چیرۆکی کوردیش له‌گه‌ل ئه‌ڵمانی و چینی وڤێتنامی
وئیسپانی وفه‌رنسی ورووسی و.. له ڕۆژی 6.12.2014 له
شاری میونشن خوێندرایه‌وه، ئه‌م کاره ڕۆشنبیریه له
لایه‌ن ناوه‌ندی پێگه‌یاندن (ئی گێ و ناوه‌ندی تۆری
مۆرگن) ، که له 52 رێکخراو پێکهاتووه له شاری
میونشنی ئه‌ڵمانیا، ساڵانه له مانگی داونزه‌دا هه‌لده‌ستن
به ته‌رخان کردنی رۆژێک بۆ چێرۆک خویندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کان. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک چیرۆکه‌ی به دوو
زمان ده‌خوێنێته‌وه ، به‌زمانی دایکی و به زمانی ئه‌ڵمانی
. ناوه‌ندی فێرگه‌ی کولتوری رۆژینی میونشن توانی وه‌کو
کوردستان بۆ سالی دووهه‌میش به‌شداری بکات. یه‌که‌م
جار سالی 2013 به چیرۆکی ( خۆشه‌ویستی وگیبۆرگن هایت)
له نووسینی شانۆکارو نووسه‌ر هاورێ زه‌نگنه ،
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که له‌لایه‌ن خانمێکی فێرگه‌ی
ڕۆژینه‌وه به ناوی مامۆستا نه‌رۆز ئوسمان هالو به
جلی کوردیه‌وه خوێندرایه‌وه. له ساڵی 2014 ش به‌هه‌مان
شیوه فێرگه‌ی رۆژین توانی جارێکی تریش به‌شدار بێت له‌م
ئاهه‌نگه‌دا به چیرۆکی( نازدارو پرته‌قاڵه سحراویه‌که)
. ئه‌م چیرۆکه له لایه‌ن نووسه‌رو شانۆکار هاوڕئ زه‌نگنه
و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه به زمانی کوردی و به
جلی کوردیه‌وه له لایه‌ن خاتو نه‌رۆز ئوسمان هالو و
به زمانی ئه‌ڵمانی خاتوو نیگار محه‌مه‌د علی
خوێندرایه‌وه . له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌که‌شدا وێنه‌ی
تایبه‌ت و کۆمه‌ڵی شتی ده‌ستکرد ی پێداگۆگی نیشان درا،
به‌مه‌به‌ستی گرێدانی ئه‌ده‌بیات وپیداگۆگی نوێی به‌یه‌که‌وه.
به‌م شیوه‌یه به زمانی کوردی له پال زمانه‌کانی تری
چینی وڤیتنامی وفه‌ره‌نسی وئه‌ڵمانی عه‌ره‌بی وتورکی و
ئیسپانی ورووسی به‌کوردی وئه‌ڵمانی چیرۆکی کوردی
خوێندرایه‌وه. به‌م شێوه‌یه مرۆڤه‌کانی نه‌ته‌وه
جیاوزه‌کان به‌یه‌کتر ئاشنا ده‌بن و گوێ له زمانی یه‌کتر
ده‌گرن و به‌ه جل وبه‌رگی یه‌کتریش ئاشنا ده‌بن. به‌تایبه‌ت
له‌م بۆنه‌یه‌دا کچ وکورو ژن وپاو و مندڵی نه‌ته‌وه
جیاوزاه‌کان له بابه‌تی یه‌کتر تێده‌گه‌ن و به‌بابه‌تی
یه‌کتر ئاشنا ده‌بن. به‌م، شیوه‌یه دۆستایه‌تی و ئا
شنایه‌تی له نیو یه‌کتردا دروست ده‌بێت.
کاتی خاتوو مگوین پرسی: ئیوه زمانی عیراقی قسه ده‌که‌ن.
مامۆستایه‌کی فێرگه‌ی رۆژین وه‌ڵامی دایه‌وه: نه‌خێر
ئێمه به زمانی کوردی قسه‌ده‌که‌یه‌ن و کوردیش زمانی
کوردستانه.
ئێوه له چی ناوه‌ندێکن له شاری میونشن.
ئێمه له‌ناوه‌ندی رۆژین بۆ زمان و کولتوری کوردی..
+ به‌ڵێ ئیوه‌ش له باره‌ی کولتوردا کارده‌که‌ن.
+ به‌ڵی. ئێمه ناوه‌ندێکی ره‌سمین بۆ زمان وکولتوری
کوردی.
+ منیش له بواری کولتوردا کارده‌که‌م.
+ پێمان خۆشه که تؤش له‌بواری کولتوردا کارده‌که‌یت.
له چی بوارێکی.
+ له بواری سه‌مای ده‌ڕبڕینی نویی ڤێتنامی خوێندنی
زانستی سه‌مام خوێندوه .
به‌راستی شتێکی سه‌رنچ راکێشه.
+ ، گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن و پێتان خۆشه ، من ده‌توانم
جارێک فێرگه‌که‌تان به‌و جۆره سه‌مایه ی ڤێتنامی ئا
شنا بکه‌م.
+ پێمان خۆشه و به‌خۆشیه‌وه.
+ منیش حه‌ز ده‌که‌م به کولتوری کوردی ئێوه ئاشنا
بم.به‌م شیوه‌یه ده‌یان جۆری ئاشنای دروست ده‌بێت.
بێگومان ئه‌مه یه‌کێکیکه له سیانزه چاڵاکی فێرگه‌ی
کولتوری رۆژینی شاری میونش.
چه‌ند دێرێکی پێشه‌کی چیرۆکه‌که:
نازدار کچێکی حه‌وت ساڵانه‌ی ناسک وجوان ونازداره.
ئه‌مرۆ منداله‌کان له‌کاتی یاری کردندا، تووره‌یان
کردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه به‌توڕه‌یه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ
ماڵه‌وه . چووه ژووره‌که‌ی خۆی و ده‌رگای له‌سه‌ر
خۆی داخست.
له سووچێکی ژووره‌که‌یه‌وه به‌ته‌نیایی دانیشت. ده‌فته‌ره‌که‌ی
له ناو چانتاکه‌ی ده‌ر‌هێنا که‌وته بیرکردنه‌وه.
ئه‌مجاره کاغزێکی سپی ده‌رکرد و ده‌ستی کرد به‌وێنه
کردن.
وێنه‌ی بازنه‌یه‌کی داخراوی کرد....... ...... .....
{ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی خۆش‌بوو ته‌واوی چیرۆکه‌که
بخوێنێته‌وه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه
بکات:
Zangana.k@googlemail.com
|
|
|