ساڵى (2014 ) ساڵى نە گبە تى یان ڕەحمە تى کورد...!!؟؟
 

  

نووسينى : سه ربه ست عباس ره شيد




ئە گە رچى رۆشتن و هاتنى کات (چرکە و مانگ و ساڵ) هە موو وەک یە کن و جیاوازیان تە نها لە گۆڕینى ژمارە دایە ، رە نگە ئە م ڕستە یە زور ڕاست بیت بە مانا فیزکیە گەردوونیە کە ى ، بەڵام خودى گرنگیە کە لە ڕۆژمێرى خودى مرۆڤە کان خۆیاندایە ، کە بۆ پێوانە و بە راودیى کارو چالاکى ژیانى ڕۆژانە ى مرۆڤە کانە . وە رۆژمێرى ساڵیش وەک مێژوو خۆى وێنا دە کات ، بۆ تۆمارکردنى سە روەر ى نە تە وە و گەلان ..

مێژووى ساڵ ژمێرى نە تە وەى کورد بە دریژاى ساڵانى دروست بوونى خۆى بە جیاوازتر لە گە لان و نە تە وە کانى ترى دونیا ، ڕە نگە هە موو ساڵە کانى هیچ جیاوازیە کى واى نە بووبیت کە جیا وازبێت لە میژووى دروست بوونى حوکمڕانى چ لە ڕووى ئاستى ناوخۆى و دە رە کى و نیو دەوڵە تیش .
ڕە نگە نەشو نمایە کى پێشکە وتن خوازى لە بە رجە ستە کردنى مافە کانى کوردا خۆى وێنا کردبێت ،
بە ڵام ئە م نە شونمایە یش لە گە ڵ ڕۆشتنى کات و پیشکە وتنى گە لانى دونیا و گۆڕینى سیستە مى حوکمڕانیان لێوان لێو بووە لە گە شە ى خۆرسکى سروشت لە سە ر ئاستى جیهانى ..

سەرە تاى هاتنى ساڵى 2014 بۆ هە ر تاکێکى عێراقى جێگە ى ئومێدکى گە ورە بوو ، دڵخۆش بوون بە ئەنجام دانى پرۆسە یە کى گە ورەى وەک پرۆسەى هە ڵبژاردن و گۆڕینى سیستە مى سیاسى ووڵات و لادانى دە م و چاوە سیاسیە کانى سە ر کورسى دە ستە ڵات لە کە شیکى بە ناو دیموکراسى دا .بە ڵام دە ر ئە نجامى برۆسە ى هە ڵبژاردن و کیشمە کیشمى سیاسى و حوکمى تاک ڕەوانە و کیشە ى مە زهە بى تایفى و بە لاماردانى چە ند شاریکى سونە نشین دا گیرکردنیان لە لایە ن ریخراوى تیرۆرستى داعشى بە ناو ئیسلام ، هە موو هاوکیشە ئومیدبە خشە کان پێچە وانە بوونەوە و عیراقى گە ڕاندە وە بۆ سە ردە مى خە لافە ت.
بۆ عێرا قیە کان ئە م ساڵە بە شکسێکى دە ساڵە ى دواى حوکمرانى ڕژێم دادە نرێت ، ئە م ساڵە ش گە ورە ترین شکستى سە ربازى میژووى حوکمرانى سە ربازى عیراقى بوو لە رووى بە ر گرى و لە دە ست دانى نەمانى متمانە ى سە ربازى و بە رگرى لە ناو گەل و میلە ت..
شکستی ئابوورى عێراق یە کێکى کە بوو لە نە هامە تیانە ى کە لە م ساڵدا بە رۆکى کە رتى ئابورى حوکە تى عێرا قى گرت ،جە نگى دژ بە تیرۆرو لە دە ست دانى ئە و بیرە نەوتانەى کە دە کە ویتە ناوچە کانى ژیر دە ستى داعش و دابە زینى نرخى نە وت و ڕاکیشانى قە رزى نێودەوڵەتى و فرۆشتنى نە وتى داعش بەناو بازارى ڕە شەوە جاریکى کە ژیرخانى ئابوورى عێراقى خستە وە ژێر بارى قە رزە وە .
کاریگە رى ئە م ساڵە بۆ (پێگە ى کورد )ى هێندە ى سە دە یە ک کارگە رى ئیجابى و سلبى هە بوو لە ڕووى ئابوورى و کۆمە ڵایە تى و سیاسیە وە .
لە ڕووى ئابووریە وە : حوکمە تى کوردى ساڵیکى پر لە نە هامەتى و قە یراناوى بە ڕێکرد ، هە ر لە سە تاى هاتنى ئە م ساڵەیشەوە کیشمە کیشى سیاسى و حوکمى تاک ڕە وانەى سە کردایە تى سیاسى بە رۆکى ئابوورى و کە رتى وەبە رهینانى گرت .،بڕانى (بودجە و موچە ى فە رمانبە رانى هە رێم) لە لایە ن حوکمە تى عێراقیە وە و لە ساتە وە ختیکى تە واو هە ستیاردا رووبە رووى میلە ت بووە .
نە بوونى هیچ پلانێکى کە رتى ئابوورى و پشت بە ستن بەداهاتى عێراق و نا ئامادە سازى بیست ساڵە ى حوکمڕانى ئابوورى کوردى وقە رز کردن لە بانکى نێودە وڵە تى ، بۆ جارێکى تر ژێر خانى ئابوورى دە وڵە تى کوردى هێنایە وە سە ر سفرە ى خاڵى ..
لە ڕووى کۆمەڵا یە تیشە وە : هاوڵاتیانى عێراق بە گشتى و هە رێمى کوردستان بە تایبە تى ساڵێکى دە روون ناسازو و تە واو دژواریان بە ڕێ کرد ، شکستى کە رتى ئابورى ووڵات و بڕینى بوودجە و نە ناردنى موچە لە لایە ن حوکمە تى بە غداوە و شکستى کە رتى وەبە رهینان و نە مانى پارە لە بانک و سە ر هە ڵدانى بێکارى و شە ڕى پە رنگاربوونەوەى پێشمە رگە دژ بە ڕیخراوى تیرۆستى داعش و کارە ساتى ئە نفال و جینۆسایدى شە نگال و پشتیکردنى دە وڵە تى عێراقى لە ساتە وە ختە هە ستیارە کاندا ، روودانى هە موو ئە مانە بەسە بۆ هاوڵاتیانى گە لێک کە لە جە نگیکى دە روونى دا بژى .

لە رووى سیاسیە وە ئە م ساڵە شکۆمە ندە ترین و پر بەهاترین ساڵى حوکمڕانى سیاسى سە دە ى کوردى بوو ، من پێم وایە سە رانى سیاسى دە بێت خوێندنە وەیە کى پۆزە نیڤانە یان بۆ ئەم ساڵە هە بێت.
بە جۆریک کە ئە م ساڵە بووە هۆى لە بێژنگ دان و شە نوکەوکردنى بە رهە مى خە باتى سیاسى ساڵانى رابردوو ، بە جۆریک روودانى هەر کارو کارە ساتێک بە خۆشى و ناخۆشیە وە بە سودبوو بۆ سیاسە تى کوردى و خزمە تیکى ئە رینیش بوو بۆ نزیک بوونە وە لە دروست بوونى دە وڵە تى کوردى .
ڕوودانى هە ریە کێک لە و رووداوانە لە رووى سود بینیە وە ڕۆڵ و پێگە ى تایبە تى خۆى هە بوو بۆ کورد چ لە سە ر ئاستى ناوخۆىو دە رە کیى و نێودە وڵە تیش .
لابردنى ( نورى مالکى) پاش هە شت ساڵى حوکمرانى تاک رە وانە ببوە خەونى زووربە ى عێراقیە کان و بۆ کوردیش ببووە خە ونى مۆتە کە ، لە کاتیکدا کارگە رترین کە س بوو بۆ روودانى رووداوە کانى هە شت ساڵە ى حوکمە تى عیراق وسە رجاوەى نیگە رانى نە یارى و دروست بوونى قە یرانە کانى کورد بوو .
یە کێکى کە لە دەستکە وتانە ى کە گە لى کورد لە م ساڵدا بە خۆیە وە بینى گرتنەوە ى شارى (کە رکوک و ناوچە دابرێرنراوە ) کان بوو بە بێ بوونى هیچ شە ڕو توند و تیژیە ک و وە جیگیر کردنى هیزى پێشمە رگە بوو لە و ناوچانە ، کە ئە مە ش ئە وشکۆمە ندیە گە ورە بوو کە کورد بە درێژاى سە د ساڵ خە بات نە یتوانى بوو یە دە ستى بهێنێت .
ڕۆشتنى نە وت بە ناوى کورد و لە سە ر خاکى کورد و نادنى بۆ بە ندە رە کانى جیهان و هاتنە ناوەى کۆ مپانیە زە بە لاحە کانى نە وت و متمانە ى بانکى وولاتان بۆ هە لگرتنى پارەى خە زنکراوى نە وت ، دە ستکە وتیکى سیاسى گە ورە بوو لە میژووى حوکمرانی کوردیدا .
بە قە بارە یە کى گە ورە تر و بە فۆڕمیکى جیاواتر کوردى بە ڕووى جیهاندا کردەوە و پێویستیە ک و پاڵپشتیە کى گە ورەش بوو بۆ بە رە وپێش چوونى دروست بوونى دە وڵە تى کوردى .
شە ڕى داعش و بە رنگاربوونەوەى ( جوامێرى پێشمە رگە و دان پێدانى لە لایە ن حو کمە تى عێراقیە وە و جیگیر کردنى موچە ى پیشمە رگە لە حو کمە تى عیراقى دا و خۆ ڕاگرى کۆ بانى و بە رخودانى گە لیلا و یەپە کەو) نزیک بوونەوە ى دە رهینانى پە کە کە لە لیستى تیرۆرو پاڵپشتى وولاتانى جیهان و ڕۆشتنى هیزى پیشمە رگە بۆ کوبانى بە ناو خاکى تورکیا دا ئە و پیشوازیە گە رمە ى کوردانى باکور و ئە نفال و جینۆسایدى یە زدیە کان لەلا یە ن ڕیخراوى تیرۆرستى داعش توانى سە رنجى تە واى میدیا جیهانیە کان بۆ لاى خۆى ڕابکیشیت و کورد بە قە بارە یە کى گە ورە تر بە جیهان بناسینیت .

یە کێک لە ئە همیە تە گرنگە کانى ئە م ساڵە ،"بریتى بوو لە دە رچوونى میلە تى کوردو لە سە ر پێ ى خۆڕاوەستان " لە ژیر ئە و تاقیکردنە گە ورە ى کە لە سە ر ئاستى ناوخۆى و حوکمە تى عێراقى بە تایبە ت کە رتى ئابوورى نە یارکردنى ناردنە دە رە وەى نە وت بۆ بە ندە رە کانى جیهان .
ئە همیە تیکى تر بریتى بوو لە هە لسە نگاندنى وولاتانى ناوچە کە و جیهان لە ڕووى متمانە و یارمە تى دانى سە ر بازى مرۆى و هاوکارى و پاڵپشتى کردنیان لە جە نگى دژ بە تیرۆر .


 

 

           

 

04/01/2015

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com