ڕه‌نگه به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته جگه له گێڕانه‌وه‌ى
مێژوو هيچى تر به خوێنه‌ر نه‌به‌خشێت، به‌ڵام وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه‌كى
باشه بۆ خوێنه‌رى كورد له‌باره‌ى ڕابوردوى ناوچه‌كه‌و
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى ده‌وروپشتيان گرتوين، كێ بون و
ئێستا چين.
ئه‌وه‌ى له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕويداوه ده‌توانين
به سێ چاخى گرنگى مێژووى باسى بكه‌ين، كه وه‌ر‌چه‌رخانى
له سياسه‌تى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌م نه‌ته‌وانه دروست
كردووه، له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به
مێژووى نه‌ته‌وه‌كانى ( كورد، عه‌ره‌ب، فارس و تورك)
بكه‌م، له پێش ئيسلام و سه‌رده‌مى ئيسلام و مێژووى
هاوچه‌رخ.
ووته‌يه‌ك له مێژ‌ه بيستوومه ، به‌ڵام نازانم كام
له‌و نه‌ته‌وانه ده‌ريان بڕيووه ( القومية ثم
الديانة ) واته : نه‌ته‌وه پاشان ئاين. ئه‌وانه‌ى
ناسيۆناليزم بوون ئامانجى خۆيان پێكا ئێستا دژى نه‌ته‌وه‌كانى
تر ده‌وه‌ستنه‌وه، ڕه‌نگه به‌شێك له ڕۆشنبيرانى
ئێمه كه ئێستا باس له‌به‌سه‌رچونى چه‌مكى
ناسيۆناليزمى ده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌ستيان له‌وه‌بێت كورد
وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى تر له ئان و ساتى خۆى كاريان له‌سه‌ر
ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى نه‌كردووه .
ئه‌و سێ وڵاته‌ى كه له ناونيشانى بابه‌ته‌كه ئاماژه‌م
پێكردوون سه‌رجه‌ميان سوديان له ئاينى ئيسلام وه‌رگرتووه،
بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى خاوه‌ن پێگه‌ى
سياسى و ئابورى به‌هێز له ناوچه‌كه، نه‌ته‌وه‌كانى
تورك و فارس و عه‌ره‌ب كاتێك ده‌وڵه‌تيان ڕاگه‌ياندووه
يه‌كه‌م كاريان سڕينه‌وه‌ى كلتور و زمان و فه‌رهه‌نگى
نه‌ته‌وه‌كانى تر بووه، له ئێران و توركيا جگه له
تورك و فارس چه‌ند نه‌ته‌وه‌يه‌كى تر نيشته‌جێن، به‌ڵام
ته‌نها زمانى تورك و فارس فه‌رمانڕه‌وايه، جگه له
ماڵى خۆيان ئه‌وانى تر بۆيان نييه به‌زمانى دايك قسه
بكه‌ن، عێراق و ميسر كۆنترين شارستانييه‌تى مرۆڤايه‌تين،
وڵاتى عه‌ره‌ب نه‌بوون، به‌ڵام دواى فتوحاتى ئيسلام
كۆتايى به ئه‌رشيفى قيبتى و كلدانى و سريانى و
ئاشورييه‌كان هات، ئێستا فه‌رمانڕه‌واى ئه‌و دوو وڵاته
عه‌ره‌بن.
نه‌وشيروان مسته‌فا له كتێبى ( به‌ده‌م ڕێگاوه
گوڵچنين) ده‌ڵێت: عه‌ره‌ب، به‌ر له فه‌تحى ئيسلامى،
خاوه‌نى شارستانى بون، به‌ڵام شارستانێتى عه‌ره‌بى له
دواوه‌ى شارستانێتيه‌كانى ساسانى، بيزه‌نتى ، قيبتى بو.
زه‌مانێكى ويست تابتوانێ ئه‌م شارستانێتيه هه‌ڵ لوشێ.
پوخته‌يه‌ك له
مێژووى چوار نه‌ته‌وه:
1- كورد: به‌پێى سه‌رچاوه مێژووييه‌كان كورد مرۆڤ گه‌لێك
بوون له زنجيره چياكانى زاگرۆس ژياون، مادده‌كان
1500 ساڵ پ.ز شانشينيان هه‌بووه، ئاينى زه‌رده‌شتيان
په‌يڕه‌و ده‌كرد. دواتر فه‌رمانڕه‌وايى فارسه ئه‌خمينييه‌كان
به‌سه‌ركردايه‌تى كۆرش ئه‌م شانشينه‌ى كورد ئه‌ڕوخێنێ
كه دواتريش له سه‌رده‌مى كلدانييه‌كان عێراق داگير
ده‌كات.
عێراق كه پێى ده‌وترا (وڵاتى نێوان دوو ڕوبار) يان (ميزۆپۆتاميا)
خاوه‌نى شارستانێتى 8000 ساڵ پ.ز بووه به فه‌رمانڕه‌وايى
ئه‌كه‌دى ، سۆمه‌رى، ئاشورى و بابلييه‌كان ، ته‌نانه‌ت
خاوه‌نى (ياساكانى حامورابى)يه.
له كاتى دروست بونى فه‌رمانڕه‌واى فارس تاكو ساڵى 114
ز له عێراق فه‌رمانڕه‌وا بوون، پاشان ڕۆمانييه‌كان ئه‌م
ناوچه‌يه‌يان خسته ژێر ده‌ستى خۆيان، دواتر له ساڵى
226 ز فه‌رمانڕه‌وايى ساسانى به سه‌ركردايه‌تى (ئه‌رده‌شێر)
دروست بوو، كه ئيتر جه‌نگ به‌رده‌وامى هه‌بوو له
نێوان ساسانييه‌كان و بيزه‌نتييه‌كان ( ڕۆم) ، له
ساتێك له ساته‌كانى مێژوو وه‌چه‌رخانێك ڕوويدا كه به‌بڕواى
من تاكو ئێستا ئه‌و گۆڕانكارييه له بۆچونى نه‌ته‌وه‌كاندا
ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌يه، كاتێك (قسته‌نتين) پاشاى بيزه‌نتيه‌كان
ڕايگه‌ياند ئه‌و به نوێنه‌رايه‌تى ئاينى مه‌سيح جه‌نگ
ده‌كات و فه‌رمانڕه‌وايى سنورى ئاينى مه‌سيح فراوان ده‌كا،
له‌به‌رامبه‌ردا ( شاپورى دووه‌م) پاشاى ساسانييه‌كان
بانگه‌شه‌ى ئاينى زه‌رده‌شتى كرد، ئه‌وكات چه‌ند گه‌ل
و نه‌ته‌وه‌يه‌ك به كورديشه‌وه هه‌ڵگرى بيرو باوه‌ڕى
زه‌رده‌شتى بوون، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ( زۆرى سه‌رزه‌مينى
كوردستان به‌شێك بووه له شاهانشێتى ساسانى و به‌شێكى
كه‌مى سه‌روى ڕۆژئاواى له قه‌ڵه‌مڕه‌وى بيىزه‌نتى دا
بووه).
جه‌نگى دوو ئاين درێژه ده‌كێشێت كه به بۆچونى خۆم
له پێناو نه‌ته‌وه‌ى فارس و ڕۆم دا بووه، به‌ڵام له‌ڕيگاى
هاندانى سۆزى خه‌ڵك به ناوى ئاينه‌وه.
ئاينى ئيسلام هات، به ڕۆشتنى كات فتوحات و ده‌سه‌ڵاتدارى
ئيسلام له‌م ناوچه‌يه ده‌ستى پێكرد.
2- عه‌ره‌ب:
عه‌ره‌بى ڕه‌سه‌ن له
ناوچه‌ى نيمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى ژياون، كه پێكهاتبون
له چه‌ند خێڵ و بنه‌ماڵه‌يه‌ك، شارستانيه‌تى و مێژوى
دێرينيان نييه. من كه له ناونيشانى بابه‌ته‌كه
نمونه‌م له‌سه‌ر وڵاتى سعوديه هێناوه‌ته‌وه، له‌به‌ر
دوو هۆكار بووه، يه‌كه‌ميان : وڵاتى سعوديه يه‌كێكه
له پارچه‌كانى نيمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى ( خه‌ليجى عه‌ره‌بى)
ئێستا، دووه‌ميان : شانشينى عه‌ره‌بى سعودى كه پێگه‌ى
له دايك بوون و قيبله‌ى ئيسلامه پاشگرى عه‌ره‌بى له
خۆى ناوه ، بۆيه باسكردن له مێژووى ئه‌م وڵاته
بابه‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات، ئيسلام شارى (مه‌دينه‌ى
منه‌وه‌ره)ى له سعوديه كرد به پايته‌ختى خۆى،
ترۆپكى ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌بى له‌دواى هاتنى ئيسلام بوو
كه به‌رده‌وام درێژه‌يان به فتوحات ده‌داو ده‌سه‌ڵاتى
فه‌رمانڕه‌واى ئيسلام له زياد بوندا بوو، به نمونه
وڵاتى ميسر قيبتى بوو له دواى فتوحاتى ئيسلامى كۆتايى
به شارستانێتى قيبتى هات، له سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى
راشيدين له سه‌ده‌ى 7ز (عه‌لى كورى ئه‌بى تاليب) خه‌ليفه‌ى
چواره‌م ده‌چێته شارى (كوفه) له عێراق له‌وێ ئيمامى
عه‌لى ده‌كوژن، له مێژوى ئيسلام‌دا ڕوداوى كوشتنى
ئيمامى عه‌لى به ( فيتنه گه‌وره‌كه) ناوده‌هێنن،تاكو
ئێستا كاريگه‌رى ئه‌و ڕوداوه له‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه‌ى
ئاينى ئيسلام ( سوننه و شێعه) ماوه، خه‌لافه‌تى
ئومه‌وى ده‌ست پێده‌كات و جه‌نگى مه‌زهه‌بى درێژه ده‌كێشێت،
شه‌ڕى ده‌سه‌ڵات و كورسى له‌لايه‌ن چه‌ند ڕه‌وت و سه‌ركرده‌يه‌كه‌وه
به‌رده‌وام ده‌بێت، خه‌لافه‌تى عه‌باسى ده‌ست پێ ده‌كات
و شه‌ڕى مه‌زهه‌بى هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌ماره‌ته‌كانى
ئيسلام دابه‌ش بوبون به‌سه‌ر ڕه‌وتى شێعى و سونى ، له
سه‌ده‌ى 9 تاكو سه‌ده‌ى 12 ز فاتيمييه‌كان كه شێعه
مه‌زهه‌ب بون فه‌رمانڕه‌وايى ميسريان ده‌كرد، هه‌ر له
سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى عه‌باسى (فاتيمييه‌كان) ده‌ستيان
گرت به‌سه‌ر وڵاتى سعوديه‌ى ئێستادا، پێم وايه دواى
تۆخ بونه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كانى نێوان به‌ره‌كانى ئيسلام
چيتر خه‌ليفه‌ى ئيسلام نه‌يده‌توانى له ژێر چه‌ترى
خۆي‌دا هه‌موو جيهانى ئيسلامى كۆبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش
بووه هۆى دروست بونى دوو خه‌لافه‌تى تر‌ى ئيسلامى مه‌زهه‌بى
( عوسمانى و سه‌فه‌وى) .
له دواى فاتيمييه‌كان عوسمانييه‌كان سعوديه ده‌كه‌نه
به‌شێك له فه‌رمانڕه‌واى خۆيان، له‌سه‌ده‌ى 15ز بنه‌ماڵه‌ى
ال سعود شارى (الدرعيه) دروست ده‌كات وه‌ك به‌شێك له
حوكمڕانى عه‌ره‌بى سه‌ربه‌خۆ، كه له ساڵى 1744 ده‌بێت
به ده‌وڵه‌ت، پاشان ( محمد بن سعود) له‌گه‌ڵ زاناى
ئاينى و خاوه‌ن ڕه‌وتێكى جياواز له ئاينى ئيسلام‌دا (
محمد عبدالوهاب) رێك ده‌كه‌ون بۆ دژايه‌تى كردنى (محمد
عه‌لى پاشا) سوڵتانى ئه‌وكاته‌ى عوسمانييه‌كان، هه‌ر
بۆيه له ڕێگاى ڕه‌وتى وه‌هابييه‌ت ئه‌توانن له
سعوديه سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر عوسمانييه‌كاندا، خه‌باتى
بنه‌ماڵه‌ى ال سعود له پارچه‌كانى تر‌ى سعوديه به‌رده‌وام
ده‌بێت، كاتێك له ساڵى 1902 ( عبدالعزيز ال سعود) سه‌ڵته‌نه‌ى
نه‌جد كه دواتر ده‌بێت به شانشينى (الحجاز والنجد)
ڕاده‌گه‌يه‌نێت خه‌باتى ئه‌و بنه‌ماڵه به دروستكردنى
شانشينێكى عه‌ره‌بى له ساڵى 1932 دێته دى كاتێ هه‌موو
شاره‌كانى سعوديه يه‌كيان گرت.
3- تورك:
ئه‌و نه‌ته‌وه‌ى كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌واى بيزه‌نتى
بوو باش‌ترين هه‌لى قۆسته‌وه بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تێك،
وڵاتى ئێستاى توركيا يه‌كێك بوو له‌و شوێنانه‌ى له
سنورى فه‌رمانڕه‌واى بيزه‌نتى بوو تاكو هاتنى ئيسلام و
وه‌ده‌رنانى بيزه‌نتيه‌كان له‌و ناوچه‌يه.
ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌لايه‌ن عوسمانى يه‌كه‌م له ساڵى
1299ز دامه‌زرا ، له سه‌ده‌ى 16 و 17 ئه‌م ده‌وڵه‌ته
گه‌يشته لوتكه كاتێك 29 ويلايه‌تى له خۆى ده‌گرت،
ئه‌وكات سوڵتان وه‌ك (ئه‌مير الموئمنين يان خه‌ليفه‌ى
موسليمين) ته‌ماشا ده‌كرا, حوكمى تورك به پاڵپشتى (ئاينى
ئيسلام/مه‌زهه‌بى سوننه) درێژه‌ى كێشا تا له‌ساڵى
1923 كه‌مال ئه‌تاتۆرك كۆتاى به خه‌لافه‌تى عوسمانى
هێنا، ده‌وڵه‌تى توركى چى دى ترسى له‌سه‌ر نه‌مابوو
پێگه‌ى خۆى پته‌وكردبوو، بۆيه نه‌ته‌وه‌ى تورك هه‌ستيان
به پێويستى ده‌وڵه‌تى عه‌لمانى و كۆمارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارييه‌كانى جيهان درێژه به خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى
بده‌ن.
دواى نزيكه‌ى 80 ساڵ جارێكى تر نه‌ته‌وه‌ى تورك خه‌ون
به خه‌لافه‌تى عوسمانييه‌كان ده‌بينێته‌وه، له
ئێستادا پێشهاته‌كانى ئه‌و فيكره ئيسلامييه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه،ئه‌مه‌ش
سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌يه كه توركيا سودمه‌ند بووه له
ئاينى ئيسلام بۆ جێگيركردنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌يى خۆى.
4- فارس:
وڵاتى ئێرانى ئێستا
پێى ده‌وترا (بلاد الفارس) ، مێژوويه‌كى دێرينترى هه‌يه
له نه‌ته‌وه‌كانى تورك و عه‌ره‌ب، فارس له‌پێش زاينى
خاوه‌نى ئيمپراتۆريه‌ت بون كه (كۆرشى گه‌وره) دايمه‌زراندووه،
دواتر ساسانيه‌كان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ناوچه‌يه ده‌گرنه
ده‌ست تاكو هاتنى ئيسلام و فه‌تحى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى
ساسانى.
نه‌ته‌وه‌ى فارس هه‌روه‌كو تورك و عه‌ره‌ب هاته ناو
گۆڕه‌پانى ده‌سه‌ڵاتى ئيسلامى و پشكى خۆى چڕى، له‌دواى
خه‌لافه‌ته‌كانى ئيسلام و ده‌ركه‌وتنى مه‌زهه‌بى سوننه‌و
شێعه به‌ناوى چه‌وساندنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شێعه له‌لايه‌ن
خه‌لافه‌ته‌كانى ( ئومه‌وى ، عه‌باسى، عوسمانى) سه‌فه‌وييه‌كان
هه‌ستان به دروستكردنى (ده‌وڵه‌تى ئيسلامى/شێعه‌ى
دوازده ئيمام) كه يه‌كه‌م حوكمڕانى له ساڵى 1502ز
له لايه‌ن (ئيسماعيلى يه‌كه‌م) بوو، ده‌سه‌ڵاتى سه‌فه‌وى
كه زمانى فارسى زمانى فه‌رمى و تاكڕه‌و بوو تاكو ساڵى
1736 به‌رده‌وام بوو، نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ناو ئێران هه‌ستيان
به قۆرخكارى كرد، كاتێك (نادر پاشاى توركمانى) ده‌وڵه‌تى
( ئه‌فشارى) دامه‌زاند ، دواتر له ساڵى 1750ز (كه‌ريم
خانى زه‌ند) كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى فه‌يلى بوو ده‌وڵه‌تى
زه‌ندى دامه‌زاند، كه بۆ ماوه‌ى 44 ساڵ درێژه‌ى كێشا،
جارێكى تر توركمانه‌كان ده‌وڵه‌تى قاجارييه‌كانيان
ڕاگه‌ياند تاكو له ساڵى 1925 ( ڕه‌زا خانى به‌هله‌وى)
شانشينى ئێرانى ڕاگه‌ياند، ده‌وڵه‌تێكى عيلمانى كه ته‌نها
نه‌ته‌وه‌ى فارس مافى هه‌بوو تيايدا، له ساڵى 1979ز
شۆرشى ئيسلامى له دژى به‌رپاكرا، شۆرشێك كه به ناوى
ئيسلامه‌وه بۆ زيندوكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى سىه‌فه‌وه‌ييه‌كان
له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى فارس و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌لانى
تر بوو .
|