(( هه‌موو وتراوێك،
نه‌وتراوێك ده‌شارێته‌وه )) (رۆلان بارت)
میرنامه، رۆمانێكی جان دۆسته، كه سه‌باح ئیسماعیل
كردوویه‌تی به كوردی، مه‌رگی (ئه‌حمه‌دی خانی) تێمای
سه‌ره‌كیی رۆمانه‌كه‌یه، كه هه‌ر یه‌ك له كاره‌كته‌ره‌كان
له روانگه‌و بۆچوونی خۆیه‌وه باس له مه‌رگی خانی و
ژیان و كه‌سایه‌تیی ئه‌و ده‌كه‌ن.
رۆمان وه‌ك پانتایه‌كی كراوه، سود له هه‌موو ژانره‌كانی
دیكه‌ی ئه‌ده‌ب و له هه‌موو زانست و لقه‌كانی مه‌عریفه
وه‌رده‌گرێت، به‌جۆرێك ده‌كرێت رۆمانێك له ژێر كاریگه‌ریی
شیعرێك، تابلۆیه‌ك، پارچه مۆسیقایه‌ك، شانۆنامه‌یه‌ك،
بنووسرێت. یان ده‌كرێت رۆمان سود له فه‌لسه‌فه‌و
سایكۆلۆژیاو هه‌موو زانسته‌كانی تر وه‌ربگرێت، پێچه‌وانه‌شی
راسته: ده‌كرێت ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب، زانست،
لقه‌كانی مه‌عریفه، سود له رۆمان وه‌رگرن و كاریگه‌ریی
رۆمانیان به‌سه‌ره‌وه بێ و ئه‌وه‌ی ئه‌مان ده‌یڵێن،
پێشتر رۆمان گوتبێتی. میلان كۆندێرا له كتێبی ( هونه‌ری
رۆمان ) به قووڵی له‌م باسه ورد ئه‌بێته‌وه‌و پێی
وایه: هه‌موو تێما مه‌زنه‌كانی وجود، كه هایدیگه‌ر
له كتێبی بوون و كات دا راڤه‌یان ده‌كاو له‌و بڕوایه
دایه ئه‌م تێمایانه له لایه‌ن سه‌رجه‌می فه‌یله‌سوفانی
پێشووی ئه‌وروپاوه پشتگوێخراون، رۆمان له گه‌شه‌كردنی
پتر له چوار سه‌ده‌ی خۆیدا، ئه‌و تێمایانه‌ی
پیشانداوه. كۆندێرا به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌ختكردن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆمان به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی
گوزارشتی له هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانی وجود
كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر رۆماننووسێك لایه‌نێكی
بوون دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نموونه: ( نهێنییه‌كانی ناخ و
په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به مێژوو و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌فسانه
به‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی ئێستا‌و قووڵاییه‌كانی كات و گه‌ڕان
به‌دوای چركه‌ساته‌كانی ئێستا‌و....هتد) هه‌موو ئه‌وانه
رۆمان دۆزیونیه‌ته‌ته‌وه1.
سودبینینی رۆمان له ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب و سودبینین له
مێژوو و فۆلكلۆر‌و زانسته‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو،
به‌ڕوونی له هه‌ردوو ده‌قی ( مه‌موزین )ی خانی و (
میرنامه )ی جان دۆستدا دا ده‌رده‌كه‌وێت : مه‌م وزین
چیرۆكێكی میللیی سه‌رزاره‌كییه و ئه‌حمه‌دی خانی به
شیعر ده‌ینووسێته‌وه، جان دۆستیش میرنامه ده‌نوسێت
به سودوه‌رگرتن له شیعره‌كانی خانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ
مێژووی ژیانی خانی، كه به‌ڕوونی و ئاشكرایی كاریگه‌رییان
به‌سه‌ر ته‌واوی رۆمانه‌كه‌دا دیاره‌و نوسه‌ر خۆی
ئاماژه به‌مه ده‌كات، جگه له چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی
ئاماژه‌پێنه‌كراوی تر، كه رۆمانه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر
كردووه. بۆ نموونه به‌سه‌رهاتی ( كابرای ده‌مامكدار
) كه له روانگه‌یه‌كی ده‌روونناسانه‌وه نووسراوه‌و
پێده‌چێ كاریگه‌ریی تیۆره‌كانی سایكۆلۆژیای به‌سه‌ره‌وه
بێ و ده‌شێ مه‌ودای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌روونناسانه
به‌رووی ده‌قه‌كه‌دا بكاته‌وه‌و له روانگه‌یه‌كی ده‌روونشیكارانه
خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئه‌مه‌و چه‌ندین ره‌هه‌ندی تری
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و رۆشنبیری له رۆمانه‌كه‌دا
ته‌وزیف كراوه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م رۆمانه باسی ئه‌حمه‌دی خانی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی
ده‌كات، به‌ڵام به‌ده‌ر نییه له ره‌خنه‌گرتن له
واقیعی ئێستا‌و رۆچون به‌ناو واقیعی ئێستای ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا،
به‌و واتایه‌ی نوسه‌ر په‌نای بۆ سه‌رده‌مێكی مێژوویی و
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مێژوو بردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی
بۆ سودبینین بوه تا ئه‌م سه‌رده‌مه روونتر بخوێنێته‌وه‌و
ناخی خۆی پێ ده‌ربڕێت، نه‌ك گێڕانه‌وه‌یه‌كی
مێژووئاسای ته‌قلیدی بێت، به واتایه‌كیتر: جان دۆست،
كه په‌نا بۆ ئه‌حمه‌دی خانی ده‌بات مه‌به‌ستیه‌تی
ناخی خۆی ده‌ربڕێت؛ خۆی بنووسێته‌وه. وه ئه‌م رۆمانه
پێمان ده‌ڵێ ده‌كرێ مێژوو ببێته كه‌رسته‌یه‌كی
گرنگی ئه‌ده‌ب بۆ تێگه‌یشتن له‌و هه‌نووكه‌یه‌ی ئێستا
تیای ده‌ژین، یان مێژوو شتێك نییه له رابردوودا وه‌ستابێت،
به‌ڵكو درێژبۆته‌وه بۆ ئێستا و ریشه‌كانی ( ئێستا )
له‌نێو( رابردوو )دان. خاڵی سه‌ره‌كی له‌م نوسینه‌دا
په‌یوه‌ستكردن و تێهه‌ڵكێشكردنی خانی‌و جان دۆسته له‌لایه‌ك
و مه‌م زین و میرنامه‌شه له‌لایه‌كیتر، به‌جۆرێك
بۆمن میرنامه په‌یامێكی هاوشێوه‌ی مه‌م و زینی خانیی
هه‌یه و جان دۆستیش خانییانه په‌یامێكی هه‌یه‌و له
میرنامه‌دا ده‌ری ده‌بڕێت. به‌ڵام ئه‌مه به‌هیچ جۆرێ
ئه‌و نییه‌ته‌ی له پشت نییه كه بڵێم جان دۆست له‌و
سه‌رده‌مدا گیری خواردووه و جگه له په‌یامه‌كه‌ی
خانی هیچیتری نه‌وتووه، به پێچه‌وانه‌وه میرنامه‌ی
جان دۆست داهێنانێكی هونه‌ریی به‌رزه، چ له لایه‌نی
ئه‌و فۆرمه‌ی به‌كاری هێناوه و چ له‌و په‌یامه قووڵه‌ی
كه فۆرم ده‌ریده‌بڕێت، به‌جۆرێك خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كات
كه ئه‌و په‌یام و بابه‌ته‌ی میرنامه ده‌یه‌وێ ده‌ریبڕێ
ته‌نها به‌م فۆرمه ده‌رده‌بڕدرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا
په‌یامه‌كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان خانی چه‌ندین ساڵ
پێشتر به شیعر ده‌ری بڕیوه به‌ڵام له شوێن و كاتی
جوداوه، ئه‌مه بۆ رۆمانی ( نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی
)ی عه‌تیق ره‌حیمیش درووسته: عه‌تیق ره‌حیمیش له
نووسینی ئه‌م رۆمانه‌ی به ئاشكرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
رۆمانی ( تاوان و سزا) ی دۆستۆڤسكی و به سودوه‌رگرتن
له تێماو رووداو و كاره‌كته‌ره‌كانی دۆستۆیڤسكییه‌وه
واقیعی ئه‌فغانستان ده‌خوێنێته‌وه‌و ره‌خنه‌ی ده‌كات،
ئه‌مه‌ش هیچی له گرنگی و گه‌وهه‌ری رۆمانه‌كه‌ی ره‌حیمی
كه‌منه‌كردۆته‌وه‌و نوسه‌ر توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی
هونه‌ریانه‌ی به‌رز رۆمانه‌كه‌ی بنوسێت و كاریگه‌رییه‌كی
قووڵ له‌سه‌ر خوێنه‌ر جێ بهێڵێت، وه ناشكرێت ئێمه وا
هه‌ست بكه‌ین كه ره‌حیمی ناخ و ئه‌زموونی خۆی نه‌نسیوه‌ته‌وه،
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی نووسیویه‌ته‌وه قووڵ له
ناخی دا ره‌گی داكوتاوه‌و به‌شێكه له نووسه‌ر. هه‌موو
ئه‌وه‌ی گوترا بۆ رۆمانی ( سه‌مه‌رقه‌ند )ی ئه‌مین مه‌علووفیش
درووسته به‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارینه‌كانی
خه‌یام و كاریگه‌ریی خه‌یام به‌سه‌ر فه‌زای رۆمانه‌كه‌دا
به‌ئاشكرایی ده‌رده‌كه‌وێت.
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كرۆكی مه‌به‌ست: خانی داستانی مه‌م
و زینی نوسیوه‌ته‌وه، كه داستانێكی میللیی سه‌رزاره‌كیی
كۆنه، واته مه‌موزین پێشتریش ده‌ق بووه ( ده‌قێكی
نه‌نوسراو ) ئیتر خانی دێت و ده‌ینووسێته‌وه، به‌ڵام
خانی كه مه‌موزین ده‌نوسێته‌وه هه‌رته‌نیا مه‌به‌ستی
ئه‌وه نییه، چیرۆكه دڵدارییه‌كه بگێڕێته‌وه‌و له
فه‌وتان رزگاری بكات، به‌ڵكو خانی مه‌موزین ده‌كاته (
به‌هانه ) یه‌ك بۆئه‌وه‌ی چه‌ندین بیرورای فه‌لسه‌فی
و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی خۆی
ده‌ربڕێت و خه‌می دڵی خۆی به‌یان بكات. هه‌روه‌ك خۆی
ده‌نووسێت:
شه‌رحا غه‌مێ دڵ بكه‌م فه‌سانه
زین و مه‌مێ بكه‌م به‌هانه
ئه‌م ده‌ستبردنه‌ی نوسه‌ران بۆ سه‌رده‌م و بۆ تێكسته‌كانی
تر گه‌مه‌یه‌كی نهێنیئامێزی قووڵ و سه‌رنجڕاكێشه به‌هۆیه‌وه
نوسه‌ران ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌پشت ئه‌و تێكست و كه‌سایه‌تییانه‌وه
بشارنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌ربڕن،
كه له حه‌قیقه‌تدا له‌ناو هه‌ست و ناخودئاگای ئه‌وانیشه‌وه
بوونیان هه‌یه. (به‌ختیار عه‌لی) له‌وتارێكیدا له‌ژێر
ناونیشانی( له نه‌ستی ده‌قه‌وه بۆ نه‌ستی ره‌خنه_
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌كه‌ی رێبوار سیوه‌یلی
بۆ نالی) خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ خوێندنه‌وه‌كانی (رێبوار
سیوه‌یلی) ده‌كات كه بۆ نالی كردوونی، به‌تایبه‌تی ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه بۆ شیعری مه‌ستوره كردوویه‌تی:
به‌ختیار پێی وایه سیوه‌یلی له رێگه‌ی نالییه‌وه ده‌یه‌وێت
ئه‌و شتانه بڵێت كه له‌خۆیدا هه‌ن و چه‌پاندوونی؛
سیوه‌یلی له رێگه‌ی ئاشكراكردنی ئه‌زموونی نالییه‌وه،
ئه‌زموونی خۆی ده‌شارێته‌وه، چونكه هه‌مان ویستی
نالیی هه‌یه؛ ئه‌و وێنانه‌ی نالی بۆ ئافره‌ت
دروستیانده‌كات و له مه‌ستوره‌وه به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات
و له رێگه‌ی خه‌ونه‌وه به‌یانیان ده‌كات، رێبواریش
هه‌مان كار ده‌كات؛ هه‌مان حه‌زو ویستی هه‌ن، به‌ڵام
له رێگه‌ی نالییه‌وه به‌یانیان ده‌كات ((لێره‌دا
نووسه‌ر له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی بخاته سه‌ر كاغه‌ز
هاوشێوه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته سه‌ر كاغه‌ز، له‌بری ئه‌وه‌ی
خۆی بێته زمان یه‌كێكی هاوشێوه‌ی خۆی ده‌هێنێته زمان
و ناچاریده‌كات ئه‌وه بڵێت كه ئه‌م خواستییه‌تی))2
ئه‌مه بۆ جان دۆستیش هه‌ر درووسته: جان دۆستیش له‌بری
ئه‌وه‌ی خۆی بخاته سه‌ر كاغه‌زو ئه‌زموون و ناخی خۆی
به ئاشكرایی بنوسێته‌وه، خانی ده‌هێنێته سه‌ركاغه‌زو
ئه‌زموون و ناخی ئه‌و ده‌نوسێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی
خۆی بێته سه‌رشانۆ، خانی ده‌هێنێته سه‌ر شانۆ. لێره‌وه
ئه‌كرێت یارییه‌كه درێژتر بكه‌ینه‌وه‌و بڵێین خودی (
خانی)ش به ده‌ستبردنی بۆ داستانی مه‌موزین ده‌یه‌وێ
خۆی بشارێته‌وه؛ له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی بێته سه‌ر شانۆ،
مه‌موزین ده‌هێنێته سه‌ر شانۆ و هه‌ر خۆشی دان به‌مه‌دا
ده‌نێت: شه‌رحا غه‌مێ دل بكه‌م فه‌سانه، زین ومه‌مێ
بكه‌م به‌هانه.
خانی له مه‌مو زیندا ورد به واقیعی سه‌رده‌مه‌كه‌ی
خۆیدا رۆده‌چێت و ده‌كرێت هه‌ر له رێی مه‌موزیندا به
روونی د‌رك به مێژووی ئه‌و سه‌رده‌م بكه‌ین و له
واقیعی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و سه‌رده‌م
تێبگه‌ین، هه‌موو ئه‌مانه‌شی له فۆرمی شیعره‌وه ده‌ربڕیون،
بێگومان ئه‌مه‌ش توانا‌و كارامه‌یی خانی ده‌رده‌خه‌ن له‌و
بواره‌دا، واته له‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه
خانی ده‌ست بۆ مه‌موزین ده‌بات تا سه‌رده‌می خۆی
بخوێنێته‌وه‌و ره‌خنه‌ی واقیع بكات، جان دۆستیش ئه‌گه‌رچی
له پێشه‌كی میرنامه‌دا ده‌ڵێت ویستوومه به‌م كاره‌م
خانی زیندووبكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه تا
ئێمه به‌مه بگیرسێینه‌وه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كیتر
بۆ ده‌قه‌كه نه‌كه‌ین تا بزانین له پشت میرنامه‌وه
نوسه‌ر ده‌یه‌وێ چی بگه‌یه‌نێت؛ راسته ده‌كرێت جان
دۆست وه‌ك باربووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خه‌مه‌كانی ئه‌حمه‌دی
خانی و هه‌روه‌ها وه‌ك خۆشه‌ویستسییه‌ك بۆ خانی، ئه‌م
مه‌به‌سته‌ی هه‌بوبێت، به‌ڵام ده‌شكرێت ئێمه ئه‌م هه‌وڵه‌ی
جان دۆست وه‌ك ئه‌و (به‌هانه)یه لێكده‌ینه‌وه كه
ئه‌حمه‌دی خانی به‌هۆیه‌وه مه‌موزینه‌كه‌ی خۆی نووسی.
چونكه ئه‌گه‌ر له واقیعی ئێستای كوردان بڕوانین ده‌بینین
هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی، نزیكایه‌تییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خانیی تێدا ژیاوه: له‌م سه‌رده‌مه‌ش
چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ناڕه‌زایی و له‌سه‌ر نووسین
كوژراون، له( میرنامه)شدا، خانیی شاعیر له‌سه‌ر ناڕه‌زایی
و نووسین ژه‌هرخوارد ده‌كرێت و ده‌مرێت، ئه‌مه نزیكه
له‌و ململانێیه‌ی له رۆمانی ( غه‌زه‌لنوس و باغه‌كانی
خه‌یاڵ)ی به‌ختیار عه‌لیدا له‌نێوان غه‌زه‌لنووسی
شاعیر‌و بارۆنی خه‌یاڵدا رووده‌دات و دواجار بارۆن، كه
نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات و میرایه‌تییه، غه‌زه‌لنووس ده‌كوژێت.
به‌هانه‌كان هێشتا درێژه‌یان هه‌یه: خانی مه‌موزین ده‌كاته
به‌هانه تا(شیعر) بنووسێت، جان دۆستیش خانی ده‌كاته
به‌هانه تا ( رۆمان ) بنوسێت.به‌مه‌ش مه‌موزین و
میرنامه تێهه‌ڵكێشییه‌كی جوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه
و هونه‌رییانه به‌ناویه‌كداچوونه‌و ده‌كرێت وه‌ك
جۆرێك له ده‌قئاوێزان لێبدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر
بۆ ئه‌م ده‌قه راسته، به‌ڵكو تیۆریستان تا ئه‌و راده‌یه
ده‌ڕۆن، كه هیچ ده‌قێك ته‌نیا نییه، به‌ڵكو هه‌موو
ده‌قێك به‌شێك له رۆحییه‌تی ده‌قه‌كانی پێش خۆی هه‌ڵگرتووه‌و
له دیالۆگدایه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی تر (( هه‌موو ده‌قێك
گواستنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی دیی تێدایه... گشت واژه‌و
گوتاره‌كان له‌نێو ده‌قێكدا به‌نێو یه‌كدا ده‌چن))3 من
دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكی (عه‌تا محه‌مه‌د) كه ده‌رباره‌ی
( مه‌حوی )ی شاعیر نووسیویه‌تی، قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌م لا
درووستبوو، كه زاراوه‌ی (ده‌قئاوێزان) ده‌كرێت به‌سه‌ر
مرۆڤه‌كانیش داببڕێت نه‌ك هه‌ر ده‌قه‌كان، واته هه‌روه‌ك
چۆن ده‌قه قووڵه‌كان رۆحییه‌تی ده‌قه‌كانی پێش خۆیان
هه‌ڵگرتووه مرۆڤه‌كانیش رۆحییه‌تی مرۆڤه‌كانی پێش
خۆیان هه‌ڵگرتووه؛ مرۆڤه‌كان ته‌نیانین، به‌ڵكو هه‌موو
مرۆڤێك چ به تێكه‌ڵاوی و چ به كاریگه‌ربوون به كه‌سانی
دی، هه‌رته‌نیا بریتی نییه له‌خۆ، به‌ڵكو ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی
مرۆڤێك له‌سه‌ر مرۆڤێكیتر دایده‌نێت، به‌ناویه‌كداچووییه‌ك
درووست ده‌كات له‌نێوا ئه‌و مرۆڤانه‌دا ئه‌مه‌ش
هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌قئاوێزانه‌یه كه ده‌رباره‌ی ده‌قه‌كان
ده‌گوترێت. له چیرۆكه‌كه‌دا عه‌تا ده‌نووسێت: ((وه‌ك
چۆن ده‌قه گه‌وره‌كان خوێنی ده‌قه‌كانی پێشتر به
دێره‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وا ئینسانه مه‌زنه‌كانی
وه‌ك مه‌حویش، خوێنی ئینسانه مه‌زنه‌كانی پێشتر، به
له‌شیاندا ده‌گه‌ڕێت.... پێناچێت مه‌حوی ته‌نها كه‌سێك
بووبێت ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ند كه‌سێك بووه له یه‌ك كاتدا.
هه‌ربۆیه مه‌حوی به‌و ده‌قه ده‌چێت كه چه‌ندین ده‌قی
تر ئاماده‌ییان تیا هه‌بێت. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌م
بۆچوونه هێناو هه‌وڵماندا زاراوه‌ی " ده‌ق ئاوێزان"
به‌سه‌ر مه‌حوی خۆیدا ئه‌زموون بكه‌ین نه‌وه‌ك شیعره‌كانی،
ئه‌وا ده‌بێت به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێین كه به‌هه‌موویان
بوونه‌وه‌رێكی تر ده‌خولقێنن كه ناوی مه‌حوی لێده‌نێن...))4
بۆیه بۆمن جان دۆست له نووسینی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌رته‌نیا
جان دۆست نییه، به‌ڵكو تێكه‌له‌یه‌كه له ئه‌حمه‌دی
خانی و میرنامه‌ش هه‌ر ته‌نیا میرنامه نییه به‌ڵكو
خوێنی ده‌قی مه‌موزینی خانی به ده‌ماره‌كانی دا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م رۆمانه‌ی جان دۆست به قووڵی به واقیعی ئێستادا
رۆ ئه‌چێ، له فۆرمێكی هونه‌ری و ئیستاتیكیی به‌رزو
به تێكه‌ڵكردنی واقیع و خه‌یاڵ و گێرانه‌وه‌ی مێژوو و
تیێكه‌ڵكردنی به فه‌نتازیاوه وێنه‌ی سه‌رده‌ممان بۆ
ئه‌كێشێت و له رێی مه‌رگی خانییه‌وه خانی زیندوو ده‌كاته‌وه!
ئه‌مه ده‌قی ئه‌ده‌بییه له‌وپه‌ڕی جوانی و فه‌نتازییدا،
ئه‌مه رۆمانه دێت و له‌ڕێی تێمای مه‌رگی كه‌سێك: كه‌سه‌كه
نه‌مر ده‌كات، جگه له‌مه نووسه‌ر ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی
به‌كارهێناوه به‌مه‌ش ئازادییه‌كی زۆری به كاره‌كته‌ره‌كان
داوه تا سه‌ربه‌ستانه بدوێن و بجوڵێنه‌وه، ئۆرهان
پاموك له رۆمانی ( من ناوم سووره) هه‌مان ته‌كنیكی
به‌كارهێناوه به‌وه‌ی هه‌ر كاره‌كته‌رێك ته‌نانه‌ت(
سه‌گ و دار‌و پاره‌و ئه‌سپ....)یش چیرۆكی خۆیان، له
روانگه و بۆچوونی خۆیان ده‌گێرنه‌وه. بێگومان ئه‌م
ته‌كنیكه خوێنه‌ر بێزارناكا له خوێندنه‌وه، به‌ڵكوچێژو
مانای جیاوازی پێده‌به‌خشێت؛ له‌گه‌ڵ هه‌ر گێڕه‌ره‌وه‌یه‌ك:
جۆری قسه‌كردن و هه‌ندێ جار جۆری بابه‌ت و تێماش
گۆڕانیان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تاكده‌نگی
و چه‌قبه‌ستوویی جوینه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
بیڵێم ده‌ستخۆشیكردنه له(سه‌باح ئیسماعیل)ی وه‌رگێڕ،
كه توانیویه‌تی وه‌رگێڕانێكی ورد‌و جوان بۆ ده‌قه‌كه
بكات و رۆحییه‌تی ده‌قه‌كه بگوازێته‌وه بۆ زمانی
ئامانج و ده‌قێكی تری گرنگ پێشكه‌ش به خوێنه‌ران و
كتێبخانه‌ی كوردی بكات.
سه‌رچاوه‌كان:
1_ میلان كۆندێرا، هونه‌ری رۆمان، و: كه‌ریم په‌ڕه‌نگ،
ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی،
2008، لا29.
2_له دیاره‌وه بۆ نادیار/ ده‌رباره‌ی
میتۆد_بونیاد_زمان، ن: به‌ختیار عه‌لی، چاپخانه‌ی كارۆ،
په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه، چاپی یه‌كه‌م،
2011، لا277.
3_ئه‌زموونی خوێندنه‌وه/چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی،
ن: نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، ده‌زگای چاپ و په‌خشی
سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2006، 63.
4_ تیناو چیرۆكه ئه‌ندێشه‌كراوه‌كان، ن: عه‌تا محه‌مه‌د،
چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپخانه‌ی ره‌نج،چاپی یه‌كه‌م،
سلێمانی، 2007، لا 115_116.
|