سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕیه ئازاربه‌خش و خه‌مهێنه‌ره‌كان،
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌باشووری
كوردستان و كارڕایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شه
و پێشكه‌وتنی گه‌وره و كاری هیوابه‌شی زۆر كراوه، ئه‌مه‌ش
هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی كورد چه‌ندین كێشه
و گرفت و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی كورد
دروست بكه‌ن، دواترینیان هێرش و په‌لاماری گروپی
تیرۆرستی داعش بوو، سه‌ره‌ڕای تیرۆر و دڕنده‌یی ئه‌و
گروپه توندڕه‌وه چه‌ندین وڵاتی هاوڕایان ئه‌گه‌ر به‌نهێنیش
بێت له‌هاوكاریان درێغیان نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش
ماڵوێرانی و تاڵانی و كاولكاری و به‌ندیخانه و بوونی
ژنان به‌كۆیله و جاریه و ئاواره بوونی زۆری
دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا
پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌خوێنی
خۆیان سه‌دان داستان و نه‌به‌ردی قاره‌مانانه‌یان
تۆمار كرد بۆ به‌رگری له خاك و نه‌ته‌وه و له‌ته‌واوی
مرۆڤایه‌تیش، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی دنیای به‌لای خۆیدا
ڕ‌اكێشا نه‌ك دۆستانی كورد، به‌ڵكو نه‌یارانیش نه‌یانتوانی
له‌ئاستی ئه‌و ئازایی و قاره‌مانیه‌تیه چاو بپۆشن و
بێ ده‌نگ بن، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌خۆڕاگری و
ئازایه‌تی و ئه‌نجامدانی نه‌به‌ردیه‌كان دژی
تیرۆرستانی داعش بووه جێگای سه‌رنجی ته‌واوی وڵاتانی
جیهان، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی سه‌رسامی خۆیان بۆ ئازایه‌تی
و قاره‌مانی و خۆڕاگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،
زۆرێك له لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی جیهان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
بڵاویان كرده‌وه شه‌ڕ و به‌رگری پێشمه‌رگه دژی
تیرۆرستانی داعش به‌رگریه له مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی،
زۆربه‌یان له‌په‌یامه‌كانیان دا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌جیاتی هه‌موو
ئازادیخوازانی جیهان دژی تیرۆر ده‌جه‌نگێت،
لێپرسراوانی عیراقیش هه‌ستی خۆشی و پشتیوانی خۆیان بۆ
پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕی، حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌گرنگیه‌وه له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی
پیشمه‌رگه‌ی ڕوانیوه و به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر
و پته‌وكردنی دیموكراسی له ولاتدا وه‌سفی كردووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی
پیشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا به‌رز نرخاند و
سوپاسی ئازایی و قاره‌مانیی و هه‌وڵه‌كانیان ده‌كات بۆ
ئازاد كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست
تیرۆرستانی داعش، به‌ڵێنیش ده‌دات پشتیوانیان بكات و
سه‌ركه‌وتنه‌كانشیان پیرۆز ده‌كات.
مایه‌ی شانازی و خۆش به‌ختیه هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان له‌شه‌ڕی به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
تیرۆرستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌دیهێنا له
رزگاركردنی ناوچه‌كی فراوانی خاكی كوردستان و ئاڵای
پیرۆزی كوردستانی له‌سه‌ر چیای حه‌مرینی خۆشه‌ویست و
زۆربه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ڵدا،
ئه‌وه‌ش سه‌روه‌رییه‌كه ناتوانرێت به‌نووسین ته‌عبیر
له‌و شانازی و سه‌روه‌ریه بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش
له‌هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه و به‌خێوكردنی ئاواره‌یه‌كی
زۆری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و كلد و ئاشووری و
لایه‌نه‌كانی تر كار و ئه‌ركی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا،
بۆ زۆرێك له‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی كاری واگه‌وره نه‌بوون
جێگای سه‌رسوڕمانه حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان
سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ناله‌باری خۆیان، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردووییه‌وه
به‌ده‌نگ ئاواره‌كانه‌وه چوون و هاوكاری و خزمه‌تگوزاری
زۆریان پێشكه‌ش كردوون.
سه‌ركه‌وتنی زۆر و ستایش و نرخاندنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه
له‌لایه‌ن خۆمانه و بێگانه‌وه مایه‌ی شانازیه، كه‌چی
هی واهه‌ن بۆ خۆنواندن یان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی
له‌سایت و ته‌له‌فزیۆن و ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌گه‌ڵ
شتێكی تردا به‌راوردی ده‌كه‌ن و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان
ده‌خه‌نه‌وه خانه‌ی نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی شاره‌زاییه‌كی
كه‌میان له‌بواره‌كه‌ی خۆشیان هه‌یه، كه‌چی په‌لاماری
هه‌مووشتێك ده‌ده‌ن و خۆیان به‌پسپۆڕی بواری سیاسی،
یاسایی، ئابووری، دارایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و
هه‌موو بواره‌كانی تر ده‌زانن، له‌وه‌خت و ناوه‌ختدا
له ڕاگه‌یاندنه‌كان قسه‌ده‌كه‌ن و وتاری نه‌شیاو
بڵاوده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی چاك و خراپی وته‌كانیان
بزانن، یاخود لایه‌نی ده‌روونی خه‌ڵك تێ بگه‌ن، بێ
ئه‌وه‌ی بزانن ئاكامی قسه‌كانیان به‌كوێ ده‌گات، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری هه‌رێم له‌كوردستاندا
گه‌لێك كێشه‌ی زۆری ساڵانی ڕابردوو به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی
ماونه‌ته‌وه، زۆرێك له كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌ریتلخۆری
و كه‌می پێویستیه‌كانی ژیان له‌بێ ده‌رفه‌تی هه‌ڵپه‌سێراون،
چاوچنۆكی بازرگانه‌كان و كه‌می دڵنیایی جۆری له
پێویستیه‌كان وه‌كو خۆیان ماون، له‌به‌ر بێ كواڵیتی
كۆنتڕۆڵ خواردنی به‌سه‌رچوو، جگه‌له‌وه‌ی ڕۆژانه له‌لایه‌ن
هاوڵاتیان سه‌رف ده‌كرێت، چه‌ندین كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی
خواردنی به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان
فرێ ده‌درێ و ده‌سوتێنرێ، چه‌ندین ته‌ن ده‌رمانی به‌سه‌رچوو(ئێكسپایه‌ر)
به‌ژه‌هربوو، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێ له‌ناوده‌بردرێ،
ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی ته‌ندروستی
كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌وه هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن،
له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تری جۆربه‌جۆر كه‌لێره بواری
باس كردنی نیه، ئاواته‌خوازم هه‌ر كه‌سێك ڕۆژێك له‌ڕۆژان
كه‌مترین گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری كردووه له نزیكترین
ده‌رفه‌ت دا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵدا بكرێت و
سزای عادیلانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌بێت چه‌نده
بیر له‌ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان له‌بڵندگۆی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
ده‌كرێته‌وه چه‌ند هێنده بیرله په‌روه‌رده‌كردنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكرێته‌وه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ی
هوشیاری له‌لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه.
به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده
دڵشكاو و نیگه‌رانه دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش
كاتی زۆری ده‌وێت تا متمانه و ئاشنایی له‌نێوان خه‌ڵك
و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه‌كاندا دروست بێته‌وه،
كه‌چی ئه‌وانه دێن بۆ خۆنواندن و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی
له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌یكه‌ن به‌هاتوهاوار له‌سه‌رئه‌وه‌ی
بازرگانانی شه‌ڕ له‌ناو هه‌رێم و له‌ناو هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه بازرگانی سوته‌مه‌نی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌مووی كاری قێزه‌ونه
و ئه‌نجامده‌ره‌كانی ده‌بێ سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و
وتاربێژانه له زومره‌ی خه‌ڵكی گشتین ئاساییه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان
وتار بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موویان پله‌وپایه‌ی به‌رزیان
له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌یه كه‌چی له‌ناو ده‌زگاو
دامه‌زراوه‌كانی خۆیان لێی نادوێن و چاره‌سه‌ری ناكه‌ن
بۆ چه‌واشه كردن و نا‌ئومێد كردنی هاوڵاتیان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن چ زیانێكی گه‌وره
له داهاتووی گه‌له‌كه‌مان ده‌دات، چونكه خه‌ڵكی گشتی
له‌زمان و مه‌به‌ستی ئه‌وان تێناگات و به‌ڕه‌شبینی و
نائومێدیه‌وه ڕاكانیان وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه
له ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان نا‌ئومێد ده‌بن و چاره‌سه‌ركردنیشی
هه‌روا ئاسان نیه، وه‌ك چۆن دیارده‌ی جنیودانیان فێری
خه‌ڵك كرد و ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ شكایه‌وه،
دیاره ئه‌مه جگه‌له زۆر وتن و خۆنواندن هیچی ترنیه،
هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌كانیش سه‌لماندوویانه قسه‌ی زۆر
و كاری كه‌م جگه‌له‌وه‌ی به‌رهه‌می نیه زیانی گه‌وره‌شی
لێده‌كه‌وێته‌وه، قسه‌كردنی زۆر له بواری سیاسی و
ئابووری و دارایی و لایه‌نه‌كانی تر و لێدوانی سه‌یر و
سه‌مه‌ره ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی و نیگه‌رانی له‌ناو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، زۆر لێدوانی نابه‌رپرسانه
كه‌ڕۆژانه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان گوێمان لێ ده‌بێت و
زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانیش هه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان
به‌دوایاندا وێڵن، ئه‌مه‌كارێكی نه‌شیاوه ده‌بێته
مایه‌ی كێشه و نیگه‌رانی خه‌ڵك، به‌پێی توێژینه‌وه‌ی
پسپۆڕه‌كانیش هۆكاری قسه‌كردنی زۆر و زیاد له‌ئاستی
خۆی ئاماژه‌ی نه‌خۆشی ده‌رونی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی كه ده‌یه‌وێت
سه‌رنجی كه‌سانی دیكه به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و به‌گرنگ
و بایه‌خه‌وه له وته‌كانی بڕوانن، بێ ئه‌وه‌ی بیر
له‌ئه‌نجامی خراپی وته‌كانی خۆی بكاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی من له‌م نووسینه‌دا سه‌رچاوه‌ی
گرتووه له‌وه‌وه هاتووه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌سێ
شوێنی جیاجیا ڕێكه‌وتی برایانی پێشمه‌رگه‌م كردووه
وتوویانه هیچی تر پێشمه‌رگایه‌تی ناكه‌ین، كاتێ
پرسیار له هۆكاره‌كه‌ی ده‌كرا به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌یانگووت:
چۆن ده‌بێت ئێمه سنگ به‌گولله‌وه بنێین و خه‌ڵكی
تریش بارزگانی به‌خوێنی ئێمه‌وه بكات، ئه‌وه ڕاستیه‌كی
تاڵه و ئه‌وانیش مافی خۆیانه به‌نیگه‌رانیه‌وه له‌م
دۆخه بڕوانن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و وتاربێژانه به‌زه‌ییان
به‌داهاتووی گه‌له‌كه‌ماندا بێته‌وه و دامه‌زراوه
باڵاكانی هه‌رێمیش له‌سه‌ریانه چاره‌سه‌ری ئه‌و
كێشانه بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی
كوردستان ئاماده‌یه له‌سه‌ر خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی
گیانی خۆی ببه‌خشێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه
بزانین په‌یامی ئه‌و برا پێشمه‌رگانه ئه‌گه‌ر كه‌میش
بێت په‌یامێكی مه‌ترسیداره و كاره‌ساتێكی خه‌مهێنه‌ره،
چونكه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه له‌م وڵاته
ویران و برینداره‌دا، ده‌بێت بیر له‌چاره‌سه‌ری لایه‌نه
كه‌موكوڕیه‌كانی بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای به‌پته‌وی
به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی و په‌رله‌مانه هه‌ڵبژێراوه‌كه‌ی
هه‌بێت و متمانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ژیانی داهاتووی
بداته‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی، به‌هیوای گه‌لێكی سه‌رفراز
و نیشتمانێكی ئاسووده و ئاوه‌دان.
|