لەناو ڕۆمانەدا گێڕەوە بگێڕەوەی چیرۆکی ناو ڕۆمانەکەیە
واتا بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ناو ڕۆمان گێڕەوەیەک ھەیە
ڕابردویەک لە چیرۆک و روداوەکانی مرۆڤ بگێڕێتەوە و
باسی ژیانی کارەکتەرەکان بکات نەک چیرۆک و ڕوداوەکان
بۆ کارەکتەرەکان دروست بکات.
ڕۆماننوس دوای گێڕەوە دەبێتە بگێڕەوە و بنوسی چیرۆک
ئەمەش مانای وایە ڕۆماننوس لەدەرەوەی ڕوداوەکان
نیە،ئەگەر ئەو ئاگاداری روداوەکان نەبێت چۆن دەتوانێت
خوێنەر لەخۆی ڕازی بکات؟
لەکاتێکدا ویستی خوێنەر ڕۆچون و کەشف کردنی نھێنیەکانە!
کە ڕۆماننوس بەگەمە کردن بەوشە و پەرەجوی پەخشان ئامێز
تا دواین لاپەڕە شاردونیەتەوە. ئەم ململانێیە کە تا
دوا دێر لەنێوان "ڕۆماننوس و خوێنەر" بەردەوامە خۆ
بەدەستەوە دانی ھەر یەکەیان ئاسان نیە.
لە دنیای خوێندنەوەی ڕۆمان دا خوێنەر لەجیھانبینی
ڕۆماننوسەوە دەبێتە خوێنەری ڕۆمانەکە و لەڕێگەی
ڕۆماننوسەوە بە بزوێنەری کارەکتەرەکان ئاشنا دەبێت و
کارەکتەرەکان دەناسێت کێن و چۆن ژیاون و چی وای کردوە
ئەم کەسە ببێتە کارەکتەری ڕۆمانەکە و چۆن بوو ئەم
روداوە رویدا و لەپشت روداوەکان چ چیرۆکێک ھەیە ھتد...
کەواتە ئەگەر کەسێک گێڕەوەی چیرۆک بێت خۆ دەبێ کەسێکیش
بیگێڕێتەوە یان بینوسێتەوە،یانی ئەگەر گێڕەوە و
بگێڕەوە چیرۆک خوان بن ڕۆماننوسیش نوسەری ڕۆمانەکەیە.
پێم وایه چیرۆكی ناو رۆمانه‌كه بگێڕه‌وه‌یه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه
دروستكه‌ری جۆره ڕوداوێكه كاره‌كته‌ر به‌ده‌ستیه‌وه
ڕا كردن لێی نا ئومێده.
وه‌ك دوو به‌رده‌سته‌كه، واتا به‌رده‌سته‌كان زه‌لیلن
له‌به‌رده‌ستی "ك" چ به رۆیشتنیان چ به مانه‌وه‌یه‌یان
لای "ك" . بۆیه نوسه‌ر "فرانتس كافكا" له رۆمانی "كۆشك"
له خوڵقاندنی ڕوداوی سه‌ر گه‌رم كه‌ر سه‌ركه‌وتوبوه،
چیرۆكێكی درێژی له ڕوداوی كت و پڕ دروست كردوه پاشان
گه‌مه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیش به‌زمانی خوێنه‌ر ده‌كات، بۆیه
له‌بری وه‌ڕه‌ز بوونی، خوێنه‌ر سه‌رقاڵ ده‌كات.
خوێنه‌ر له درێژ دادڕی و پێداگری له‌سه‌ر شتێك ئه‌گه‌ر
گرینگیش نه‌بێت، له چیرۆك و ڕوداوی كاره‌كته‌ره‌كان
وه‌ڕه‌ز نابێت.
ئه‌م ڕۆمانه "كۆشك" یه‌كه‌م به‌رهه‌می چاپ كراوی
كافكایه بیخوێنمه‌وه، تێرم بكات ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م
پڕم له كۆی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا. "كۆشك" ته‌ژیه له
جیهان بینی تازه وا له خوێنه‌ر ده‌كات جارێكی تر به
هه‌نگاوی نه‌رمتر پیاسه‌یه‌كی تر به‌ناو لاپه‌ڕه‌كانیدا
بكاته‌وه ورد‌و درشتی جیهانه نه‌بینراو و رۆمانه ته‌واو
نه‌كراوه‌كه‌ی كافكا له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه
بپشكنێته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وا ده‌كات بۆ جاری
دووه‌م "كۆشك" بخوێنیته‌وه، به‌بڕوای من دروست بونی
ئه‌م بارودۆخه له نێوان خوێنه‌ر و كتێب هه‌م بونی
خوێنه‌ری جدیه هه‌میش قوڵ بونه‌وه‌ی خوێنه‌ره كه
زۆر زیاتر له جیهانی واقعی خۆی به‌ناو جیهانی ڕۆمانه‌كه‌دا
ڕۆده‌چێت.
نه‌بوونی جیاوازی له ژیانی حه‌قیقه‌تی خوێنه‌ر و كاره‌كته‌ری
ناو ڕۆمانه‌كه، خاڵێكی تره خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات
جارێك ده‌بێته كاره‌كته‌ر جارێك كاره‌كته‌ر ده‌بێته
خوێنه‌ر، بۆیه خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات بۆته كاره‌كته‌ر،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روداوه‌كانی ژیانی كاره‌كته‌ر هه‌مان
ڕوداوه كه خوێنه‌ر به‌سه‌ری هاتوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر
"ك" دا دێت، جارێكیش كاره‌كته‌ر ده‌بێته خوێنه‌ر وه‌ك
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆمان دادا دێت.
هه‌روه‌ك چۆن رۆمان نوس نوسه‌ری رۆمانه‌كه‌یه، كاره‌كته‌ریش
جوڵه و خوڵقێنه‌رێكی دروست كراوی ناو رۆمانه‌كه‌یه،
دێته ده‌ره‌وه كه‌رسته‌ی نوسینه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی
ئێمه بۆ ناو رۆمانه‌كه ده‌گوازێته‌وه، له چیرۆك و
رووداوه‌كان كاره‌كته‌رێك ده‌خوڵقێت جارێكی دی ژیانی
ده‌كاته‌وه به‌ر. بۆیه روداو چیرۆكه‌كانی ژیانی مرۆڤ
ده‌بنه رۆمان و شاكاری جیهانی سه‌ده‌كان ده‌بڕن و بۆ
هه‌میشه به زیندوی ده‌مێننه‌وه.
رۆمانی "كۆشك" نوسینی "فرانتس كافكا" وه‌رگێڕانی "عه‌تا
نه‌هایی" ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌ندێشه
|