بەڵی بەرزترین قۆناغی ئیسلام داعشە و سومبولەکەشیان موحەمەدە؛
وەڵامێک بۆ یەکێتی جاهیلانی کوردستان ؛

 

  

ئیسماعیل حەمەئەمین
 






ئەوانەی وەها مەزندە دەکەن کە (موحەمەد ) ئاسایشی نەتەوەیی کوردە و خەتی سوورە سەریان دای لەبەرد؛ بەیەکێتی جاهیلانی کوردستان و ئیسلامیە داعشە نوستووەکانی کوردستانیشەوە و ئەوانەشی بەرگری لەم تێزە دەکەن.
ئەوە دۆزی ئیسلامەتی نەبوو، ئەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و میژووی کوردایەتی بوو لەدێرزەمانەوە تائێستا کەرامەتی مرۆڤی کوردیان پاراستووە نەک ئیسلامەتی و موحەمەدەکەی . ئەوە مارکسی لینینەکان بوون و عەلمانیەکان بوون لەزەمەنی ئیحسان پاشا وە بیگرە تاوەکو ڕەفیق حیلمی و بەهەشتی بارزانی و قاسملۆ و بێکەس و قانیع و جەمیل سائیب و تاڵەبانی و جەمال عیرفان و عەبدولخالق مەعروف و بەهادین نوری و عەزیز موحەمەد و عەبدوڵا ئۆجەلان و زۆریتر شۆڕشیان دژی داگیرکەرانی کوردستان و دواکەتوویی هەڵگیرسان و مێژوویان دروستکردووە، کەچی ئەمرۆ دواکەتوویی خەریکە لەدەرگای پشتەوەی گەندەڵیەوە دێتەوە نێو کۆمەڵگەی کوردیەوە!.
ئەوە عەلمانیەکانن، نەتەوەییەکانن ، چەپەکانن ، فێمنیستە ئازاکانن، ڕۆشنبیران و نوسەرانی کوردن دژی سەدام و فاشیەت و داعش و هاوشیوەکانیان وەستانەتەوە، نەک ئیسلام و ئاڵا دواکەتووەکەی و پێغمبەرە پڕکێشە سێکسوالیەکەی .
دەبا ئیتر خەتەکان لەنێوانماندا ڕاکێشین و شەفافتر قسەبکەین، مادامەکی ئەم جاهیلانە نایەنەوێت لەوە تێبگەن کەجاهیلن و خۆیان بەزانا تێدەگەن؛ ئەرکی ڕۆشنبیری ئەکتیڤ کێشانی خەتەکانە لەنێوان خۆی دواکەتوویی ئاینیدا، ئەمە نەریتی ڕۆشنگەری بووە لەشۆڕشی فەڕەنسیەوە تا ئەمڕۆ، ئیدی ئەو بەناو ڕۆشنبیرە هەزیلانەی لەبەر (سیاسەتی ڕۆژ) دەیانەوێت ئەو ئەرکەمان لەبیربەرنەوە سەریان دای لەبەرد.
هەر نوسەرانی عەلمانی وسیاسیە جیدیەکان وچەپەکان وچالاکەوان وڕۆژنامەنوسە بوێرەکانن ئەمڕۆ بەردەوامن لەڕەخنەگرتن و خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کوردی، کەچی مەهزەلەکە ئەوەیە ئیسلامیەکان بەسەر شانی ئەواندا دەچنە حکومەتەوە، ئەوان لەبەرەکەی دەخۆن و لەدوایشدا موزایەدەمان بەسەردا دەکەن ، ئێستاش دەیانەوێت بەناوی ئاینەوە سانسۆرمان بکەن.
دەبێت ئەوە ڕوون بێت بۆ هەمووان ، کە ئەوە کوردایەتی و چەپایەتی و هێزە مەدەنیە شۆڕشگێڕەکان بوون بەعسیان دەرپەڕاند و ئەم (شێوە ئازادیە)یان لەکوردستان بیناکردووە، نەک موحەمەد و ئیسلام و ئیسلامیەکان. بائەوەتان بیربهێنینەوە کەئیسلامیەکان کاتی خۆی لەئەفغانستان لەگەڵ بازرگانەکانی تلیاک و پیاوانی سیای ئەمریکادا سەرقاڵ بوون و لەزەمەنی قاعیدە کوردیان سەردەبڕی بۆ زەرقاوی و ئیستاش بەپاڵپشتی وەهابیەت کوردستانیان پڕکردووە لەجەهل و بانگخوازی درۆزن و دەبڵ ئەخلاقی و گەندەڵی ئاینی. دەبێت ئاین لەگەندەڵی ئاین جوادابکرێتەوە و مزگەوت لە دەوڵەت جودا بکرێتەوە و ئاین بگەڕیتەوە بۆ کایە تایبەت بەخۆکەی بۆ نێو مزگەوت و کڵێسا و سیناگۆگ و پەرستگاکانی؛ مرۆڤ بونەوەرێکی سروشتیە نەک خوارفی و خودایی .
پێویستە لەوە تێبگەین کەئاین خەیاڵێکی مرۆڤانەیە وهەقیقەتیکی خەیاڵی گروپە مرۆییەکانن، کەهەر یەکێک لەڕووی سایکۆلۆژیەوە ڕەمزێک بۆ خۆی دەکات بەخوا و دەیپەرستێت و (تاڕادەیەک ڕێزی لێدەگیرێت ) کەتەجاوز نەکاتە سەر جیاوازیەکانی کۆمەڵگە و ئازادیەکانی . لەهیندستان زیاتر لە سەد وپەنجا خوا و پێغمبەر هەیە ، ئیدی ئەمانە گەر هەموویان ببین بە (ئاسایشی نەتەوەیی) ئەوا دەبێت هیندستان ببێت بە سەدو پەنجا پارچەوە!
موحەمەد یان عیسا یان ئاهورامزدا ویان موسا یان خواکانی وەک لات و مەنات و عوزەو بودا و دیڤا و کالی و ساتی و نازانم چی! تەنها خەیاڵی مرۆڤن بەرامبەر دڵڕەقی دونیا و دەکرێت گۆڕانکاریان بەسەردا بێت. خوا کاتێک هەیە کەبیری لێدەکەیتەوە وەک چۆن مرۆڤ بیر لە سێکس دەکاتەوە!
بەڕێزان مێژووی ئیسلام وەک کتێبەکەی کەقورئانە و وەک تەفسیری بەناو زانا خوێناویەکانی ئەوەندە جوان نییە تاببێتە مۆدیلێک بۆ حوکمی وڵاتێک. ئیسلامێک کەخۆی هەزارو پێنج سەد ساڵە لەخوێن و سەبیکردن و تەعداکردن و سەربڕیندا ژیاوە و فەشەلی هێناوە ئێستا بۆچی کۆپیەکەی بەئێمەی کورد لەڕێگەی ئەم جاهیلانەوە بفرۆشرێتەوە، باشترین نمونە سعودیە و ئەفغانستان و پاکستان و داعشە .
سەیر لەوەدایە بەڕێزانم کەئیسلامیەکانی دونیا بەگشتی خۆیان و خێزانیان بۆ ژیان ڕادەکەن لەڕۆژئاوا لەبرۆکسل و فەڕەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و سوێد دەژین و چێژ لەئازادی سێکۆلاریزم و کۆمەڵگەی مەدەنی وەردەگرن. هەروەها سوودمەندی داپەروەری یاسایی عەلمانیەت وسوستێمی دەوڵەتی سۆسیالن کەزادەی بەرهەمی عەلمانیەت و چەپەکانی دونیایەیە . ئیدی بۆ دەبێت خۆیان حەز بە سوستێمی سیکۆلاری ڕۆژئاوایی بکەن بۆ ژیان و بۆ هاوڵاتی کوردی کوردستان وگەنجانی وڵاتەکامان مۆدێلی داعشی و وەهابیمان لێ بکەنە کۆماری فەزیلەت و داپەروەری!.
دەبا ئەو پرسیارە بکەین پارەی ئیسلامیەکان لەکوێدایە ؟ حەتمەن لەسویسراو ڕۆژئاوادایە نەک لەئەشکەوتی تۆرابۆرا! چونکە ئەوان متمانەیەیان بەدەوڵە ئیسلامیەکان و بانقەکانی نییە ولەنیو بەیت و مالەکانشدا یەک فلس نابینیت بۆ موسوڵمانی هەژار. ئیدی ئیسلامیە دەوڵەمندەکانی کوردستان بۆ خۆتان سوودمەند بوون لەوەهابیەت و پارەی بانکی ئیسلامی و داعشەکان، بۆ گەنجی بەستەزمانیش خۆتەقاندنەوە.
بۆ خۆتان چوار ژن و جاریەی جوان، و بۆ گەنجی نەخۆشکراو بەئیسلام و سیرەی موحەمەدەکەی شەڕ و خۆڕەتاندن وخەونبینی بەحەفتاویەک حۆری بەهەشتیکەوە کە نییە و خەونی مرۆڤە لاوازە دەروون نەخۆشە سێکسیەکانە، بۆ ئیوەش بەهەشتی سەر زەوی بەموچە و ئیمنتیازاتی ئەوقاف و پەڕلەمان و حزبەکانتان، وبۆ گەنج و ڕەدووکەتووە هەژارو داماوەکانتان حەرامە زۆرەکان.
من تێناگەم نێزیکترین مێژوو بەسەبایاکردنی پێنج هەزار ژنی کورد بوو لەشەنگال، ئەوە بۆ (یەکێتی جاهیلانی کوردستان) خەتی سوور نییە وتەعداکردن نییە لەئاسایشی نەتەوەیی نییە، بەڵام پۆستێکی فەیسبووکی شاعیرێکی وەک (حەمەسەعید حەسەن ) بۆ ئەم داعشانە بێشەرمانەی کوردستان خەتی سوورە.
کاتی ئەوە هاتووە، بەداخەوە کەبەتوندی وزمانی توند دژی ئەم جاهیلانە بوەستینەوە، دەنا کوردستان دەبێتە پاکستان !

تێبینی: هەموو سایت و ڕۆژنامەیەک ئازادە لەبڵاوکردنەوەی ئەم هەڵوێستەم ، ئەوەشی بەدڵی نییە با نەیخوێنێتەوە.




 

 

           

 

04/01/2015

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com