بومەلەرزەکەی یەکێتی...
 
چالاک ئـاغجەلەری







ئـەمڕۆ لە درەنگانێکدا ھاوکات دوای ڕۆژێک بەسەر ٣١ی ئـابی ڕۆژە مێژوویەکەی سەرکەوتنی پارتی و گەڕانەوەی ھەمان ڕۆژی کاریزماکەی یەکێتی( مام جەلال) ، بومەلەرزەیەکی سیاسی دای بەتەنگەی یەکێیتدا ، ئـەم لەرزە سیاسیە ھەموو ئـارامی و گەڕانەوەی ھاوھەڵوێستی باڵەکانی ئـەم ھێزەی گەیاندە خاڵی کۆتایی و نوقتە سەری دێڕ.

بەرژەوەندیەکان ھێند باڵان دووکەسی یەکەمی ئـەم ھێزەی جوڵاند بەئـاشکرا بەیاننامە ئـاراستەی ڕای گشتی و جەماوەر وکادرانی ھێزەکەیان بکەن، ئەم جوڵە سیاسیە ڕاگەیاندنی چڕبوونەوەی ھەڵدێرە پر بەستەڵەکەکانی ناوخۆی یەکێتی یە ، گەیشتن بەم ئـاستە بە واتای ھەنگاو بە ھەنگاو ماڵئـاوایی کردنە لەو ماڵەی کە ھەرلایەک بە جۆرێ خۆی بەخانە خوێ ئـەزانێ ، سبەی ڕۆژ لە بەشکردنیا ئـەوەی لەسەر ئـەرزی واقع کۆتایی دێت یەکێتی یە.

ھەموو سەرکردە وکادرەکان ھەر یەک بەجۆرێ دەبنە ھۆکاری داڕمانی ئـەم ھێزە ، ئـەم لەرزە سیاسیەش بە دەستپێکی ئـەو ڕۆژە دەبینم کە جەماوەری یەکێتی پێ دڵگران دەبێت.

سەرباری تەواوی بڕوبیانوە ماکیاژکراوەکانی دواخستنی کونگرە لەلایەن ھەرسێ باڵەکەی ناو ئـەم حزبەوە ، ھەموو بە ئـومێدی دەرچەیەکی مام ناوەند بوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا بەڵام دەرکەوت گشت پینەو پەڕۆکان بە ھەوڵی ھێز و کەسایەتیە ناوخۆ و دەرەکیەکان دەرمانی ئـەو نەخۆشیە درمە نەبوو لە پەیوەند بە یەکلا کردنەوەی کێشمەکێشە سیاسیەکانی ناخۆی حزب.

بەریەکەوتنێکی لەم جۆرە لە چوار چێوەی دەرکردنی ناوەندی بڕیار کە قەرارە مەکتەب سیاسیەکەی بەو ئـەرکە ھەستێت ، پێمان دەڵێت ئـەو ھێزەی خۆی بە خاوەنداری بڕیارە ستراجیەکانی ھەرێم دەزانێت توانای یەکلاکردنەوەی پرسەکانی خۆشی نیە !!.
ئـەم نابەرارە سیاسەی لە گۆڕەپانی ھەرێمە کورستان دەگوزەرێت و پارتی دیموکراتی کردە حزبی قائـد سەرەتا و کۆتای ھەڵە بنچینەیەکانی سەرکردایەتی یەکێتی یە ، ھێندەی سەرقاڵی لەت و پەتکردنی حزبەکەیان بوون بەچارەکی ئـەو ووزە سیاسیەی ھەیان بوو بەکار نەھات بەرامبەر رکابەرەکەیان کە پارتی بوو، ھەر بۆیە لە ئـێستادا خەڵکی کوردستان بە تایبەت زۆنی نیلی و سەوز ، لەھەر نابەرابەریەک پێیان دەکرێت ناتەبایی ئـەم کۆمەڵە دەمڕاستە سیاسیە یەک لە ھۆکارە سەرەکیەکانی چەقبەستووی دۆخەکەیە.

سەرمەرەترین ڕەخنە بەڕووی یەکدا دەدیدەن بە بنەماڵەکردنی یەکێتی یە ، باشە کام لە ئـێوە ( سەرکردەکان) کۆڕ وکچ و براو ئـامۆزاو خوێنزاتان نەھێناوەتە سەر خوانەکە، کاتێک تەخوین دەکەیت دەبێت پەرێزت خاوێن بێت!!، ئـەوەی دەبینرێت شیوەن بۆ ھەریسەکەیە ، یەکێتی چی بەسەر دێت جار بە جەھەنم چونکە بە ھەق بە تامی دوژمن مامەڵە لەگەڵ یەک دەکەن.
بۆخۆی ھەوڵێکی لەڵ جۆرە یەکلا کردنەوەی کۆمەڵێ حساباتە تەنھا و تەنھا بەرژەوەندیە تایبەتیەکان تێیدا ئـەکتیڤە ، ھەر قسەکردنێک لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی گشتی نماییشێکە دەربڕی واقعی ململانێکە نی یە.
لە ئـێستادا تەنھا ھۆکار کە یەکێتی بە پێوە ڕاگرتوە خۆشەویستی قوبانیدانی شەھیدەکانیەتی بە دەر لەم ڕاستیە سەرکردەیەک بەردێکی نەکردۆتە سەر بەردێ بۆ تۆکمەکردنی ماڵی یەکێتی ، بۆ مانەوەی یەکێتی و گەڕانەوەی ھێز بۆی دەست بەردار بوون لە بزنسی سیاسەت باشترین بژاردەی سەرکردەکانێتی بە پێچەوانەوە بەرگەی بومەلەرزەیەکی تر ناگرن.

چالاک ئـاغجەلەری

 

           

 

04/09/2016

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com