17 شوبات زامێکی سارێژنەبوو

  

شوانە حسن ابوبکر






۱۷شوبات ڕاچڵەکینێک بوو بەڕووی دەسەڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی میللەتەکەی لەو عەسکەرتاریەتەی چەندین ساڵە بوون بە زەرو و دڕکەزی بۆ گیانی نیشتمان و ھاونیشتمانیان ، ئاستی توڕەیی و ناڕەزایەتیەکان ژدژ بەنادادی و بێدادی و بێکاری و گەندەڵی بەڕوی دەسەڵات تەقیەوە . ئەگەرچی سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیش بوو بەشێوەیەک بەتەنھا زۆنی سەوزی گرتەوە بەڵام وەنەبێ بەتەنھا ڕووی دەم وگلەیی و ناڕەزایی تەنھا دژ بە دەسەڵاتی یەکێتی بێ ، چونکە بینیمان یەکەم کاردانەوە بوو دژ بەبارەگاکانی پارتی دیموکرات بوو چونکە چومگەی سەرەکی ھەرسێ دەسەڵاتەکە ئەوان پشکی شێریان بەرکەوتبوو ، شەقام ھەڵگری ئامانجگەلێک بوو ، لە دوای ئەوەی دەسەڵات ڕووی تفەنگەکانی کردە میللەت و چەندین ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەی خەڵتانی خوێن کرد .
دوای تێپەڕبونی ٦ ساڵ لەوەعد و بەڵێن و قسەی باق و بریق دەبینین ئێستا ۲۰۱٨ یە و چاکسازیەکانی بە بەراورد لەگەڵ داواکاریەکانی ئەوسا نەک ھەرجێبەجێ نەکران ، بەڵکو بە بنبەستیش گەشتن و توشی داڕمانی ئاوریش ھاتین ، نیوەی خاکی ھەرێمیشیان نایە بانی .
۱۷ ی شوبات دوای بەرد بارانکردنی لقی چواری پارتی چەکدارەکانی سەر بەو حزبە دەستڕێژی گووللە دەکەن و ( ڕێژوان علی ) شەھید دەکەن و ٥٨ ی دیکەش برینداردەکەن .
۱٨ ی شوبات حەوت بارەگای گۆڕان لە ھەولێر و دھۆک و بادینان دەسوتێنرێن .
۱۹ ی شوبات لە سلێمانی لە لایەن ھێزێکی پۆلیسی کارەبارە ( شێرزاد تەھا و سورکێو زاھید ) شەھید دەکرێن .

۲۰ ی شوبات کاتژمێر ۲ و نیوی بەیانی کەناڵی NRT لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە سوتێنرا ، ھەمان ڕۆژیش بۆ پشتیوانی لە داخوازیەکانی سلێمانی لە ( ڕانیە و کۆیە ) ش خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێنکارانیش دەستی پێکرد .
۲۱ ی شوبات لە سەرای ئازادی سلێمانی قەڵغانێکی مرۆیی لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران دروست کرا و لە ڕانیە و کۆیە و کەلار و سەیسایەق خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە .
ھەر ھەمان ڕۆژ ئەمینیستی ئینترناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵانەی دژی پێشێلکاری دەسەڵاتی کوردی بڵاوکردەوە .
۲۳ ی شوبات پەرەمان لە ژێر کاریگەری ئۆپۆزسیۆن بڕیارە ۱۷ خاڵیەکەی دەرکرد .
۲٤ ی شوبات یەکێتی قوتابیانی کوردستان ی سەر بە پارتی بە بێ ئاگاداری حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، دەوامی خوێنکارانی زانکۆی سەلاحەدینی ڕاگرت و ھەمان ڕۆژیش ھاتوچۆی سلێمانی بۆ ھەولێر قەدەغە کرا .
۲٥ ی شوبات ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەھەولێر دەسگیرکران پێکھاتبوو لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چاڵاکوان و ، ھەمان ڕۆژیش لە چەمچەماڵ ( گەرمیان احمد ) ی تەمەن سیانزە ساڵان شەھید کرا ، لە کلاریش ( بلال احمد ) شھید کرا ، لەھەردوو حاڵەتدا بەگوللەی چەکدارانی پارتی .
ھەر ھەمان ڕۆژ لە ( عەربەت و دەربەندییخان و قەڵادزە ) ش خۆپیشاندان دەستی پێکرد ، لە سلێمانیش یەکەم نوێژی ھەینی لە سەرای ئازادی ئەنجامدرا ، لەھەولێریش لایەنگرانی پارتی ھەینی شادیان ڕاگەیاند و ڕژانە شەقامەکان .
۲٦ ی شوبات ، دوای تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە سەرای ئازادی ، پشێوی دروست بوو ، دواتر ( ئومێد جلال ) بە گووللەی ھێزە ئەمنیەکان شەھید بوو .
۲۷ ی شوبات خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند ، ھەمان ڕۆژیش لە ھەولێر مامۆستایان بەیاننامەیەکیان دژی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان بڵاوکردەوە لە ڕاگرتنی دەواومی زانکۆ .
۲٨ ی شوبات ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی داواکاری خۆپیشاندەرانی خستەڕوو .

15/2/2018


 

 

           

 

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com