به‌چاوی خۆتان،به به‌ڵگه‌وه،بینیتان به‌رپرس و
بازرگانه كورده‌كان قاچاخچێتی و بازرگانی : نه‌وت و
غاز‌و هه‌نارو سه‌یاره‌یان له‌گه‌ڵ داعش كرد، (12)
پێشانگای ئۆتۆمبیل له‌كوردوستان ده‌ستی له‌قاچاخچێتی
كردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوژمنی كورد‌و مرۆڤایه‌تیدا
هه‌بووه .به ووردی بایی (120) ملیار دینار قازانجیان
به داعش گه‌یاندووه .ئه‌مه له ناوه‌نده نێو-ده‌وڵه‌تییه‌كانیش
باسی لێوه‌كرا .كه‌سیش لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا،بگره
هه‌ندێ له‌مانه ته‌نانه‌ت بازرگانی به‌سه‌ر
هاوڕێكانیشیانه‌وه ئه‌كه‌ن،له‌هه‌ر پرسێكدا هه‌ڵوێستی
له‌گه‌ڵ وه‌رئه‌گرن،دوایی به (2) ملیۆن دۆلار یان یه‌ك
دوو پۆست،هاوڕێكه‌یان ئه‌فرۆشن،ناوبه‌ناو وه‌ك ئێمه
باسی چاكسازیی و كوردایه‌تی ئه‌كه‌ن .قسه‌كانیان وه‌ك
جوامێریی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بڵاوئه‌كرێته‌وه‌و ئه‌مانه
.
پێش هاتنی داعش، به‌دوو ساڵ له چركه‌ساتێكی وه‌ك كاره‌ساتی
شرنا‌خ دا،(101) بازرگانی گه‌وره‌ی كورد له‌قومارخانه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی قوبرس‌دا،به دۆڕاوی هاتنه‌وه
كوردوستان (ڕۆژنامه‌ی باس ی پارتی خۆیان به‌مانشێت
بڵاویان كرده‌وه) .
ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان،ده‌ستێكی باشیان له
ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات دا هه‌یه،مه‌گه‌ر
ئاشكرا نه‌بوو،له (BBC) یش بڵاونه‌بۆیه‌وه، كه به
(5) كه‌س له كوردوستان (200) ملیار دۆلاریان هه‌یه .بیل
گه‌یتس (Bill Gates) خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و
یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه،گه‌وره‌ترین
داهێنانی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كردووه، سه‌رمایه‌كه‌ی
نه‌گه‌شتۆته (150) ملیار دۆلار !!. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه
به (5) یان خاوه‌نی (200) ملیار بن، به‌دڵنیایی به
(2) نیشیان خاوه‌نی (80) ملیارن ..دوو دوو..سێ سێ ....ئیتر
ئاوا ..
ڕۆژانه،ئه‌بینین،خه‌ڵكی كوردوستان و كۆی سیسته‌مه‌كه‌ش،
به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ تیۆرییه‌كی ئابوریی
سیاسیی،به بێ ئه‌وه‌ی زۆركه‌س هه‌ر بشزانن ئامانج و
ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌كان چییه،باس له شتی بچوك بچوكی وه‌ك
كڕینی وه‌نه‌وشه‌و،زیادكردنی ملیۆنێك دینار بۆ
ڕاوێژكار و، زیادكردنی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی جاران
بۆ چوار‌و پێنج و شه‌ش هێنده‌ی پێشوتریان ...زۆرباسی تر
..ئه‌مانه سته‌می گه‌وره‌ن به‌رانبه‌ر به‌داهات و
ئیراداتی خه‌ڵكی كوردوستان،پاره‌ی زۆریشن و نادیده
ناگیرێت،به‌ڵام له‌چاو به‌هه‌ده‌ردانه گه‌وره‌كاندا
هه‌ر قابیلی باسكردن نین .
به هه‌ده‌ردانه‌كه،له‌كوردوستان له كۆمپانیا حزبییه‌كاندایه،
له‌كۆمپانیاكانی نۆكان و عێراقییه ئۆیه‌ڵ و سه‌ردار و
كه‌لكان و توژه‌ڵه و لقه‌كانی تردایه .به‌هه‌ده‌ردانه‌كه
له كاری مافیایی تێپه‌ڕیوه،به‌تایبه‌ت له‌بواری
كۆمپانیا‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبون،كۆمپانیاكانی وه‌ك:
نالیا‌و به‌ڕێزو گونده‌كانی ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و
ئینگلیزیی و ئیسپانی و...تادوایی، له كۆمپانیا‌و
مافیاكانی ده‌رماندایه، له بازرگانی جگه‌ره‌دایه .له
موساته‌حاتی زه‌ویو زار و بیناو باڵه‌خانه گه‌وره‌كاندایه.
بۆنمونه: كه‌سێك،به بانگهێشتنامه‌ی تایبه‌ت (ده‌عوه
خاسه) هیچی نییه،نه مه‌رج و ڕێنمایی، نه خیتاب زه‌مان،نه
حیسابێكی وا ئه‌خه‌وێنێت، له‌لایه‌ن حزبه‌وه پرۆژه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی به‌ناوێكی به‌هه‌شتییه‌وه پێ ئه‌درێت، ئه‌میش
هیچ ناكات،ته‌نها ئه‌چێت پرۆژه ئه‌فرۆشێت به
كۆمپانیایه‌كی خه‌لیجی یان توركی،له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی
(30%) ی قازانجه‌كه‌ی به‌ربكه‌وێت، له‌م بڕه (29%) بۆ
حزبه‌و (1%) یشی بۆ كه‌سه‌كه‌یه ....ئیتر ئاوا
هێناویانه،به‌م (29%) انه حزب زه‌به‌لاح بووه . له‌دروستكردنی
ئوتێله (5) ئه‌ستێره‌یه‌كانه‌وه،بۆ پاركه گه‌وره‌كان،
بۆ شاری نێشته‌جێبونه‌كان ،بۆ مۆڵ و بازاڕه گه‌وره‌كان
.. بۆ پاڵاوگه ناقانونییه‌كانی نه‌وت ..تادوایی .وا
هێدی هێدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌مان كه‌سابه‌تی ده‌ستداوه‌تێ
و له‌ئاینده‌یه‌كدا باشتر ده‌رئه‌كه‌وێت .
لێره پرسیار ئه‌وه‌یه :
بۆچی یه‌ك تاكه لایه‌ن،نه دوێنێ و نه ئیمڕۆكه به‌زه‌قی
باسی ئه‌م شتانه‌یان نه‌كردووه‌و ناكه‌ن،خۆیان له قه‌ره‌ی
كۆمپانیاكانی حزب ناده‌ن كار‌و ڕه‌فتاریان ئاشكرا ناكه‌ن
؟. مه‌سه‌له‌ن یه‌ك لایه‌نی ئیسلامی،یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی
ناوخۆشی وه‌ك گۆڕان ،بۆچی قه‌د باسی ئه‌مانه ناكه‌ن
.؟.ئه‌وه په‌رله‌مان هیچ كه له‌كوردوستان و عێراقدا
مانایه‌ك بۆ بونی نییه.ئه‌ددی ئه‌وانی تر ؟.ئه‌وه
حزبه ئیخوانییه‌كانی كوردوستان هیچ،كه وه‌زیفه‌یه‌كی
ئاینی و پره‌نسیپی باڵایان نه‌ماوه،جگه له‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ركردن
بۆ پۆست و پاره..ئه‌ددی ئه‌وانی تر ؟.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشیان،خۆیان ناوه‌ته‌وه تا بگه‌نه
ئه‌م تیكه چه‌وره‌و،ملیاره دۆلار كۆبكه‌نه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌یه
خه‌ڵك له‌م شتانه‌و وورده‌كارییه‌كانی ئاگادارنه‌كه‌نه‌وه،تا
سبه‌ی یان ئیمڕۆ خه‌ڵك چاودێرییان نه‌كات ..
ئینجا له‌خواره‌وه، كۆمه‌ڵێك كه‌سی موراهیق و بێ
ئاگا‌و گیرفان به‌تاڵی نه‌گبه‌ت (ڕێزم هه‌یه واقیعه‌كه
وا ئه‌خوازێت ئه‌و ووشانه به‌كاربێنم) سه‌رقاڵكراون
به ڕاگه‌یاندن و په‌یج و شتی كاتی و سواوه‌وه،تا خه‌ڵك
سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ئه‌یانه‌وێ ...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌سته‌ی
وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرتووه،بۆئه‌وه‌ی بودجه ڕێك
بخات،ئیرادات كۆبكاته‌وه، داهاتی گومركه‌كانی برایم
خه‌لیل و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران مان بۆ بخاته سه‌ر
بودجه‌ی گشتی ،مانا بدات به ئیرادات و نه‌فه‌قات و
واریدات .بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی پته‌و بكات،چ مه‌عقوله
داوا ئه‌كه‌ن له باج ببه‌خشرێن بۆ ئۆتۆمبیلی په‌رله‌مان
و قیسته‌كه‌ی به (500$) ه،كه‌چی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان
ڕیكلام بۆ شووققه ئه‌كات به قیستی مانگانه‌ی (1500$)
!!!. فه‌رمانبه‌ر ئه‌مه‌ی له‌كوێ بوو ؟؟. ئایا ئه‌كرێت
شووققه‌و ڤیه‌للا كه (7) ده‌فته‌رو (14) ده‌فته‌ری تێ
ئه‌چێت، بدرێت به (25) و به (80-100) ده‌فته‌ر !! ..ئێمه
له‌ڕابردوودا به‌ووردتر و ته‌حه‌دداوه ئه‌م به‌ڵگه‌و
داتایانه‌مان خستۆته ڕوو .
ئه‌وه ڕاسته،كه ئاستی ستانداردی وڵاتانی پێشكه‌وتوو
(5-6%) فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن و له كه‌رتی گشتیدان،به‌ڵام
له‌كوردوستان ڕێژه‌كه نزیكی (50%) بۆته‌وه .ئه‌گه‌ر
ئه‌م داهاته به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت،(100%) یش فه‌رمانبه‌ربن،هێشتا
هه‌رتاكێكی كوردوستان مانگانه (50-60) هه‌زار دۆلار
داهاتی ئه‌بێت ...ڕۆژێك زووتر كوردوستان به موه‌ئه‌سه‌سات
بكرێت و،له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م هێزه هه‌لپه‌رست و خه‌ڵه‌تێنه‌رانه،ده‌ربهێنرێت،دره‌نگه
.ڕۆژێك زووتر،ژێرخانی ئابوریی و سیاسیی و زانستی پێش
بخرێت،له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسته‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
و به‌هێزكردنی ئاسایشی نیشتمانی ،هێشتا دره‌نگه .
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ئه‌بێت به‌خاوه‌ن بكرێت،نابێت لێ
بگه‌ڕێین بۆ سیاسییه مێژوو چه‌وته‌كانی كوردوستان، بۆ
ئه‌وانه‌ی زیره‌كانه به‌به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر،به باسی
شتی هاكه‌زایی و ڕۆژانه‌وه ئه‌قڵی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش
داگیرئه‌كه‌ن . بۆ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێستا‌و
ڕابردوویان خراپ كردووین،كه‌سێتی مرۆڤی كوردی‌یان
شكاندووه،جارێكی تر له‌ژێر ناوی سه‌یرو سه‌رنج ڕاكێش
و كه‌ناڵ و ئامرازه‌كانی تری سۆشیال میدیاوه،خه‌ڵك
فریو بده‌نه‌وه .
|