ڕاپۆرتی کارو چالاکی یەک ساڵی ٢٠١٤ رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی..
 پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە کرێکارانی کوردستان دەکەین.

 

  

 





ڕێکخراوی کریکارانی بیناسازی لە یەک ساڵی ڕابوردویدا،وەک ڕێکخراویکی کرێکاری وخەبات کار تیکۆشاوە لە پێناوچینی کرێکاری کوردستان،واتە بەرژەوەندی گشتی چینی کرێکاری کوردستان بەکێکاری[هاتووە]کۆچبەرەوە لەبەرچاوگرتووە،ئەم ڕوانییە لەکاروچالاکیەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە،نموونەی ڕێکخراوی کرێکارانی کۆچبەرکەخەباتی ڕۆژانەی گرێداوەتەوە لەگەڵ ئەم ریکخراوەدا،دەبی ئەوە بڵێن کەڕێگریەکانی بەردام ئەم ڕێکخراوە لەم ساڵدا زۆرترو قورستربووە،ئەمە بەجیا لەوەی تائێستا ئەم رێکخراوە مۆڵەتی پی نەدراوە بۆکردنەوەی نوسینگەکەی هاوکات ڕووبەرووی ئەم کێشانەش بۆئەوە ،کێشەی دارەیی کەیەکێکە لەو کێشانەی ڕیکخراوەکەمان بەدەستیەوە ناڵاندویەتی،هاوکات ساڵی ٢٠١٤ رووداوە سیاسیەکانی و بونی فەزای شەڕو هاتنی وەیشومەی داعەش،دنیایەکێشەومەئەستی بۆ خەڵککی کوردستان هێنا،بەتایبەتی بۆکرێکارو زەحمەتکێش،بازاری کاری توشی ڕاوەستان کرد،واتە%٨٠ زیاتری پرۆژەکانو گارکان وەستان،بەمەش کرێکار بیکارکران کریو حەقدەست هاتوتە خوارەوە،سەعاتی کارکردنی زیایی کردووەو بەکورتی هەلومەرجی کارکردن مەیدانی کریکارانی بیناسازیش بەشیکی بەرچاوبووە لەتەنگ بونەوەی ئەووەزعە،پرشوبڵاوی چینی کریکارلەکوردستانونەبونی ڕێکخراوەی سەربەخۆی خۆیان لەناوەندەکاندا،هەمووئەم ڕێگریولاوازیانەوبارودۆخەکەوای کردووە وەزعی چینی کرآێکارزۆرخراپتربێ،هەرئەمەش وای کردوا کەهەلسورانو تێکۆشانی ئێمە سنورداربێ لەچاو ئەوەی ئێمە نوینەرانێک ئەمانەوێ،وەئەوەش کرێکاران خوازیەرین،بەڵام سەرباری هەمووئەوانە ڕێکخراوی ئێمە کەمتازۆر لەسەرسەرجەم ناوەندەکانی کارکاری کردوە،ئەگەرچی نەی توانیوەدەسکەوێ زۆرگەورەبەدەست بێنێ وەکویاسای کاری پێشرەو،بیمەکۆمەڵایەتیەکان،زیادکردنی کرێ،کەم کردنەوەی سەعاتی کار،باشکردنی هەلومەرجی کاروەسەلامەتی شوێنی کار،هەوڵدان بۆدروست کردنی رێکخراوەوکۆروکۆمەڵەکان.بەڵام رێکخراوەوتیمەکانی سەردانی شوێنەکانی کاری کردووە،کەچەندین شوێنی وەکوناوچە پیشەسازیەکان،لەیەکی ئایاردابەسەری کردنەتەوە،وەلەکۆتایی ساڵیشدا بەشێکی بەرچاولەکرێکارانی هاتوی بینیوەلەنیپالیوبەنگلادیشیو هیندی پەیوەندی لەگەڵ دروست کردون،وەلەبارودۆخی ئەوانی پرسیوەتەوە بەتایبەتی ژنانی کارگەر،خاڵێکی پرشنگداری ئەمساڵ ئەوەبووکەتوانیمان لەمانگی ٣دالەسەردواکەوتنی موچەی کێکاران وکارمەندانی کەرتی گشتی لەنارەزایەتیەکانی ئەواندا نەکبەشداری بکەین بەڵکولەوێیە رۆڵێکی بەرچاومان بینی کەلەمیدیاکانەوە ئەکس کرایەوە،لەیەکی ئایارداتوانیمان دووڕۆژلەمەیدانی کرێکارانی بیناسازی کۆبونەوەی جەماوەری سازبەین کەسەنتەری شارە ئەگەرچی یەکی ئایاری ئەمساڵ کەوبوەناوهەڵبژاردنەکانەوە،بەڵام ئەوەنەی توانیمان خەڵکی بۆکۆکەینەوە،وەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆبکەین،هەربۆیە رۆژی قوربانیانی کارکە٢٨/٤ویەکی ئایاربەبەشداری چەندین رێکخراو وەکو رێکخراوی کۆچبەران کەڕۆڵی سەرەکی گێراوەبەشداری رێکخراوی ژنانولاوانو هەڵسوراوانی ناوەندەکان بەرێوەچو.٨ماسیش هەروەها بەشداربوین بایەن نامەو رێپوانو خوێندنەوەی ووتار.هەروەها توانیومانە کێشەومەشاکیلی کرێکاران لەگەڵ خاوەن کار چارەسەربکەینو پارەی خوراوی ئەوان بگێرینەوە،وەکۆمەک بۆکرێکارانی لێقەومماو بەدەست بێنین ،یان کۆمەکیان پێ بکەین، لەکۆروکۆبونەوەوبەرێخستنی ناڕەزایەتی بەدژی ڕاسیزم کەلە کاتی ئاوەرەبونی خەڵکی عەرەب زمانو هاتنیان بۆکوردستان کۆمەڵێ کەسی ڕاسیست دژایەتیان دەکردن،ئێمەبەدژی ئەوەبەشداربوین.لەسەر سەلامەتی شوێنی کار چەندین لێدوانمان داوە.وەهەوڵمانداوە پەیوەندی لەگەڵ هەڵسوراوانی کرێکاری لەمەیدانەکانی کردا بگرین.وەلەکۆتایی ساڵدا ئاماری قوربانیانمان ڕاگەیاندوەکە ٥٤کریکاربووە لەسەر گرتنی کرێکاران بەبیانوی ئەوەی لەخانوی تەجاوزکاردەن لەشاری سلێمانی لەگەڵ قایمقامو جێگری دوورۆژدانیشتوین وناڕازایەتمان دەربڕیوە لەگرتنی کرێکاران ووەیاداشتونامەمان داوە پێیان،وەئەمەکاریگەری بووە ناچار بوون کرێکارئازاد کەنو کرێکاریش نەگرن،وەلەسەرئەمو لەڕاگەیاندنەکانەوە قسەمان کرد.لەڕۆژی مافی مرۆڤ کە١٠/١٢چەندین رێکخراوچالاکیەکیان کرد لەبەردەم نوسینگی پەرلەمان،رێکخراوی ئێمەش بەشداربو بەبەرزکردنەوە چەندین پلاکارت کەلەسەریان نوسرابوو کوامافەکانی کرێکاران،وەلەوێداپەیامی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی خوێندریەوە کەڕوبەپەرلەمانتاران بوو.لەسەر کرێکارانی کانی تورکیا کەژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا ژمارەیەک برینداربون،بەیانی ناڕەزایەتیمان دەرکردو چەندین لێدوانماندا.بۆپشتیوانی لەخەڵکی خەباتکاریوخۆراگری کۆبانی لەگەڵ نارەزایەتی جەماوەری شاری سلێمانی بەشداریمان کردوە بەدروشمی خۆمانەوە بەکورتی رێکخراوسەرای ئەم کارو چالاکیانە،میدیاش مەیدانێ بووە بۆئێمە تادەنگمان بگات بەکرێکاران بگات،ئەگەرچی بونی تریبون بۆکرێکاران زۆرکەم لەبەردەستی کرێآکاران کەمتر توانیومانە کەڵکی لێوەرگرین.ئێمە هەڵسوڕاونی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەپێشوازی ساڵی ٢٠١٥ وێرایی پیرۆزبایی دووبارەمان لە کرێکاران بەهیوای ئەوەی ساڵی بەدەست هێنانی ژیانێکی باشتر بێ بەڵام بێشک بەدەست هێنانی وەها ژیانیک ووشیاریو یەکێتی بەهێزی کرێکاری دەوێت،دەبی ساڵی نوێمان سەرەتایەک بی توند کردنەوەی خەباتمان تابتوانین مافەکانمان بەدەست بێنین.هەڵوراوانی کرێکاری بە تایبەتی بیناسازی دەبی چاوکراوەترو لێبراوانەتر تێبکۆشین،دەبێ لەئەزمونی ساڵی ڕابوردوو دەرس وتەجروبەوەرگرنو کەمووکورتیو لاوازیەکانی بزووتنەوەکەمان دەست نیشان بکەین لەکۆبونەوەکانمانداو،تابتوانین بەپێی توانابەسەریاندا سەرکەوتوبین ،بە هیوای ساڵی تازە،ساڵی باشترو پردەسکەوت بۆ کرێکاران. هێزمان لەڕێکخراوبونماندایە.


 

 

           

 

04/01/2015

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com