ڕۆشنبیر ئه‌و كه‌سه‌یه
كه (حه‌قیقه‌ت) به (ده‌سه‌ڵات) ده‌ڵێت.
"ئێدوارد سه‌عید"
ڕه‌خنه له ڕۆشنبیران ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له ناوه‌ندی
كه‌لتووری و ڕۆشنبیریی كوردیدا تا هه‌نووكه كه‌مترین
باسی لێوه كراوه و كه‌مترین بابه‌تی له‌سه‌ر
نووسراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م چینه‌ی كۆمه‌ڵگه،
گروپێكی پاك و بێ هه‌ڵه و په‌ڵه و له سه‌روو ڕه‌خنه‌وه
بن. ڕۆشنبیران كه خۆیان ته‌واوی دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه
ده‌ده‌نه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه و ئه‌و مافه به
خۆیان ده‌ده‌ن له باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه بدوێن، به‌ڵام
خۆیشیان كه دیارده‌یه‌كی تازه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارین،
ده‌بێت و پێویسته جارجاره خوێی ڕه‌خنه‌یان به سه‌ردا
بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بۆگه‌ن نه‌كه‌ن. له‌م
كورته باسه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌وڵێكی خاكییانه له‌م
ڕووه‌وه دراوه و وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییش، باس
له لومپه‌نیسم له فه‌زای ڕۆشنبیریی كوردیدا ده‌كه‌ین..
لومپه‌ن-پڕۆلیتاریا، به ئه‌ڵمانی «Lumpen proletariat
» ئه‌و زاراوه‌یه‌ی كارڵا ماركس و فریدریش ئه‌نگلس، له
دووه‌مین كتێبی هاوبه‌شی خۆیاندا به نێوی (ئیدیۆلۆژیی
ئه‌ڵمانیایی) 1845، بۆ یه‌كه‌م جار به‌كاریان هێنا. ئه‌وان
له‌م به‌رهه‌مه و له به‌رهه‌مه‌كانی دواتریاندا
لۆمپه‌ن-پڕۆلیتاریایان، بۆ ئه‌و (ورده چین)ه‌ی كۆمه‌ڵگه
به‌كار هێنا كه به پێچه‌وانه‌ی بۆرژوازی و
پڕۆلیتاریاوه، له به‌رهه‌مهێناندا هیچ ڕۆڵێكیان وازی
نه ده‌كرد و له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگه‌دا و له ڕێگه‌ی
گوماناویی وه‌ك سواڵكردن، نۆكه‌ری و فریودانه‌وه
بژێوی خۆیان په‌یدا ده‌كرد. ماركس ئه‌م گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه
به وابه‌سته و گه‌نده‌خۆری بۆرژوایی داده‌نێت و هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وان به دژه شۆڕش نێو ده‌بات و
ده‌ڵێت؛ لومپه‌نه‌كان هیچ ئامڕازێكی به‌رهه‌مهێنانیان
پێ نییه و هیچ كارێكی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌یان نییه و
زیاتر سه‌رقاڵی كاری درۆزنانه‌ن. به ڕای ماركس، لومپه‌نه‌كان
به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازین. به پێی سه‌رچاوه‌كان
ماركس زاراوه‌ی "لومپه‌ن-پڕۆلیتاریا"ی بۆ هێندێك له
چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕۆمای دێرین و ده‌سته‌یه‌ك
له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان، له ڕووداوه‌كانی
دوای شۆڕشی فڕه‌نسی و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی لوی
پوناپارتدا، به‌كار هێنا. چه‌ند بوارێكی تری هاوشێوه‌ی
وه‌ك (لاتزاروونییه‌كان)ی ئیتاڵیاش، له‌به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌ودا به‌رچاو ده‌كه‌ن. بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ی لومپه‌ن
به مانا ماركسییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ده‌كرێت
هه‌موو ئه‌م گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌خۆ بگرێت: شه‌قاوه،
قومارباز، باجگر، سۆزانی، خۆفرۆش، گیرفانبڕ، مشه‌خۆر،
لاتوپووت، نۆكه‌ر، ده‌رۆزه‌كه‌ر و دزه‌كان. ته‌نانه‌ت
هێندێك له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕۆن و پێیان وایه ته‌واوی
كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تیش ده‌گرێته‌وه. له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی
دواییدا، ئه‌م زاراوه‌یه به شێوه‌یه‌كی كورتكراوه
بووه به لومپه‌ن و له زۆر جێگه و شوێنی دیكه‌دا و
بۆ زۆر مه‌به‌ستی تر به‌كارهێنراوه.
لومپه‌ن زاراوه‌یه‌كی گشتییه و به‌و كه‌سانه ده‌گوترێت
كه له به‌رهه‌مهێناندا به‌شدار نین و له به‌ری ڕه‌نجی
كۆمه‌ڵا ده‌خۆن. كه‌سانێكن ڕواڵه‌تێكی پڕۆلیتاریاییان
هه‌یه، به‌ڵام ده‌رك و شعوری چینایه‌تییان نییه.
لومپه‌نیسم به به‌رهه‌می خه‌مۆكی و نائومێدی كۆمه‌ڵگه
داده‌نرێت. نائومێدییه‌ك كه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی
مێژوودا له كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌بووه، شایانی
باسه فارابییش له كتێبی (شاره‌كان)دا وه‌ك گیای
زیانبه‌خش باسی له لومپه‌نه‌كان كردووه.
له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی
لومپه‌نیسم، له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا بووه.
ئه‌وانیش برێتی بوون له‌و گوندنشینانه‌ی له‌به‌ر سه‌ختی
ژیان و له ژێر فشاری زۆری هه‌ژاریدا، گونده‌كانی
خۆیان به جێ هێشت و هاتن له په‌راوێزی شاره‌كاندا
نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام له‌م كاره‌یاندا دووچاری قه‌یرانی
ناسنامه بوونه‌وه، چونكه له گونده‌كانی خۆیان هه‌ڵكه‌ندران
و نه‌یشیان توانی ببن به شاری. هه‌ر ئه‌وه‌یه كه
ماركس له‌و نێوانه‌دا پۆلێنبه‌ندییان ده‌كات؛ واته له
نێوان بۆرژوا و پڕۆلیتاریادا. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه پاش
تێپه‌ڕینی زێتر له سێ سه‌ده به‌سه‌ر بارودۆخ و سه‌رده‌می
ماركسدا، ئه‌م زاراوه ماركسیستییه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ
نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و زۆر بواری تری له خۆ
گرتووه و له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا جگه له چینی
كرێكار، چه‌ندین چینی تریشی گرتووه‌ته‌وه و چه‌ندین
تایپی جۆراوجۆری لومپه‌ن دروست بوون.
یه‌كێك له‌و تایپه نوێیانه‌ی لومپه‌نیسم له كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا، كه ڕۆژانه ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم
ده‌كه‌ین، لومپه‌ن ڕۆشنبیره. لێره‌دا ده‌كرێت بپرسین
ئایا ڕۆشنبیریش ده‌توانێت ببێته لومپه‌ن؟! بۆ وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه و
شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی لومپه‌نیسم.
"تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌ده‌بییه به‌رده‌سته‌كانه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێت، لومپه‌نه‌كان ئه‌و چینانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن
كه ڕه‌فتار و گوفتاریان نا ئه‌خلاقی و دژی ئه‌رزشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. واتا به كرده‌وه دژی به‌ها فه‌رهه‌نگی-چینایه‌تییه‌كانی
خۆیان، هه‌نگاو ده‌نێن. بۆ نموونه لومپه‌نه‌كانی چینی
كرێكار، به چاوپۆشین له ماف و حه‌قده‌ستی كرێكار، له‌م
كاره‌دا یارمه‌تی خاوه‌نكار ده‌ده‌ن و به كرده‌وه
دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینه‌كه‌ی خۆیان كار ده‌كه‌ن
و هاوكاری چینی سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن. ئه‌م توێژه
له چینی كرێكار ئه‌خلاقی كرێكاریی فه‌رامۆش كردووه و
هاوڕێ له‌گه‌ڵا دژه‌كانی چینه‌كه‌ی خۆی، كاری
توندوتیژیی وه‌ك پێشێل كردنی مافی كرێكاران نمایش ده‌كات.
به گوزاره‌یه‌كی دیكه، لومپه‌نه‌كانی هه‌ر چینێك
پێچه‌وانه‌ی ئه‌رزشه كه‌لتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه‌كانی چینه‌كه‌ی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه و به
ڕاده‌ست بوون له به‌رانبه‌ر دژه‌كانی چینه‌كه‌ی خۆیان،
خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی زیاتری ئه‌وان ده‌بن به‌سه‌ر تاكه‌كانی
چینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخدا زێتر ئه‌م
وشه‌یه بۆ لومپه‌ن-پڕۆلیتاریا به‌كار هێنراوه، بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی چینه‌كانی تر، له لومپه‌نه‌كانی نێو
خۆیان بێ ئاگا بن. ئه‌م شێوه ڕه‌فتاره، وا له كۆمه‌ڵا
ده‌گه‌یه‌نێت كه گوایا، ئه‌وه ته‌نها كرێكارانن كه
له ڕیزه‌كانی خۆیاندا لومپه‌نیان هه‌یه و چینه‌كانی
تری كۆمه‌ڵگه، به زاراوه یه‌كده‌ست و بێ لومپه‌نن."1
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می گه‌وره و سه‌ره‌كیی ڕۆشنبیر،
كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی، بۆیه
ده‌كرێت بڵێین ڕۆشنبیر سه‌ر به ته‌واوی چینه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌یه. واتا هه‌م كرێكاره، هه‌م سه‌رمایه‌داره
و... تادوایی. ڕۆشنبیر چاو و گوێ و زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
بۆیه خیانه‌تی ڕۆشنبیر به خیانه‌ت له هه‌موو چینه‌كانی
كۆمه‌ڵگه داده‌نریت. واته هه‌ر كاتیك ڕۆشنبیر پشتی
له كۆمه‌ڵگه و ماف و خواستی تاكه‌كان كرد و خۆی ڕاده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار كرد، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت به
لومپه‌ن.
ئه‌وه‌ی هه‌نووكه له دنیای ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا ده‌گوزه‌رێت، به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
لومپه‌نیسمه. دنیایه‌ك پڕ له یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه،
پڕ له زه‌بر و زه‌نگ، پڕ له پاشقولگرتن و ملی یه‌كتر
شكاندن، پڕ له دروستكردنی نه‌فامی، پڕ له ساخته‌كاری؛
پڕ له نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، ڕه‌خنه‌گر و وه‌رگێڕی
ساخته. پڕ له هه‌ڵڕشتنی ڕق و تووڕه‌یی و هێندێكجاریش
ڕشانه‌وه به‌سه‌ر زۆر باس‌دا، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
بابه‌ته‌كه ڕه‌خنه‌گرتن بێت له دین.
یه‌كێك له دروشمه‌كانی لومپه‌ن ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه كه
ده‌ڵێت "هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵا ئێمه نه‌بێت، له ئێمه
نییه." ئه‌وی تر دوژمنمانه، دو‌ژمنێك كه ده‌بێت له
نێو ببرێت. ئینجا ئه‌م له نێوبردنه ده‌كرێت فیزیكی
بێت ئه‌گه‌ر له توانادا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر نا، ده‌كرێت
مه‌عنه‌وی و تیرۆری كه‌سایه‌تی بێت. ڕۆشنبیری كورد ئه‌م
دروشمه‌ی زۆر به جوانی له ناخی خۆیدا چه‌سپاندووه و
به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كات. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م
بنه‌مایه‌ی لومپه‌نیسم له فه‌زای ڕۆشنبیریی كوردیدا
به جوانی هه‌ستی پێ ده‌كرێت. لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م
ئاماژه به دوونموونه‌ی زۆر نزیك بده‌م، یه‌كه‌میان
ئه‌و دوو گوتاره‌ی (به‌ختیار عه‌لی) و (ڕێبین هه‌ردی)ه
كه له‌سه‌ر داعش نووسییان، چونكه هه‌ردوو گوتاره‌كه
به نه‌فه‌سێكی ئیدیۆلۆژی نه‌نووسرابوون و بۆنی ڕق و
تووڕه‌یی و هه‌ڵڕشتنی كینه‌یان لێ نه‌ده‌هات و به
شێوه‌یه‌كی زاستیی په‌تی باسیان له بابه‌ته‌كه
كردبوو، له لایه‌ن ڕۆشنبیره لومپه‌نه‌كانه‌وه
پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ نه‌كراو، له هێندێك جێگه
ڕووبه‌ڕووی په‌لاماردانیش بوونه‌وه. نموونه‌ی دووه‌میان
نامه‌كه‌ی (مامۆستا كامه‌ران) بوو كه سه‌باره‌ت به
یاساكانی كانتۆنی كۆبانی نووسیبووی و (ڕێبین هه‌ردی)یش
له بابه‌تێكیدا باسی له‌و نامه‌یه كردبوو. به‌ڵام
لومپه‌ن ڕۆشنبیره‌كان هێرش و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر
ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه‌ش، هه‌ر زوو ده‌ستی پێ كرد و
نه‌ك هه‌ر نووسینه‌كان، به‌ڵكوو كه‌سایه‌تیی نووسه‌ره‌كانیشیان
كرده ئامانج و ڕق و كینه نه‌ما هه‌ڵی نه‌ڕێژن و تۆمه‌ت
و سووكایه‌تی نه‌ما نه‌یبه‌خشنه‌وه. زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ی
له‌سه‌ر مامۆستا كامه‌ران و ڕیبَبین هه‌ردی نووسران،
زێتر له نواندنی زه‌بروزه‌نگ ده‌چوون تا ڕه‌خنه‌گرتن.
ئه‌مه ته‌نها دوو نموونه بوون له هه‌زاران نموونه
كه ڕۆژانه ده‌یانبینین. لومپه‌ن ڕۆشنبیر هێرش ده‌كاته
سه‌ر هه‌موو كه‌سێك، به لای ئه‌وه‌وه گرنگ نییه
ئایینپه‌روه‌ر بیت یان سیكولار، پڕۆلیتاریا بیت یان سه‌رمایه‌دار،
خاوه‌نی چینێكی ئابووری به‌رز، ناوه‌ڕاست یان نزم بیت.
به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی به لای ئه‌وه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه
كه وه‌ك ئه‌و بیر نه‌كه‌یته‌وه.
دنیای ڕۆشنبیریی كوردی، نه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری
لومپه‌نیسمه، به‌ڵكوو له لومپه‌نه‌كان پاڵه‌وان
دروست ده‌كات. تا هه‌نووكه زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت،
كه‌سێك نا‌بینیت دژی ئه‌م دیارده‌یه بووه‌ستێته‌وه و
ئێمه له لومپه‌نیسم تێ بگه‌یه‌نێت. چ ڕۆشنبیران، چ
نووسه‌ران، چ ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان. به پێچه‌وانه‌وه،
دنیای ڕۆشنبیریی ئه‌مڕۆمان به مێدیا و ماسمێدیاوه،
سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی لومپه‌نیسمه و له هێندێك
جێگه‌شدا خه‌ریكی دروستكردنی پاڵه‌وانه له لومپه‌نه‌كان.
ڕۆشنبیری كورد له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وتی
تاكه‌كه‌سی و نزیكبوونه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌ی دروست كردووه و بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به
پێگه و پله و پایه‌یه‌ك، هه‌میشه خۆی له پێناسه‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی لومپه‌نیسم دزیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر دوو
هۆكار؛ هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نه‌كه‌وێته
مه‌ترسییه‌وه و هه‌م له لایه‌ن لومپه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
زیانیان پێ نه‌گات، ئه‌وان به‌م كاره‌یان وه‌ك
ڕووناكبیری ئێرانی، (ڕامین جه‌هانبه‌گلوو) ده‌ڵێت: "له
جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان بخاته خزمه‌تی مێژووه‌وه، مێژوو
ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه." لومپه‌ن ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆ
زۆر جیاوازه له لومپه‌ن-پڕۆلیتاریای دێرین، چونكه
نه‌ك هه‌ر ڕواڵه‌تێكی پڕۆلیتاریاییانه‌ی نییه، به‌ڵكوو
گرانترین و فاخر ترین جۆری جلوبه‌رگ ده‌پۆشێت. نه‌ك هه‌ژاری
و سه‌ختی ژیان زۆریان بۆ نه‌هێناوه، به‌ڵكوو ژیانێكی
شاهانه‌ی هه‌یه و به هاوكاری حیزبه‌كه‌ی چه‌ندین
پۆستی گرنگی ده‌سه‌ڵاتیشی له بن ده‌ستدایه. لومپه‌ن
ڕۆشنبیر به پێچه‌وانی لومپه‌ن پڕۆلیتاریاوه، هه‌م
ئامڕازی به‌رهه‌مهێنانی له‌به‌ر ده‌ستدایه و هه‌م به‌شداره
له به‌رهه‌مهێنانیشدا، به‌ڵام به‌رهه‌مهێناوه‌ی لومپه‌نیسم.
بۆیه ده‌كرێت به‌م دیارده تازه‌یه بڵێین نیولومپه‌نیسم
له دنیای ڕۆشنبیریدا.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی ڕۆشنبیریی كوردیدا بخشێنین
كه زێتر خۆی له ئه‌ده‌بیات و به تایبه‌تیش شیعردا
ده‌بینێته‌وه، به ئاشكرا ده‌بینین لومپه‌نه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگه كه هیچ ڕۆڵێكیان له به‌رهه‌مهێناندا
نه‌بوو، نه به‌رهه‌مهێنانی ماددی، نه به‌هه‌مهێنانی
مه‌عنه‌وی، وه‌كوو (شێخ و مه‌لا و زاهیدی ڕیاكار و
ماڵپه‌رست و ته‌نبه‌ڵا و.... تا دوایی) هه‌میشه جێگه‌ی
ڕه‌خنه بوون له لایه‌ن زانا و ڕووناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه
كه زێتر له ڕێی شیعره‌وه به ڕۆڵی ڕۆشنبیرانه‌ی
خۆیان هه‌ستاون، وه‌ك (مه‌حوی، نالی، قانع، شێخ ڕه‌زای
تاڵه‌بانی و... چه‌ندانی تر) كه هه‌میشه له هه‌وڵی
ڕیسوا كردنی لومپه‌نه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیاندا
بوون. ئه‌وان له‌م كاره‌یاندا ته‌واو سه‌ركه‌وتوو بوون
و كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر خراپ نیشاندانی لومپه‌نه‌كان
له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان
كرد، تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا و كاریگه‌ریی ڕه‌خنه‌كانیان هێشتاش
به‌رده‌وامی هه‌یه. به‌ڵام ڕێك به پێچه‌وانه‌وه له‌م
سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا، لومپه‌ن بوون و لومپه‌نیسم،
خه‌ریكه ده‌بێته جێگه‌ی شانازی و مایه‌ی پێگه‌یشتن و
حه‌سانه‌وه و خۆشگوزه‌رانی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
كه‌لتووری لومپه‌نیسم له دنیای ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا،
كارێكی كردووه ڕۆژ له دوای ڕۆژ لومپه‌نیسم له فه‌رمانگه
و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ماڵه‌كانماندا ڕوو له
زیاد بوون بكات و نیشانه‌كانی له ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی
تاكه‌كاندا به ئاشكرا هه‌ستی پێ بكرێت. وه‌ك نه‌بوونی
گیانی هاوكاری و لێبووردن و زاڵبوونی ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
و زیاد بوونی ڕق و كینه و توندوتیژی و گوێنه‌دان به
یاسا له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا. زۆر بوونی حاڵه‌ته‌كانی
ژنكوشتن، لێدانی ژن و منداڵا، ده‌ستدرێژی سێكسی، ته‌حه‌ڕووش،
دزی ، گه‌نده‌ڵی، واسیته و واسیته‌كاری، به‌رتیل و ڕه‌شوه
وه‌رگرتن، پێشێلكردنی یاسا، زیان گه‌یاندن به
موڵكوماڵی ده‌وڵه‌ت و ....تادوایی. ڕۆماننووسی ئێرانی
(ئه‌میر حوسه‌ین چهل ته‌ن) ده‌ڵێت: "له بوونی هه‌ر
ئێرانییه‌كدا لومپه‌نێكی بچووك هه‌یه كه نیشانه‌كانی
له ڕه‌فتاره‌كانی ڕۆژانه‌ماندا به ئاشكرا ده‌بینین."
ئه‌م حاڵه‌ته ڕێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشدا ده‌چه‌سپێت.
ڕۆشنبیران و ئه‌هلی ئه‌ندێشه، ده‌بووایه له به‌رانبه‌ر
ئه‌م دیارده‌یه‌دا بوه‌ستانایه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی
بنه‌ڕه‌تی دژایه‌تییان بكردایه. به‌ڵام چه‌ند هه‌وڵێكی
زۆر كه‌م نه‌بێت، كارێكی ئه‌وتۆ له‌م مه‌یدانه‌دا نه‌كراوه.
چونكه لومپه‌ن ڕۆشنبیر ئه‌گه‌ر كارێكی وا بكات، ئه‌وا
هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه و
هه‌م حیزبه‌كه‌یشی لێی قه‌بووڵا ناكات. ئه‌ویش له ژێر
هچ هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی
و پۆست و پله‌وپایه حیزبییه‌كه‌ی ببێت، ئه‌گه‌ر ته‌واو
دڵنیاش بێت حیزبه‌كه‌ی هاوپیشه‌كانی تیرۆر و زیندانی
ده‌كات و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سووریش بزانێت
حیزبه‌كه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی و كوشتن
و تۆتالیتارییه‌ته و دژ به هه‌موو به‌ها جوان و به‌رزه‌كانی
شارستانییه‌تیشه. ئاخر ئه‌و وه‌ك جۆرێك له پیشه و
بازرگانی له پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕوانیت. ئاخر لومپه‌ن
ڕۆشنبیر هه‌رگیز ئه‌و جورئه‌ته‌ی ڤیكتۆر هۆگۆی نییه،
كاتێك ده‌بینێت په‌یوه‌ستبوونی به حیزبه‌وه و نه‌بوونی
سه‌ربه‌خۆیی فیكری ناكۆكه له‌گه‌ڵا ماهییه‌ت به‌خشین
به كه‌سێتییه ئینسانییه‌كه‌ی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی
له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر بۆیه له به‌ندی
حیزبه سیاسییه‌كان جیا ده‌بیته‌وه و سه‌رقاڵی په‌یامه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێت. لومپه‌ن ڕۆشنبیر ئه‌گه‌ر
واز له حیزبه‌كه‌یشی بهێنێت، یه‌كسه‌ر ده‌چێته نێو
حیزبێكی تره‌وه، چونكه شه‌یدای ده‌سه‌ڵاته و له
ڕووی سیاسییه‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌تی نییه
و جێگیر نییه. ئیشی لومپه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای غه‌ریزه
شه‌خسییه‌كان و به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه
كه‌سه‌كییه‌كانه. ڕۆماننووسی ئێرانی (جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د)،
له كتێبی (له خزمه‌ت و خیانه‌تی ڕۆشنبیراندا)
ڕۆشنبیران ده‌كات به دوو ده‌سته‌وه: به‌شی زۆریان كه
هاوڕێ له‌گه‌ڵا ده‌زگای حاكمدا ده‌گه‌ڕێن و ژماره‌یه‌كی
كه‌میش كه بۆ هه‌ڵاتن له بنبه‌ستی داگیركاری به
شوێن ڕێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن. لا103-101 ئال ئه‌حمه‌د،
ده‌ڵێی ده‌قاوده‌ق ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی بۆ ڕۆشنبیرانی
كورد نووسیوه.
موحسینی خه‌یمه‌دوز پێی وایه: "ورده‌كه‌لتووری لومپه‌نیسم
به‌م شێوه‌یه و به ئارامی وه‌ك خۆره ڕه‌گه‌كانی كه‌لتوور،
یه‌كله‌دوای یه‌ك ده‌خوات و له كۆتاییدا كه‌لتوورێكی
پووچ، چرووك و ژاكاو به‌جێ ده‌هێڵێت. واتا به‌رده‌وام
سه‌رقاڵی به‌هه‌مهێنانه‌وه‌ی لومپه‌نیسم ده‌بێت."2 ئه‌مڕۆ
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ته‌له‌فزیۆنه‌كان، سایته‌كان،
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌نته‌ره‌كان، زۆرێك له
ڕۆژنامه و گۆڤار و كتێبه‌كانیش، هه‌ر یه‌كه‌یان به
ئه‌ندازه‌ی خۆیان به‌شدارن له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
لومپه‌نیسمدا. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی له فه‌زای
ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێ، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر
نا‌ئومێد به‌خشه و تروسكایی تێدا به دی ناكرێت. كه‌ناڵه
بینراو و بیستراوه‌كانمان بچووكترین ڕۆڵیان له
هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌گێڕاوه، هێندێكیان
سه‌رقاڵی په‌روه‌رده كردنی تاكێكی بێئاگای مه‌سره‌فگه‌ران
كه هه‌موو خه‌م و خه‌ونه‌كانی له پۆشاك و پێڵاو و
ناوماڵا و ژیانێكی لوكسدا كورت ده‌بێته‌وه.
هێندێكیشیان به شێویه‌كی ئامانجدار و ئیدیۆلۆژییانه
خه‌ریكی په‌خشكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تن بۆ نێو كۆمه‌ڵگه.
له سایته‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا كه ئه‌مڕۆكه
پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان له ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كاندا
داگیر كردووه، بارودۆخ گه‌لێك خراپتره. به‌ڕێوه‌به‌ران
و كارمه‌ندانی ئه‌م فه‌زا مه‌جازییه، یارییه‌كی
ترسناك به عه‌قڵا و ده‌روون و هه‌ستی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان
ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له كاتی قه‌یرانه‌كاندا، وه‌ك
قه‌یرانی مووچه و به‌نزین و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی
ژیانی ڕۆژانه، یاخو له ئاریشه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی
گۆڕه‌پانه‌كه‌دا. نێچیرێكی ئاسانی دیكه‌ی ئه‌م فه‌زا
مه‌جازییه، توێژی گه‌نجانن كه له ڕێگه‌ی وروژاندنی
سێكسییه‌وه، غه‌ریزه‌كانی ئه‌م توێژه به‌دبه‌خته،
كراوه‌ته ئامانج. نموونه‌ی ئه‌م جۆره پێگه و په‌یجانه
گه‌لێك زۆرن كه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م گه‌مه گڵاوه
و لومپه‌نه‌كان له پشت په‌رده‌وه بێ وچان كار بۆ
دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك خۆیان لومپه‌ن ده‌كه‌ن.
" لومپه‌نیسمی كلاسیك دروشمی ئه‌مه بوو "ده‌زانم كه
ده‌زانم" به‌ڵام لومپه‌نیسمی پۆست مۆدێرن ئه‌م دروشمه‌ی
گۆڕیوه، ئه‌و ئێستا به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت "ده‌زانم
كه نازانی". لومپه‌نیسم له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر جۆره
توانایه‌كی ناسین و مه‌عریفه له‌وانی تر زه‌وت ده‌كات
و به‌ده‌ستهێنانی به شێوه‌یه‌كی بنبڕانه به كارێكی
مه‌حاڵا، تایبه‌تی، ئیختیاری، مێژوویی و مه‌جازی ده‌ناسێنێت.
لومپه‌نیسم له هه‌ردوو شێوه كلاسیك و پۆست مۆدێرنه‌كه‌یدا،
زه‌وینه‌كانی مانه‌وه‌ی تا دێت فراوان و زه‌وینه‌كانی
عه‌قڵانییه‌ت كه له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌بووڵكردنی دروشمی
"ده‌زانم كه نازانم" ڕۆ نراوه، سنووردار ده‌كات. ئه‌گه‌ر
لومپه‌نیسمی كلاسیك باوه‌ڕی وا بوو كه "حه‌قیقه‌ت له
گیرفانی مندایه." ئه‌وا لومپه‌نیسمی پۆست مۆدێرن له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه حه‌قیقه‌ت و مه‌عریفه بوونیان
نییه و ئێمه له‌گه‌ڵا حه‌قیقه‌ته‌كان، عه‌قڵه‌كان،
مه‌عریفه‌كان و زانسته‌كاندا ڕووبه‌ڕووین و ئه‌وانیش
مه‌جازی و مێژوویین، نه‌وه‌ك واقیعی و مه‌نتیقی."3 هه‌ڵبه‌ته
لومپه‌نیسم له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت،
به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كاندا به شێوه‌ی چینێكی
تایبه‌ت ده‌رفه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێ،
له كاتێكدا له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا، ده‌كرێت
له هه‌موو ئاست و چینه‌كاندا به جۆرێك له جۆره‌كان
به دی بكرێت. ته‌نانه‌ت له نێو ده‌زگا باڵاكانی وه‌ك
سه‌رۆكایه‌تی و پارله‌مانیشدا. ڕووناكبیری ناسراوی
ئێرانی، (ڕامین جه‌هانبه‌گلوو) له وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌دا كه ئایا ده‌كرێت لومپه‌نه‌كانیش بگه‌نه
پارله‌مان؟ ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه: "ئه‌گه‌ر
دیموكراسی نه‌بێت به‌ڵێ. هه‌ر وه‌ك له وڵاتی ئێمه (ئێران)دا
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیموكراسی هه‌بێت نه‌خێر.
هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر ژیر بن، لومپه‌نێك ناكه‌ن به
نوێنه‌ری خۆیان له پارله‌ماندا. ته‌نانه‌ت له سیسته‌مه
دیموكراسییه‌كه‌ی یۆنانیشدا، لاتوپووت و لومپه‌نه‌كان
ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا بگه‌نه پارله‌مان، چونكه ده‌یانزانی
ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت."4
من ڕام وایه له پاڵا دیموكراسییه‌كه‌ی جه‌هانبه‌گلوودا،
بابه‌تێكی گرنگتر له ئارادایه كه ئه‌ویش هۆشیاریی
تاكه. چونكه ئه‌گه‌ر تاك هۆشیار نه‌بێت، با
دیموكراسییه‌كی ته‌واو عه‌یاریش له گۆڕێ‌دا بێت، دیسان
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لومپه‌نه‌كان بگه‌نه پارله‌مان.
بۆیه له‌گه‌ڵا ڕێزم بۆ ڕایه‌كه‌ی جه‌هانبه‌گلوو، پێم
وایه دیموكراسی به ته‌نها به‌س نییه و هۆشیاری و به‌رچاوڕوونیشمان
پێویسته، كه ئه‌مه‌ی دواییان به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی
ڕۆشنبیره‌كانمانه ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن، كه به داخه‌وه
تا هه‌نووكه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕێك به پێچه‌وانه‌وه
ئیشی له‌سه‌ر كراوه، واتا تا ڕۆشنبیرێكی ڕاسته‌قینه
دوو كه‌سی هۆشیار كردووه‌ته‌وه، لومپه‌ن ڕۆشنبیر سه‌دانی
گه‌وجاندووه.
لومپه‌نیسمی كۆمه‌ڵایه‌تی و لومپه‌نیسمی ڕۆشنبیری
كاریگه‌رییه‌كی دوولایه‌نه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه،
یاخود وه‌ك ده‌ڵێن لومپه‌نیسمی ڕۆشنبیری دیوی دووه‌می
لومپه‌نیسمی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌هێز بوونی لومپه‌نیسمی
ڕۆشنبیری بره‌و پێده‌ری كه‌لتووری لومپه‌نیسمه له
نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و زه‌وینه‌ی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌تی.
چینی ڕۆشنبیرانی باڵاده‌ست ده‌توانن كار له‌سه‌ر زه‌وق
و سه‌لیقه‌ی گشتی بكه‌ن، ده‌توانن هه‌م به‌رزی بكه‌نه‌وه،
هه‌م بیشێوێنن. هه‌م وایان لێ بكه‌ن هۆگری هونه‌ری مه‌زن
و كتێبی باش و كه‌لتوورێكی باڵا بن، هه‌م كارێك بكه‌ن
زه‌وقی گشتی ئالووده‌ی هونه‌ری نزم و ئه‌ده‌بی خراپ
ببێت. ده‌توانن ئاستی هۆشیاریی سیاسیی زۆربه‌ی تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگه بگه‌یننه ئاستێكی هێند به‌رز كه هیچ هێزێك
نه‌توانێت فریویان بدات، هاوكات ده‌شتوانن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
ناهۆشیاری بێ ئیراده‌ی مێگه‌لئاسای ئه‌وتۆ درووست بكه‌ن،
كه به زووڕنای هه‌ر هێزێكی سیاسی بێنه جۆش و هه‌ڵپه‌ڕن.
ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌ناویدا ده‌ژی
به داخه‌وه جۆری دووه‌میانه. ڕۆژانه به چاوی
خۆمان ئه‌و واقیعه تاڵه ده‌ژین و ده‌بینین كه ئێستا
له‌م هه‌رێمه‌دا زه‌وقی گشتی به‌دوای چییه‌وه‌یه و چی
كاری تێ ده‌كات. له بازاڕی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا چی ڕه‌واجی
هه‌یه و حه‌زی گشتی چی ده‌خوازێت. له بازاڕی سیاسه‌تدا،
كێ هه‌واداری زۆرتره و هاواری زۆربه بۆ كام هێزی
سیاسییه. پشكی شێری تاوانی ئه‌م بارودۆخه حاكمه، له
ئه‌ستۆی لومپه‌ن ڕۆشنبیردایه.
ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی لومپه‌نیسممان
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بۆ ده‌رده‌خات، پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان
و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به‌تایبه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی
فه‌یسبووك، كه ڕێژه‌ی لومپه‌نه‌كان تێیدا ده‌گاته
لووتكه، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی
لومپه‌نه‌كانه. فه‌یسبووك زه‌وییه‌كی به پیته بۆ سه‌وز
بوون و سه‌هه‌ڵدانی لومپه‌نه‌كان، لومپه‌ن ڕۆشبیر،
لومپه‌ن هونه‌رمه‌ند، لومپه‌ن ئه‌دیب، لومپه‌ن ڕۆژنامه‌نووس
و لومپه‌ن سیاسی. ئه‌مڕۆكه زۆرێك له پێگه هه‌واڵییه‌كانیش
كه‌وتوونه‌ته ئه‌م زه‌لكاوه‌وه و ڕۆژانه له جیاتی
هه‌واڵا، زانیاری و هۆشیاری، لومپه‌نیسم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه،
سه‌یر له‌وه‌دایه ژماره‌ی خوێنه‌ران و هه‌وادارانی ئه‌م
پێگه و په‌یجانه سات له دوای سات ڕوو له هه‌ڵكشان
ده‌كات! ئاخر زانینی ئه‌وه‌ی، فڵان ئه‌كته‌ری سینه‌مایی
یان ده‌نگبێژ، چی ده‌پۆشێت و تا كوێی دیاره و بۆ كوێ
ده‌چێت، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی لومپه‌نیسم چ سوودێكی
هه‌یه و جگه له لومپه‌نه‌كان كێ تامه‌زرۆی هه‌واڵی
له‌م جۆره‌یه؟!
ڕۆشنبیر به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گرنگی له‌سه‌ر شانه.
هه‌روه‌ك جه‌هانبه‌گلوو ده‌نووسێت: "ڕۆشنبیر به‌رپرسیارییه‌تی
هه‌ڵبژاردنی هه‌یه و ڕۆشنبیر هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارییه‌تی
و خه‌باتی ڕۆشنبیری، خه‌باته له دژی ده‌سه‌ڵاته نه‌بینراوه‌كان
كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا زاڵا بوون و هاوژینی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی
گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌ركی ڕۆشنبیر خه‌باته
له دژی مێژووی ساخته و له هه‌نبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا
كه خه‌وی لێكه‌وتووه، ده‌وه‌ستێته‌وه و ڕێگه له
دروستبوونی مێژووی ساخته ده‌گرێت."5 ڕۆشنبیر چاو و
زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌ك ه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه ته‌نها
لومپه‌ن ڕۆشنبیره له سه‌نگه‌ری نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا،
دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌ركی ڕۆشنبیر دابه‌شكردنی
هۆشیاری و داناییه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا نه‌وه‌ك ماكیاژ
كردنی ده‌سه‌ڵات. ئه‌ركی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵا
قه‌یران و ئاریشه و ده‌رد و مه‌نه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ردا
بژی و هه‌میشه له ناو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا بێت و
به هه‌موو هێز و توانایه‌كییه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر
گه‌نده‌ڵییه‌كان هه‌ڵبماڵێت و هۆكاره‌كانیان ڕوون
بكاته‌وه. نه‌وه‌ك له‌و كاتانه‌دا كێشه و قه‌یران به‌رۆكی
خه‌ڵكی گرتووه بێده‌نگی و گۆشه‌گیری هه‌ڵبژێرێت، له
ده‌می ئاشتی و ئارامیشدا، له هه‌مووان ده‌نگ دلێرتر
بێت. یاخود له‌و كاته هه‌ستیارانه‌دا ڕای گشتی به
بابه‌تی لاوه‌كی و لابه‌لاوه سه‌رقاڵا بكات، به‌و
ئومێده‌ی گرفته سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بیر بچێته‌وه.
ڕامین جه‌هانبه‌گلوو ده‌ڵێت: "نه‌مانی هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی
شكستی ڕۆشنبیری به دواوه‌یه." ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به
ڕوونی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌یبینین و له هه‌ناویدا
ده‌ژین. ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیری له هیچ بوارێكدا كاریگه‌رییان
به‌سه‌ر چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر
مابێتیشی زێتر به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌وه ئیشی
كردووه واته به ئاڕاسته‌ی لومپه‌نیسم، بۆیه تا دێت
نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تییه‌كان زێتر ده‌بن و برینه‌كان
قووڵتر ده‌بنه‌وه. حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك كوشتن و لێدان و
توند‌و تیژی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا
به‌ره‌و به دیارده بوون ده‌چن و سته‌مكاری و
تۆتالیتارییه‌ت گه‌یشتوونه‌ته لووتكه و دیموكراسی و
مه‌ده‌نییه‌ت له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌ژین. بۆیه هیچ
زیاده‌ڕۆییمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێن ڕۆشنبیران له
دۆڵێك و كۆمه‌ڵگه له دۆڵێكی تردایه. ڕۆشنبیرمان هه‌یه
له گه‌رمه‌ی ڕووداو و كاره‌سات و ماڵوێرانییه‌كانی خه‌ڵكدا،
نه‌ك ته‌نها پیتێكی بۆ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك
نه‌نووسیوه و پریشكی ئاگره‌كه‌ی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكوو
له ماڵی گه‌رم و نه‌رمی خۆیدا، وه‌ك خان و خانم پاڵی
لێ داوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی
سه‌رده‌می منداڵی خۆیه‌تی. كه‌سێك له ئاست خه‌م و
ئازاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بێت، هه‌ر
شتێك بێت ڕۆشنبیر نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به زۆریش به
ڕۆشنبیر ناسێنرابێت و به‌سه‌رماندا سه‌پێنرابێت، ئه‌وا
لومپه‌ن ڕۆشنبیره. بیریاری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ئێدوارد
سه‌عید له پێناسه‌ی ڕۆشنبیردا ده‌ڵێت: "ڕۆشنبیر كه‌سێكه
كه (حه‌قیقه‌ت) به (ده‌سه‌ڵات) ده‌ڵێت." به زه‌بری
ئه‌م پێناسه‌یه‌ی ئێدوارد سه‌عید؛ ده‌مامكی ڕۆشنبیری
له ڕووخساری زۆرێك خۆبه‌ڕۆشنبیرزانی كورد ده‌كه‌وێت و
جگه له لومپه‌نێك هیچیان لێ نامێنێته‌وه.
به ڕای جه‌هانبه‌گلوو: "لومپه‌نیسم یه‌كێكه له
ڤایرۆس و نه‌خۆشییه جیددییه‌كانی كۆمه‌ڵگه
پۆپۆلیستییه‌كان، لومپه‌نیسم فه‌زای گشتی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
و له‌و شوێنه‌دا كه لومپه‌نیسم ئێمه له مه‌حاڵه‌كان
دوور ده‌خاته‌وه، ڕۆشنبیری ڕێك به پێچه‌وانه‌ی
ئاڕاسته‌ی لومپه‌نیسم ده‌جووڵێت و مه‌حاڵه‌كان ده‌خاته
به‌رده‌ممان."6 ئه‌و هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ی "له‌و
شوێنه‌دا كه ئێمه له‌گه‌ڵا شكستی ڕۆشنبیری ڕووبه‌ڕوو
ده‌بینه‌وه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه كه هه‌ست نه‌كرن
به به‌رپرسیارییه‌تی هاتۆته ئاراوه. هه‌ستی گشتی و
عه‌قڵی سه‌لیم له‌ده‌ست چوون، له‌ده‌ست دانی ئه‌م هه‌سته
هاوبه‌شه‌ی ئینسانه‌كان ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی هه‌ست
نه‌كردن به به‌رپرسیارییه‌تی كه ئامانجی لومپه‌نیسمه
و باشترین زه‌وینه سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌كان فه‌راهه‌م
ده‌كات."7
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه مه‌یل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
كه‌سه‌كی(شخصی) بن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له
جیددی و مه‌سه‌له سیاسییه‌كان فه‌رامۆش بكرێن. ڕێك ئه‌وه‌یه
كه ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕوو ده‌دات، ئه‌ویش
به ڕابه‌رایه‌تی له‌شكرێك لومپه‌ن ڕۆشنبیر كه هه‌موو
هه‌وڵێكیان بۆ ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی
خۆیانه و ئه‌مه‌شیان به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست
هێناوه.
لومپه‌ن ڕۆشنبیر نه‌ك هه‌ر خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵا ئیش
ده‌كات، به‌ڵكوو له پیشه‌كه‌ی خۆیشیدا دووچاری چه‌ندین
دوالیزم و قه‌یرانی ئه‌خلاقی پیشه‌یی ده‌بێته‌وه. "ئه‌وان
هێندێك كار ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێچه‌وانه‌ی
ڕۆشنبیرییه، كاره‌یلی وه‌ك ڕێكخستنی شێوه هه‌ره‌می
كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری، ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتخوازی،
به‌هێزكردنی ڕۆحی ماستاوكردن، پێشێل كردنی ئه‌رزشه ئه‌خلاقییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری، هێزگه‌رایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن
له هێزه ماددی و ئابوورییه‌كان، له‌حنی توندوتیژ،
ڕیكلام و بره‌وپێدانی ناوبانگخوازانه و درۆزنانه، ئه‌نجام
دانی كاره‌یلی سه‌وداگه‌رایانه و ده‌ڵاڵی به بیانووی
دابینكردنی بژێوی ژیان، ترس له گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه
و ڕه‌خنه‌یی، چالاكی پڕ له هه‌راوزه‌نا له جیاتی كار
له فه‌زایه‌كی لۆژیكیدا، خۆدزینه‌وه له جیاتی به‌رپرسیارییه‌تی،
زۆربڵێیی و ئاڵۆزبێژی و له جیاتی شه‌فافییه‌ت. لومپه‌نه‌كان
له بێ ئه‌رزش كردنی به‌رهه‌می كه‌سانی تری چینه‌كه‌ی
خۆیدا، ڕێگه ناده‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز دروست ببێت،
ئه‌وان له كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ چێژ وه‌رگرتن له
بچووكبوونه‌وه و زه‌بوونكردنی ئه‌وانی تر به‌شداری ده‌كه‌ن
نه‌ك بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون سوود وه‌رگرتن."8 ئه‌مانه
ڕێك ئه‌و ده‌رد و نه‌خۆشییانه‌ن كه ئه‌مڕۆكه جه‌سته‌ی
ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌خۆش خستووه.
لومپه‌ن ڕۆشنبیر پێی وایه كه خۆی گه‌یشت به ژیانێكی
خۆشگوزه‌ران و شاهانه و به هۆی كاركردنه‌وه بۆ حیزب
ده‌ستی له كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی زۆر گیر كرد، ئیتر
دنیای فه‌تح كردووه و پاڵی لێ ده‌داته‌وه. ئه‌و هه‌میشه
خه‌مسارد و ئه‌فه‌رۆزكاره. كاتێك به‌رهه‌می لومپه‌ن
ڕۆشنبیر ده‌خوێنینه‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌ین وڵات شامی
شه‌ریفه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌و كێشه و قه‌یران
و مه‌ینه‌تییانه ناكه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له
ئێستادا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵكوو وینای
ژیانێكی شاهانه و خۆشگوزه‌ران ده‌خوێنینه‌وه كه
لومپه‌ن ڕۆشنبیر خۆی تێیدا ده‌ژی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی
نابینێ. له كاتێكدا به درێژایی مێژووی ڕۆشنبیری و
ئه‌ده‌ب، ژیانی ڕۆشنبیران نزیكه‌ی هه‌میشه دۆزه‌خێك
بووه له نێو به‌هه‌شتی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام ژیانی
لومپه‌ن ڕۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕێك به پێچه‌وانه‌وه،
به‌هه‌شتێك بووه له نێو دۆزه‌خدا. هه‌وڵی لومپه‌ن
ڕۆشنبیر بۆ ئه‌وه نییه ژیانێكی جوان و خۆشگوزه‌ران و
پڕ له دادگه‌ریی بۆ هه‌مووان بێته كایه‌وه، چونكه
له كه‌شێكی وادا ئه‌و هه‌رگیز نابێته پاڵه‌وان و ده‌ستی
ده‌كه‌وێته ڕوو. ئه‌و چێژ له‌وه ده‌بینێت خۆی له
نازو نیعمه‌تدا بژی و خه‌ڵك له میحنه‌ت و نیقمه‌تدا.
به چاوخشاندنێكی خێرا به مێژووی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری
گه‌لانی دنیادا، ده‌بینین چه‌ندین كه‌ڵه ڕۆشنبیر و ئه‌دیب
و هونه‌رمه‌ند له جیهاندا، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه
خه‌ونه‌كانیان به‌دی نایه‌ت و بیر و باوه‌ڕیان له‌گه‌ڵا
ده‌وروبه‌ریاندا ناگونجێت و خه‌ڵك لێیان تێناگات، یان
به قسه‌یان ناكه‌ن و واقیعی تاڵی كۆمه‌ڵگه‌یان پێ
ناگۆڕێت، په‌نایان بۆ خۆكوشتن بردووه و نموونه‌ش له‌م
باره‌یه‌وه گه‌لێك زۆرن. به‌ڵام لومپه‌ن ڕۆشنبیر نه‌ك
هه‌ر بیر له خۆكوشتن ناكاته‌وه به‌ڵكوو ڕۆژ له دوای
ڕۆژ ماڵپه‌رستتر و ساماندارتر و ورگنتر ده‌بێت، ئه‌ویش
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كوردیدا به‌و
هه‌موو قه‌یران و مه‌ینه‌تی و واقیعه تاڵا و ناله‌باره‌یه‌وه.
سه‌یر نییه تا هه‌نووكه هیچ حاڵه‌تێكی خۆكوشتن له
نێو ڕۆشنبیرانی كورددا نه‌بینراوه؟!
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- لمپن روشنفكر، صمد چایلی، سایت همراز، تیر 1392.
2- چرا لمپنیسم ماندگارست؟ محسن خیمه‌دوز، سایت سینما
پارادایز.
3- هه‌مان سه‌رچاوه.
4- لمپنیسم ویروس جامعه ایران، رامین جهانبگلو، سایت
رادیو فردا.
5- روشنفكر جهان شمول و جایگاه روشنفكری در فچای امروز
كشور، رامین جهانبگلو، روشنفكری.
6- سه‌رچاوه‌ی ژماره 4.
7- سه‌رچاوه‌ی ژماره 4.
8- سه‌رچاوه‌ی ژماره 1.
9- لمپنیسم، علی اكبر اكبری، خرداد 1352، چاپخانه
حیدری، تهران.
10- درامدی بر ماهیت لمپنیسم، سامان شاملو، سایت
سرزمین اریایی.
|