فەقێ خانەکەی بنەماڵەی بەرزانی
 
شەهاب کەریم






مێژووی کوشت و کوشتارەکانی پارتی بەناودیموکراتی کوردستان،سنووری قێزەوەنی بەدڕەوشتی تێپەڕاند و خۆی گەیاندەقۆناغی دیکتاتۆرەیەوەلەناوچەکە پرنسیپی کارکردنی ماڤیابەدڕەوشتەکانیش لەکاتی کارەکانیانداوەک پرنسیپ و هەڵسوکەوت لەبەرامبەرئەرک و بەرپرسیارێتی کارەکەیان کەجێبەجێ دەکەن سنوری ڕەوشتی کارەکەیان نابەزێن و نابنە جێی سەرنج و تانەی هاوپیشەکانیان کەلادانەلەهەموو ڕەفتارێکی مرۆیی! پارتی بەناودیموکرات،ئەزمونی خراپ و کردەوەنابەجێکان و دڕندەیی تاقیکراوە و نەکراوەی سەرزەمینی لەم بستەخاکەی کوردستاندا،بەسەرهاوڵاتیانی سڤیڵی کوردستان هێناوە و کردەی ئاستی نزمی ناڕەوشتی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی تێپەڕاندوە و فۆرمی دڕندە و جانەوەری لەسیمادا هەڵگرتوە و بەئەزمون بەهاوڵاتیانی کوردستانی تاقیکردۆتەوە،نەوەی یەک لەدوایەکی بارزانی ئەگەرچی پەروەردەی قوتابخانەی(موسادی ئیسرائیلن)هەرلەکوشتن و لاقەکردن و خۆفرۆشتن و بەحوکمەتی وڵاتانی بیانی و عەرەبی و تورک و عەجەم و تاڵانکردن و کردەوەی نەشیاوی نێوکۆمەڵگای کوردی و ئاینی ناوچەکە لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆیانداتاقیانکردەوە و بەرە و ناوچەکانی تری کوردستان گواستیانەوەبۆگەورەکردنی دەسەڵاتەکانیان لەپێگەی سیاسی و زوڵمی دەسەڵاتدابۆبردنەوە و سەرکەوتن! مێژووی پڕخیانەت و خۆفرۆشی و دەسەتی پڕلەخوێن و گیرفانی پڕلەناپاکی و ناڕاستگۆیی و بەهەدەربردنی سامانی گشتی وڵات لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوەهەتائێستاش کەهەمیشەلەهەوڵی کوشتن و هەڕاجکردنی ژێرخانی ئابوری و تاڵانکردن و ئەتککردنی شەرەفی کوردانن لەناوچەکەدا و منداڵ و گەنجی کوردبەناهەق دەکوژن و ماڵی خەڵک داگیردەکەن و دەست بۆناموسی هاوڵاتیانی سڤیڵ دەبەن،بێگوێدانەهیچ بەهایەکی ئەخلاقی و سیاسی و ئاینی و دونیایی،کەدەبێت خەڵکی کوردستان بەماف پەروەران و مێژوونوسان و گەنجان و هەموو چین و توێژەکانی ناوچەکەئەم ئامانجەلەبیرنەکەن و نەهێڵن دەستی ناپاکی و ناڕاستگۆیی پارتی بەناودیموکراتی کوردستان،لەپەرەسەندندابێت و هەوڵی بنکۆڵکردن و دورخستنەوەی بدرێت،لەگۆڕەپانی سیاسی کەلەئێستاداتەواوی دەسەڵاتەکانی بەشێوازەکانی سەرەوەی ڕەوشتی سیاسی قۆرخکردوە و نایەوێت هیچ گرنگییەک بەپێگە و خواستی خەڵکی کوردستان بدات و بۆگەیشتن بەئاسوودەیی، بنەماڵەی تۆقیوی تروکاولەخیانەت،بەڵگەی مەڵموس بۆئەومەبەستەش مێژووشایەتی هەمیشەزیندوی تاوانەکانی ئەوبنەماڵەیەن،هەرلەڕادەستکردنی پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئیتلاعاتی ئێران و ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕژێمی لەناوچوی عێراق لە٣١ ی ئابدا و هێنانی تانگ و زرێپۆشی ڕژیم بۆشاری هەولێری قەڵاومنارەدەربەدەرکردنی هاوڵاتیانی ئەوشارە،وەک پەڵەیەکی ڕەش هەرگیزلەومێژوەپاک نابنەوە،لە ناوچەکەی خۆشیاندا،هێندەترسنۆک و لاوازن،بەکوشتنی ڕۆژنامەنوس و لایەنگرانی لایەنەکانی ترئاسوودە دەبن و هەست بەبوونی دڵنییای و ڕەوینەوەی گوومانی شکست دەکەن.
تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ویدادحوسێن دانیشتوی شاری دهۆک،لاوێکی بوێر لەدیدی ترسنۆکی و بێدەسەڵاتی دەسەڵاتەئیمپراتۆریەکەیانەوەبوو،بۆگەنجێکی پڕلەبیر و کرداری جوان بۆخەڵک و وڵاتەکەی کەدەبوودروستبوونەی درزێکی بچووک بۆبینین تیشکی ئەوڕوناکییەی ڕۆشنایی دەخستەسەرناعەدالەتی و ناڕاستگۆیی و ڕەفتارەنامرۆییەکانی پارتی بەناودیموکرات لەسنوورەکەدا،ئەوە و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحەمە،ئاراستەی کردنەوەی دەرگایەکی نوێی قۆناغ و سەردەمی بارزانییەکی تری نێوبارزانییەکانە.کەنەوەگەورەکەی مەسعودی پەروەردەی(موسادی ئیسرائیلە) بۆ ئایندەی بنەماڵە و دەست و دیاری زەمەنێکی ترەبۆملهوڕەکانی پارتی و سەرکردایەتیان بۆبەردەوامی فەقێ خانەکەی بنەماڵەی بەرزانی.

.

 

           

 

07/09/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com