پێڵاوی لاستیک هه‌یه‌و پێڵاوی چه‌رمیش هه‌یه‌و پێڵاوی
تریش
باڵنده‌ی جوان هه‌یه‌و باڵنده‌ی قه‌فه‌زی هه‌یه‌و
باڵنده‌ی تریش
گه‌ڵی غه‌مبار هه‌یه‌و گه‌ڵی شادیش هه‌یه‌و گه‌ڵی تریش
ئاژه‌ڵی ماڵی هه‌یه‌و ئاژه‌ڵی کێوی هه‌یه‌و ئاژه‌ڵی
تریش
نه‌ته‌وه‌ی ئازا هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌ی حیزیش هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌ی
تریش
خواردنیش هه‌روا،جڵوبه‌رگ وجه‌نگاوه‌روگان وخه‌بات
وخاکیش
کار‌و تڕو باخچه‌و بارانیش، ئاشتی و چه‌ک و چه‌پڵه‌و
گیتاریش
زیندان و باو شیعر‌و ئاوێنه‌و پژمینیش،گریان وپێکه‌نین
وکات وهێڵکه وجه‌نگیش،وای له جه‌نگیششش
_ زۆر جاران که‌ریمی بابم ده‌یگۆت له وه‌ته‌ی له
داکم که‌تیمه خوارێ نانه‌کی به ئیسره‌حاتم نه‌خواردیه،وای
له کورد بوون و ترحێو له مرۆڤ ،
+ منیش ده‌ڵێم ژیان قوتبخانه‌یه‌که‌و ئێمه له پۆڵی
گووداین ، له‌وه‌ته‌ی له دایکم بوویمه گووه‌کی به
ئارامیم نه‌کردیه‌و هه‌موو گیانم چاوبووه‌و ژیانیشم یا
ڕاکردن ،یاخۆشاردنه‌وه بووه ، ده‌زانم هی مرۆڤ
بوونمه‌وه‌و توڕه‌م له‌تۆ تڕکه‌ن مرۆڤ ، تڕحێو له
ژیان ، ترحێوله مرۆڤ
مرۆڤی گه‌وره هه‌یه‌و مرۆڤی بچووکیش هه‌یه‌و مرۆڤی
تریش
مرۆڤ هه‌یه ده‌ستی به گیرفانیه‌وه گرتیه‌و به دوای
ورگیه‌تی
مرۆڤ هه‌یه بێ گیرفان و ده‌سته‌و بێ شتی‌تریش
مرۆڤ هه‌یه خاوه‌ن خه‌یاڵه‌و به دوای خه‌ونیه‌تی
مرۆڤ هه‌یه له ئاوێنه‌ی ڕه‌شیشداخۆی ده‌بیینی و له
شتی تریش
مرۆڤ هه‌یه سه‌ما له گه‌ل گورگ ده‌کا و سێکس له گه‌ل
فریشته‌و ناو ده‌می مار ماچده‌کاو شتی تریش
وای له تاریکی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ
مرۆڤ هه‌یه شه‌یدای ئازادیه‌و له جه‌نگدایه و له
شتی تریش
مرۆڤ هه‌یه هێنده ڕوونه له ئاو و ڕوناکی ده‌یبینی
و له شتی تریش
چه‌ند جوان و ڕۆشه‌ن و ڕوناکه ناوه‌وه‌ی مرۆڤ
مرۆڤیش هه‌یه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی داوه‌ته
با، بادێ با نایبا،چه‌نده جوانه با بابابابا،
له ژیانمدا به دووکاری مرۆڤه‌وه زۆر سه‌خڵه‌تم ،گوو
کردنی و گوو خواردنی داوه‌ته با،گه‌وره‌یه مرۆڤ، باش
ته‌نها بایه وه‌ک با، باهه‌موومان پێکه‌وه بایه‌ک
لێده‌ین بۆ با، با ته‌نها نه‌بێ با،پپپپتتتتتتتتت
مرۆڤ هه‌یه گوودانه،گوریسه،گولله‌یه،گۆڕه،گه‌واده،
مرۆڤ هه‌یه گوڵه،گوڵدانه،گوڵزاره، گه‌وره‌یه،گرانه،
چه‌ند جوان وقێزه‌ونه مرۆڤ ،وای له پوچی مرۆڤ و گه‌وره‌یی
مرۆڤ ،ده‌جه‌نگێ و تێیڕیت مرۆڤ""
مریشک حه‌ز له مریشک ناکا
نه ده‌یخواو نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر په‌ڵه‌وه‌ری تریش
مه‌ڕ حه‌ز له مه‌ڕ ناکا
نه ده‌یخواو نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر ئاژه‌ڵی تریش
کۆتر حه‌ز له کۆتر ناکا
نه ده‌یخواو نه ده‌یکوژێ و نه ده‌یگێ
زۆر باڵنده‌ی تریش
مرۆڤ حه‌ز له مرۆڤ ناکا
ده‌خواو ده‌کوژێ و ده‌گێ،ێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ؛؛؛؛؛؛؛؛
به مرۆڤ بوون پژمینم دێ ، به ئاین و ئایدلۆژیاو
بیبه‌ری تیژ‌و توونیش،
له بیر مه‌که‌ن مرۆڤ خوایه‌و، خواش مرۆڤه خوا ،
پژمینم دێ
له که‌س نه‌بووه‌و که‌سی لێنه‌بووه خوا،پژمینم دێ
خواش مرۆڤه‌و مرۆڤیش خوا،پژمینم دێ
وای له خودا، وای له‌مرۆڤ ، پژمینم دێ
گه‌ر من هێنده عیشقت نه‌بومایه ده‌مگوت بتخۆم مرۆڤ،
دیسانه‌که‌وه تێیڕیت مرۆڤ م ر ۆ ڤ
تۆزێ ئارام و بێده‌نگبه مرۆڤ،پژمینم دێ، ده‌مت داخه
ئه‌و زۆڕه‌و‌یه‌ت له زه‌ڕین ده‌چێ مرۆڤ ،گوێگره
مرۆڤ،پژمینم دێ،
ئاو نان ئازادی
ته‌نیا په‌رداخێک تیشک به‌سه بۆ ئاوه‌دانی::
2014-12-31
|