروانی نەمرا بخشێنینەوە و گوێبیستیان بینەووە ، بۆمان دەر ئەکەوێت کە کاروان چۆن ئاگاداری کاری ھونەری جیھانی بووە ، ئەوەتا لە گۆرانی "ئەم مرۆڤە"دا بەڕونی بۆمان دەر دەکەوێت کە کاروان ئاگاداری موزیکەکانی موزیک ژەنی بەتوانایی جیھانی "بیت ھۆڤن" بووە و لە دەست پێکی گۆرانییەکەدا بەشێک لە موزیکێکی ئەو بەر گوێ دەکەوێت کە دووبارە لەو بەرھەمەی کارواندا بەکار ھاتووەتەوە .
یاخود لە گۆرانی "ئەی فریشتەکەم"دا کاروان موزیکێکی موزیک ژەنی بەتوانای فارس " جەواد مەعروفی " ھێناوە و بە ڕۆحێکی تەواو کوردانە کاری تێدا کردووە و دەنگی لەسەر تۆمار کردووە ، کە ئەم کارەی کاروان لە سەردەمی خۆیدا کارێکی داھێنەرانە بووە و ئێستا کەسانێک تازە خەریکن کاری لەو چەشنە ئەنجام ئەدەن .
یەکێک لە بەرھەمەکانی تری کاروانی نەمر کە ڕەنگدانەوەی جیھانبینی ئەوی تێدا دەبینرێت گۆرانی "بێنە پێش چاو"ە کە ئەم بەرھەمەی کاروان یەکێکە لە بەرھەمە تاکەکانی کاروان و جیاوازە لەسەرجەم ئیشەکانی تری کاروانی نەمر ھەم لەڕووی ئاواز و ھەم لە ڕووی تێکستی گۆرانیەکەوە ، ئەم بەرھەمە لە ساڵی ١٩٨٨ تۆمار کراوە و چەند کەسێکی تر بەشداریان لەم ئیشدا کردووە لەوانە ھونەرمەند حەمید بانەیی و کەسێکی تریش بەناوی ڕەزا کە کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و بە دەنگ بەشداریان لەم بەرھەمەدا کردووە . ئەوەی جێی باسە ئەم گۆرانیە لەڕاستیدا تێکستەکەی وەرگیراوە لە گۆرانییەکی ئینگلیزییەوە کە بەرھەمی ھونەرمەندی ئینگلیزی (جۆن لینۆن)ە کە مۆزیسیانێنیکی ئینگلیزه‌ گۆرانیبێژه‌ و نوسه‌ری گۆرانیشه‌ له‌ جیهاندا به‌ یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی (
The Beatles) ناسرا، یه‌کێک له‌ باشترین و به‌ناوبانگترین گروپی مۆزیکی له‌ مێژوودا. به‌ یه‌کێک له‌ باشترین گۆرانی نوسه‌کان داده‌نرێت له‌ سه‌ده‌ی 20دا. له‌ لیڤه‌رپول له‌ دایک بووه‌و گه‌وره‌ بووه‌، له‌ لاوێتیدا له‌گه‌ڵ باندی (skiffle craze) (یه‌که‌م باندی) تێکه‌ڵ بووه‌. ساڵی 1960 له‌گه‌ڵ گروپی (The Quarrymen) گه‌شه‌ی کرد. پاشان دوو ئه‌لبومی بڵاو کرده‌وه بە ناوەکانی‌ ( John Lennon/Plastic Ono Band) (Imagine) . وه‌ دوو گۆرانی ئایکۆنی(دیار و به‌ناوبانگ)ی ھەیە کە ئەوانیش "Give Peace a Chance" و "Imagine" ، ساڵی 1975 وازی له‌ گۆرانی وتن هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ته‌رخان بکات بۆ خێزانه‌که‌ی،به‌ڵام ساڵی 1980 دوباره‌ ده‌رکه‌وته‌وه‌ به‌ ئه‌لبومێکی نوێوه‌ بەناوی (Double Fantasy) پآش سێ هه‌فه‌ته‌ له‌ ده‌رچونی ئه‌لبومه‌که‌ی کوژراو ,
ھەروەھا گۆرانی (ئیماجین) نوسراوه‌ له‌ لایه‌ن موزیکزانی ئینگلیزی (جۆن لینۆن) . تراکی ده‌ستپێکه‌ له‌ ئه‌لبومی (ئیماجین) که‌ ساڵی 1971 ده‌رچووه‌، ساڵی 2004 گۆڤاری (
Rolling Stone) گۆرانی (ئیماجینی) به‌ سێیه‌م گۆرانی دانا له‌ ناو 500 گۆرانیدا له‌ مێژوودا
گۆرانی (ئیماجین) ئەو گۆرانییە یە کە کاروان و ھاورێکانی بە ھەستێکی زۆر کوردانەوە کاریان تیادا کردەوە لە سەردەمی خۆیدا و ئێستاش تام و چێژی خۆی ھەر ھەیە و تا ئەبەدیش ئەم تام و چێژە ھەر ئەمێنێت لەبەر ئەوەی ئەم ئیشە ھەستێکی تەواو مرۆڤدۆستانەی لەخۆیدا ھەڵگرتووە و کاروان و ھاورێکانیشی ئەم ھەستەیان بە شێوازێکی کەم وێنە گواستەوە ناو موزیک و گۆرانی کوردی لەو بەرھەمەدا ، ئەم گۆرانییەی جۆن لینۆن وەرگێڕدارەوە لە لایەن ھاوڕێیەکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی ئەو دەمی کاروان کە ناو رێبوار بووە پاشان کاروانی نەمر ئاوازی بۆ داناوە و بەرھەمەکەی بە کوردی کردووە بەو سەلیقە کەم وێنەییەیی خۆیەوە ، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری ھاورێکانی کاروان ئەم بەرھەمە
بەو شێوەیە تۆمار کراوە کە ئێستا گوێیەکانی ھەموومان دەیبیستن .



ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا

بەسوود وەرگرتن لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا

بەستەرەکان :

لینکی ئەو موزیکەی جەواد مەعروفی کە ئاماژەی پێدراوە
http://www.youtube.com/watch?v=cKEbGUyMUvk&feature=related

لینکی گۆرانی "ئەی فریشتەکەم"
http://www.youtube.com/watch?v=aj-dX_-R1GU&feature=related

لینکی گۆرانی "ئیماجین"ی جۆن لینۆن
http://www.youtube.com/watch?v=-b7qaSxuZUg

تێکستی گۆرانییەکە بە کوردی :

بێنه‌ پێش چاو به‌هه‌شت نه‌بێت
ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ی
جه‌هه‌نه‌م له‌ ژێرمان نه‌بێت
له‌ سه‌رمان ته‌نها ئاسمان هه‌بێت
بێنه‌ پێش چاو هه‌مو خه‌ڵک
بۆ ئه‌مڕۆ بژین

بێنه‌ پێش چاو وڵات نه‌بێت (سنور نه‌بێت)
گران نییه‌ کردنی
شتێک نه‌بێت بۆی بمڕیت یان بۆی بکوژیت
وه‌ هیچ ئاینێک نه‌بێت
بێنه‌ پێش چاو هه‌مو خه‌ڵک
بژین ژیانێ له‌ ئاشتیا

له‌وانه‌یه‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م
به‌ڵام من به‌ ته‌نها نیم
به‌ هیوام تۆش رۆژانێ بێیته‌ لامان
وه‌ جیهان هه‌موی یه‌ک بێت

بێنه‌ پێش چاو موڵکداری نه‌بێت
ئه‌پرسم ئایا ئه‌توانی
پێویستی نه‌بێت بۆ برسێتی یان چاوچنۆکی
برایه‌تییه‌کی پیاوانه‌
بێنه‌ پێش چاو هه‌مو خه‌ڵک
هاوبه‌شی ئه‌که‌ن له‌ ژیانا

ڕەنگە‌ بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م
به‌ڵام من به‌ ته‌نها نیم
به‌ هیوام تۆش رۆژانێ بێیته‌ لامان
وه‌ جیهان هه‌موی یه‌ک بێت

لینکی گۆرانی "بێنە پێش چاو" بە دەنگی کاروان عوسمان

http://www.youtube.com/watch?v=VMdI3saprJc