.. پێشمه‌رگایه‌تی ..
سه‌رباسێکی ناوازه و سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه
چونکه زه‌مینه‌ی پاراستنی پرد له‌پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بوو
ئه‌گه‌ر هه‌شبا ماوه‌کی که‌م به‌ئاسانی له‌لایه‌ن
ڕژێمی به‌عسه‌وه تێکده‌درا ئه‌گه‌ر په‌نا و دووره ده‌ستیش
با هێزه هه‌واییه‌کانی ده‌گه‌یشتی و ده‌ی ڕماند . به‌ربه‌سته
سروشتیه‌کانی وه‌ک زێ و ڕووباری گه‌وره‌ی خوڕ ڕێگری
زۆری له‌پێشمه‌رگه و کاری پێشمه‌رگانه ده‌کرد ، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک
بوونی زێ ی گه‌وره ناوچه‌ی سۆران و بادیانانی لێک
کردبوو . سه‌رڕای نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌کی حوکمڕانی عیراقی
عه‌ره‌بی به‌سه‌ر کوردستانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
دروسکاری پرد نه‌بوون له‌سه‌ری لۆ مانه‌وه‌ی داپچڕانه
فه‌رهه‌نگی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کورده‌واری
....تاد. هه‌تا له‌کاتی عوسمانیه‌کان و سه‌فه‌ویه‌کانیش
هه‌ر نه‌کرا هه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌وبوو . هه‌روه‌ها گه‌وره
ڕووباره‌کانی ئاراس و سیروان له‌گه‌ڵ زێ ی گچکه‌ش به‌و
ده‌رده‌چووبوو به‌ڵام له‌شۆڕشی نوێ به‌هۆی زانکۆی
سلێمانی که دڵی شۆڕشه‌که‌بوو هه‌رچه‌نده گواستراوه
هه‌ولێرێ به‌ناوی سه‌ڵاحه‌دین گۆڕدرا هه‌رڕۆڵی مابوو
له‌پێگه‌یاندنی کادیره‌کانی شۆڕش بۆ کۆی بواره
پێویسته‌کانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی ، ڕاگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌بردن
. له‌م شۆڕشه خه‌ڵکی ئه‌ندازیاری که‌وتبووێ له‌چه‌ند
شوێنێک پردی تێلبه‌ندیان دروست کرد به‌کۆنه‌شاسی ماشین
هه‌روا سیم و دار ، له‌وانه دوو سێ یه‌ک له‌سه‌ر زێ ی
بچوک بوون ئه‌وانیش له‌سه‌رده‌می دانوستانه‌کانی ساڵی
1984 بوو . یه‌کیان له‌ڕاستی دووگوندی کانیبی ده‌شتی
کۆیه و گۆپته‌په‌ی به‌ری قه‌ڵاسێوکه‌بوو پێشمه‌رگه (پۆڵای
موهه‌ندیس) سه‌رپه‌رشتی دروستکردنی کردبوو ، په‌یوه‌ندیه‌کانی
به‌هێز کردبوو له‌هه‌موو ڕووه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیش .
ڕزگاربوون له‌دارکه‌ڵه‌ک و نه‌بوونی به‌له‌م
نه‌خه‌سه‌لا گه‌می مۆتۆردار که هۆکاری خنکانی چه‌ندان
پێشمه‌رگه‌بوون ! دوای شه‌ڕبوونه‌وه‌ی دوای دانوستانه‌که
کۆپته‌ر به‌فیشه‌کی دۆشکا پرده‌که‌ی خراکردبوو ، داره‌کانی
شکاو خزی بوون به‌سه‌ر دارۆیشتنی ئه‌سته‌نگی گه‌وره‌بوو
. دواین جار خۆم به‌سه‌ریدا په‌ڕیمه‌وه ، جێگای وای
هه‌بوو له‌درێژی شه‌ش تا حه‌وت مه‌تر ڕێڕه‌وی داری نه‌مابوو
به‌ڵام به( 10 ــ 12 ) کیلۆ ئاسنی تفه‌نگ و فیشه‌ک
تاقمه‌وه‌ش ته‌نیشتاو ته‌نیشت و نه‌ده‌بوو ته‌ماشای
خواره‌وه‌بکه‌ی چونکه زێیه‌که به‌خوڕی ده‌ڕۆیشت سه‌ره‌سوڕه‌ی
پێده‌گرتی ، نه‌ده‌شکرا ته‌ماشای ئاسمان بکه‌ی چونکه
به‌رپێ ی خۆت نه‌ده‌دیت ! چه‌ندجارێک سه‌ره‌سوڕه ده‌هات
به‌ڵام چاوم داده‌خست و به‌رده‌وام له‌په‌ڕینه‌وه وه‌ک
یاری ئه‌کرۆپاتیک وابوو !
Dlshadtakana@yahoo.com
|