بۆ یه‌كێك،بڕیاریدا بێت خۆی، خۆی بێت و ،ئه‌قڵی خۆی
داماڵی بێت له‌هه‌ر حزب و سه‌ركرده‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك،ئه‌زانێت
جگه له‌ڕه‌خنه‌كردن و سێرچكردن و ڕازی نه‌بون به‌وه‌ی
هه‌یه،ڕێگه‌یه‌كی تر نه‌ماوه ،به‌مه‌رجێك ووریابیت
یه‌كسه‌ر بپرسیت ئه‌و به‌هایه چییه له‌پشت ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتن
و سێرچكردن و هاتوهه‌رایه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه ؟.كه‌سێك
كتێبه‌كانی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی بخوێنێته‌وه
.ئه‌زانێت ئه‌تواری سیاسیی ئه‌م كاراكته‌ره هیچی
جیاواز نییه له‌وانی تر،ته‌نها له ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه،سیاسه‌ت
ئه‌كات و نمایش ئه‌كات .ئه‌و پیاوێكی ڕۆشنبیره‌و
سیاسییه‌كی شاره‌زاو به ئه‌زمونه،ئه‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه
ململانێی بكه‌یت،ئه‌گه‌ر نا یان ده‌سته‌مۆت ئه‌كات،یان
تیرۆرت ئه‌كات .په‌نجا نمونه له‌به‌رده‌ستدان .
پێشوتریش خستومانه ڕوو،نامانه‌وێت ڕووبه‌ری نوسینه‌كه
به‌وه بكوژین .
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه،به‌دیاریكراویش له‌دوای
ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی كۆمۆنیسته‌كان له‌سوله‌یمانی
و،قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وه‌ی نابێت كه‌سوكاریشیان سه‌ردانی
سه‌ر گۆڕه‌كانیان بكه‌ن،تیرۆركردن له نه‌وشیروان مسته‌فادا،گۆڕرا
بۆ تیرۆری ده‌رونی و كه‌سێتی،،ئه‌و ئه‌ندازیاری
تیرۆركردنی كه‌سێتی مرۆڤه‌كانه،زیره‌كانه له‌مێژووی
خۆیدا وای كردووه، به‌رانبه‌ره‌كانی نابوت بكات،ئه‌ویش
له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكی تره‌وه .ئه‌م كلتوری شه‌ڕه جنیۆ و
درۆكردن و پوختان و ده‌خاله‌تكردن له‌سیڤی شه‌خسی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی
مه‌له‌ف و به‌خائین ناساندنه،به‌درێژایی چل ساڵی
ڕابردوو ئاوێكه نه‌وشیروان ڕشتویه‌تی،كه تازه هه‌سته‌كه‌م
زۆرێك له‌گه‌نجه‌كان و نه‌وه‌ی نوێش پێی تێ ئه‌خشێنن .
له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش بو،خۆی و هاوڕێكانی
،پاڵپشتی ماددیی و هه‌واڵ پێدانی سه‌ره‌كی چه‌ندین
ڕۆژنامه‌و سایت بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ناوه‌وه‌ش
،كه به‌رده‌وام به‌ڕێگه‌ی جنیۆ و ته‌شهیرو توندترین
شێوه چه‌كوشییان ئه‌كێشا به‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی و
هاورێكانیدا (بۆ خۆمان له‌ناو ئه‌م جۆره ژیان و
كارانه‌دا هاتوین و چوین ) .
له‌ونه ساڵی ڕابردوودا،خه‌ڵك و خوێنه‌ران،غه‌دریان له‌خۆیان
كرد،نه‌یان ئه‌پرسی، باشه فڵان نوسه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات یان له‌ناوه‌وه،بۆچی وا جنیۆ و ڕه‌خنه له‌یه‌كێتی
و پارتی ئه‌گرێت،ئایا هه‌ر فیعله‌ن ئه‌یه‌وێت هه‌یبه‌تی
ده‌سته‌ڵات و بنه‌ماڵه بشكێنێت ؟. فه‌رق هه‌یه له
نێوان ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له‌ده‌سته‌ڵات بگریت،بۆ
گۆڕانێكی ڕیشه‌یی و قوتاربون له‌ده‌ستی مافیا‌و تاڵانی
و سته‌م .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك تۆ به كرێ بگرێت و ،هه‌موو
ڕۆژێك سه‌رو گوێلاكی یه‌كێتی و پارتی و ژن و پیاو و
مناڵیان به‌شه‌خسی و به نا شه‌خشی بكوتیت !! .كاری ئه‌مان
كۆڵینه‌وه نییه له فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان و بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی
و دیموكراتیكی، ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك ڕه‌خنه‌یه‌كی له
حزبی گۆڕان گرت،چه‌كوشێكی تێبگرن .
له‌دوای به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بۆن و به‌رامی
نه‌وت،له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دزینی قووتی خه‌ڵكی
كرد به‌یاسا و بودجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد به (6)
ئوه‌نده‌ی پێشوو،له دوای ئه‌وه‌ی (Knn) ده‌سته‌واژه‌ی
" تاڵانكردنی نه‌وت" ی كرد به " هه‌نارده‌كردن" .ئیتر
ئه‌م نوسه‌ره بێ پره‌نسپ و به‌هایانه ده‌مامكه‌كانیان
كه‌وته خواره‌وه .هه‌رچه‌ند پێشوتریش له‌دونیای
نوسیندا خۆم وامئه‌زانی زۆركه‌س بۆیه ڕه‌خنه ئه‌گرن،تا
كۆمه‌ڵگه بگۆڕن،كه‌چی بۆ خۆ كاندیدكردن،یان ده‌ركه‌وتن
بوو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سیڤی پڕكردنه‌وه (لای
ئیسلامییه‌كانیش وابو)..ئێستاش دیاره بێ نه‌وشیروان و
حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆیان ده‌ریناهێنێ،به‌یعه‌ت نوێ
ئه‌كه‌نه‌وه له‌ناو گۆمی گه‌نده‌ڵیشدا هه‌ر
پاڵپشتیانن.. كه خۆیان پێش هه‌ركه‌س كۆیله‌و به‌كرێگیراون،له‌به‌رگی
ڕه‌خنه‌و ڕادیكاڵی بون و یاخیبوندا ئیداره‌ی گه‌مه‌یه‌كی
دۆڕاو ئه‌ده‌ن .سه‌ره‌نجام هه‌ر هه‌قیقه‌ت له ده‌مامك
ئه‌باته‌وه .
به‌هه‌موو ئه‌قڵی ئه‌م نوسه‌رانه،ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی
ئێستا له‌وه‌ی ساڵی (1992) له‌وه‌ی خولی پێشووی ئه‌رسه‌لان
بایزو كه‌مال كه‌ركوكی باشتره !!..ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و
ئه‌قڵه خه‌فیفانه‌یه،كه نه‌وشیروان كۆبونه‌وه‌ی
ناشه‌فافی له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌كردو،ئه‌هاته‌وه وێنه‌ی
نانخواردنی كانی وه‌تمانی پێ نیشان ئه‌ده‌ن كه‌چه‌ند
ساده‌یه !!؟.
نه‌وشیروان تاڵه‌بانی كرد به‌تاڵه‌بانی و،تاڵه‌بانیش
نه‌وشیروانی كرد به نه‌وشیروان ،كه‌س له نه‌وشیروان
تاڵه‌بانی تر‌و بارزانی تر نییه،ئێستاش خۆی و سه‌ركرده‌كانی
تری گۆڕان وه‌خته سوێیان ئه‌بێته‌وه،بۆ دیدارێكی
بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی .سه‌یریان كه ئه‌ڵێی ندی و
بددین له‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وانه .ئه‌فلاتۆن بمایا به‌گوێ
هه‌موتانی له‌كۆڕی سیاسه‌ت و قسه‌كردن ئه‌كرده ده‌ره‌وه
.
مه‌گه‌ر (4) ساڵ به ئاشتی هه‌ورامی نه‌وترا دزه‌و نه‌زانه
و غه‌شیمه،ئه‌ی دوایی كێ بو له‌په‌رله‌مان ده‌نگی
پێدایه‌وه ؟؟.ئاخر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یانوت سیستمه‌كه
ئه‌گۆڕین و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه،ئه‌دی بۆچی
هاتون به‌شداری له‌وسیستمه بۆگه‌نه ئه‌كه‌ن ؟.یان ئه‌و
نوسه‌ره خه‌ڵه‌فاوانه پێیان وایه بۆیان ئه‌چێته سه‌رو
،جه‌وله‌یه‌كی تر له‌شه‌ڕه جنیۆ ده‌ست پێده‌كه‌ن و،له‌و
گرده‌كه‌ش ژووری په‌لاماردان و تیرۆری كه‌سێتی ئه‌كتیڤتر
ئه‌كه‌نه‌وه،بۆگیان ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له‌م سیستمه
نوێیه ئه‌گرن !.ئه‌یانه‌وێ به پیاهه‌ڵدان ،به وێنه
گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانی ناوسیاسه‌تیان
جارێكی تر كۆمه‌ڵگه فریو بده‌نه‌وه ..تا ئێستا
پێموابووه زۆرخه‌ڵك هه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خزمه‌تی
گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌و نوسینانه‌ی دژ به ده‌سته‌ڵات ئه‌یكه‌ن،وه
بونیان كه‌لێنی گه‌وره پڕئه‌كاته‌وه،به‌ڵام ده‌ركه‌وت
ئه‌مانه نایانه‌وێ خۆیان له كۆیله‌یه‌تی و ئه‌قڵیه‌تی
نه‌وشیروان ڕزگار بكه‌ن،وه جگه له چه‌له‌حانێی سواو
بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،هیچ به‌رهه‌مێكی تریان نییه .جگه
له‌وه‌ی كرێگرته‌ی نه‌وشیروانێكن،له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات،وه‌ك مه‌كینه‌ی ناوبازاڕپاره‌یان تێ ئه‌كرێت و ئه‌كه‌ونه
سه‌روگوێلاك و كه‌رامه‌تی ئه‌م و ئه‌و،چیتر نین .
به‌ڵێ..په‌رله‌مان مقه‌بایه و،هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی نییه
له‌كوردوستان و عێراقیشدا .ویستیان زه‌فه‌ر به‌قووتی
خه‌ڵك ببه‌ن، نه‌یانتوانی،له‌وێشه‌وه تێكه‌وتن كه
داوای هه‌ڵگرتنی باج یان كردبو له‌سه‌ر كڕینی
ئۆتۆمبیله‌كانیان، بۆخه‌ڵك باج هه‌یه بۆ ئه‌وان نا
!!.. ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌هه‌موو ئه‌بینن
پێشوتر باشتر و یه‌كگرتوتر بو،ئێستا ده‌ستوه‌ردان و
جیاكردنه‌وه‌ی جه‌بهه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌حزبی
كردووه . كاكه هیچ مه‌كه‌ن،سیسته‌مه‌كه‌ش مه‌گۆڕن،
هه‌مووی با ته‌رح بێت، ته‌نهاو ته‌نها ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیتان لایه،كێشه‌ی نیشته‌جێبون
چاك بكه‌ن، كه‌شووققه‌و ڤیه‌للا به 100 ده‌فته‌رو 40
ده‌فته‌ره، به‌قیستی مانگانه‌ی (2000 $) !!!! .بتوانن
چاره‌سه‌ری ئه‌و كۆمپانیا چاوچنۆكانه‌ی زه‌كه‌ریاو
نالیا‌و به‌ڕێز و گوندی ئینگلیزیی و ئیتاڵی و ئه‌ڵمانی
و ئیسپانی بكه‌ن .
ئه‌ڵێن،له‌و سه‌ده‌ی بیسته‌دا،به ئه‌ندامێكی پارتی
كرێكارانی به‌ریتانیان گوتوه،ئیوه حزبێكی سه‌رمایه‌دارین،بۆچی
ناوی خۆتان ناوه " كرێكاران" ئه‌ویش گوتویه‌تی " وه‌ڵا
هه‌رناوێكی خۆشه "و هیچی تر نییه.. به‌پێچه‌وانه‌وه
پێش هاتنی گۆڕان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ئاوس بوو به
شۆڕشێك،به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له‌خۆپیشاندانه‌كانی (2006)
دا خۆم له‌ته‌مه‌نی (20) ساڵیدا (8) ڕۆژ زیندانی
بووم،ئه‌وه گۆڕان بو هات ئه‌م كڵپه‌یه‌ی له‌هه‌ناوی
خۆیدا دامركانده‌وه، ئه‌وه گۆڕان بوو به گرده‌گه‌و
(10) ملێۆن دۆلار دروستبو بۆ لێدان له هه‌یمه‌نه‌ی
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئیسلامییه‌كان، وه‌ك مام ڕۆسته‌م وتی
" گرده‌كه 50 ملێۆن دۆلاری تێچووه "..گۆڕان به
ملیۆنه دۆلار ناكرێت ...
هه‌موو جارێك ئه‌پرسم، باشه ئێمه له (17) شوبات
خۆشمان سه‌كۆكه مان دانابو،پێشیان وتین ئاژاروه‌گێڕ
..له‌وه‌ته‌ی هه‌م به‌قه‌برسانێك قوربانی و (3)
بڕوانامه‌شه‌وه،(فلوس) ێك ئیمتیازم له‌كۆی ئه‌و
سیستمه نه‌بووه‌و نییه..ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌وسا (2) موقابه‌له‌مان له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ده‌سته‌ڵات
كرد (به‌دونیا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ده‌سته‌ڵاتیشه‌وه)،ئه‌ویش
له‌به‌ر بێ مینبه‌ریی و كارێكی ئاسایی و هیچ نه‌نگیشی
تیا نییه..هه‌رله‌خۆیانه‌وه كردیانین به جاش و
خۆفرۆش و ....تاد..ئه‌ددی ئێستا ئه‌وان به ملیار قوتی
خه‌ڵك ئه‌دزن، كه‌س نییه چاودێریی دابه‌سته‌كانی به‌غدا
بان بكات .ڕۆژنییه له‌كۆِری ده‌سته‌ڵاتا نه‌بن،خه‌ڵكیان
به‌كوشتدا له (17) شوبات،من ئاگاداری پلان و سیاسه‌ته‌كه‌یان
بووم،نه‌مده‌هێشت خوێنی له‌وه پتر بڕژێت .كه‌چی ئه‌و
هه‌موو حه‌شاماته هێشتا به‌ته‌مای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه
یه‌كی بۆ بكات به دوو !! .هێشتا له‌خه‌یاڵدانی ئه‌م
نۆكه‌رو نوسه‌رانه‌و ڕێكخه‌ریی گشتی دا،ئه‌وه‌هه‌یه
به (2) هاژوو هوژ جه‌ماوه‌ر به‌كاربهێنن و بخه‌ڵه‌تێننه‌وه
.
فریوادانی سیحراوی نه‌وشیروان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی،به‌جۆرێك
هه‌ندێكی وا بێ هۆش كردووه،كه بووه به بیروباوه‌ڕی
نه‌گۆڕی خه‌ڵك،ئێژن كاك نه‌وشیروان زۆر ساده‌یه‌و بۆ
ده‌سته‌ڵات و پاره تێ ناكۆشێت . قه‌د دیوتانه كه‌سێك
سیاسه‌ت بكات بۆ ده‌سته‌ڵات و پاره هه‌وڵ نه‌دات ؟!!
.ئه‌وه‌نده پیاوێكی به‌ئه‌خلاقه، بۆچی بۆ پرسه‌ی
دایكی بارزانی و ماڵی بارزانی سه‌دان كیلۆمه‌تر ئه‌بڕێت،
بۆ پرسه‌ی كوڕی كاكه حه‌مه له‌ڕێگه‌ی پاراستنی شه‌ره‌ف
و نیشتمانا شه‌هید بووه،به‌ته‌نیشت ماڵیانه‌وه‌یه
ناچێت !!؟؟.ئه‌ی بۆچی بۆ پرسه‌ی كه‌سێك به عه‌مری خوا
مردووه ئاماده‌یه،بۆ پرسه‌ی حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ندو
پێشمه‌رگه ناچێت ؟..بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌ڕوات،بۆهی
یه‌كێتی ناچێت ؟.
ئه‌وه من قسه‌ی خۆم كرد،جا ئێوه‌ش چۆن كاردانه‌وه‌تان
ئه‌بێت، با ببێت،ئێمه كه‌س فووی تێ نه‌كردووین، خۆمان
هه‌ین "..
|