(كتێبه‌كۆنه‌كان، بیرۆكه‌نوێیه‌كان) ناونیشانی ته‌وه‌رێك
بوو، كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌كادیمی پێنی ئه‌مریكی
ئاماده كرابوو، بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره، قسه‌كردن بوو له‌باره‌ی
ئه‌و كتێبانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه نووسراون تائێستا
نووسه‌ره‌كه‌یان له ژیاندا ماوه، لوتكه‌ی بابه‌ته‌كه
بریتیه له هه‌ستی ئه‌و نووسه‌رانه، له خوێندنه‌وه‌ی
كتێبه یه‌كه‌مییه‌كانیان له قۆناغی ئێستادا، كه هه‌م
ته‌مه‌ن زۆر تێپه‌ریوه و هه‌م زه‌مانه گۆڕاوه، یه‌كێك
له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و ته‌وه‌ره قسه‌ی
كردووه،( فلیپ ڕۆس)ه.
فلیپ رۆس، ڕۆماننووس و چیرۆكنووس و ئه‌كته‌ره، له
ساڵی 1933 له‌دایك بووه، خاوه‌نی سی ویه‌ك ڕۆمانه،
تا ئێسته بیرۆكه‌ی شه‌ش ڕۆمانی بۆ فیلم به‌كار هاتوون
. یه‌كه‌م ڕۆمانی له‌ساڵی 1959 و له‌ته‌مه‌نی 26
ساڵییدا، به‌ناوی (ماڵئاوا كۆڵمبس) بڵاو كردۆته‌وه،
دوا ڕۆمانی ڕۆس به‌ناوی (نێمیسیس)ه، واتا خوای تۆڵه‌كردنه‌وه
له ساڵی 2010 بڵاو بووه‌ته‌وه. له ساڵی 2012 ڕۆس
له دیدارێكدا گوتی، ئه‌م ڕۆمانه دوا كاری منه...
ڕۆس، زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، كه
له ئه‌مریكا هه‌ن و ده‌درێن به ئه‌دیبه‌كان، به‌شێك
له‌و خه‌ڵاتانه‌ی زیاد له جارێك وه‌رگرتووه، ڕۆس نه‌ك
هه‌ر له ئه‌مریكا، به‌ڵكو له جیهاندا ناوێكی دیاره،
ئه‌مساڵ وه‌ك پاڵێوراوی سه‌ره‌كی نۆبڵ، قسه‌ی له‌باره‌وه
ده‌كرا، به‌ڵام دواجار ئه‌و خه‌ڵاته درا به پاتریك
مۆدیانۆ، له‌كاتی ئاشكراكردنی خه‌لاته‌كه‌یشدا، به‌شی
زۆری ڕه‌خنه‌گره‌كان، تووشی شۆك بوون، كاتێك بینیان
ڕۆس براوه‌ی نۆبڵ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ستووننووسێك له
گاردیان، نووسیبووی... نه‌نگی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ مۆدیانۆ
ئه‌وه‌یه، كه‌فلیپ رۆس خه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌بردووه.
فلییپ رۆس، له‌و ته‌وه‌ردا،كه مانگی ڕابردوو
بڵاوكرایه‌وه، ڕۆمانی (سكاڵای پۆرتنۆی) هه‌ڵبژارد، كه
له‌ساڵی 1969 نووسیوویه‌تی، كه ده‌كاته 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
ڕۆس له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆمانه و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی
ئێستای ده‌ڵێت: كاتێك جارێكی دیكه و له‌و ته‌مه‌نه‌دا
رۆمانی( سكاڵای پۆرتنۆی)م خوێنده‌وه، تووشی شۆك و
دڵخۆشیی بووم، شۆك بووم، چونكه هه‌ستم به‌سه‌ركه‌شی
كرد له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دڵخۆشبووم، كه توانیومه
ئه‌و سه‌ركه‌شییه بكه‌م، چل و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
به‌تایبه‌ت كه هاتووم قسه‌م له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگی
وه‌ك سایكۆلۆجیا كردووه، ناسنامه‌یه‌كم به‌خشیوه به
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كه‌ناوی( ئه‌لیكسانده‌ر
پۆرتنۆی)یه، ئه‌م كاره‌م پێوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی
به ئه‌قڵه‌وه هه‌یه، بۆ خستنه‌ڕووی ده‌ربڕینی له‌و
چه‌شنه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ بیت، خه‌ڵكێك
بیانناسی یاخود نا، به‌تایبه‌ت من، كه له ژیانمدا
زۆر جێگیر نه‌بووم له هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ڕۆمانی سكاڵای پۆرتنۆی له ریزبه‌ندی كاره‌كاندا،
چواره‌مین ڕۆمانی نووسه‌ره كه بڵاوی كردۆته‌وه، ڕۆس
له‌وباره‌وه زیاتر ده‌لێت بڕوای وایه كه ئه‌و
ڕۆمانه، هیچ شتێك نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه
هه‌وڵیداوه هه‌رسێ ڕۆمانی یه‌كه‌می تێبپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت: حه‌زم له‌وه بوو به‌م كاره مۆدێلی گێرانه‌وه‌م
بگۆڕم، هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونم داوه له
بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆمدا، به‌تایبه‌ت له‌ته‌وه‌ری
تێگه‌یشتن له ئازادیی سێكس، هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌و
پیاوه‌م كێشاوه كه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا په‌سه‌ند نییه،
به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی له‌ڕوانگه‌ی هه‌ست
و كاردانه‌وه سێكسییه‌كانی جیاواز بیر بكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا ڕۆس قسه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی
خۆی ده‌كات و بڕوای وایه، بوێر بووه، كه قسه له‌سه‌ر
هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و ڕیشه‌ی
ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه بخاته ڕوو.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و رۆمانه بۆ چه‌قی یاده‌وه‌رییه‌كانی
ڕۆس، زۆرشت ده‌رده‌خات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و پێنج
نووسه‌ره‌ی دیكه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره باسیان لێوه كردووه،
ئه‌و شێوه قسه‌كردنه له‌سه‌ر كارێكی تایبه‌ت و
ڕابردوویه‌كی دوور، مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه به یاده‌وه‌رییه
قووڵه‌كان، ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مه
دروستی كردوون، ره‌نگه بۆ ڕۆس ئه‌م ڕۆمانه‌ی زۆرترین
یاده‌وه‌ری له‌خۆ كۆكردبێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی به چێژ
و سه‌رسوورمانه‌وه باس له هه‌موو وه‌رده‌كاری و
مێژووی ئه‌و كاره‌ی ده‌كات، به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی، ڕۆس
ئه‌وه‌ی دركاند، كه ئه‌وه ئه‌و ڕۆمانه‌یه، كه
پانتاییه‌كی قووڵ و جێگری له‌ناو بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه.
ئه‌و كاره‌كته‌ری ڕۆس دروستی كردووه، كاره‌كته‌رێكی
ڕه‌تكراوه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه، پۆرتنۆی وه‌ك
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی، پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خانه‌دانه،
كه‌چی له‌گه‌ڵ سۆزانییه‌ك ژیان ده‌نه‌خشێنێت.
له‌باره‌ی كاره‌كته‌ری نه‌ویستراوه‌وه ڕۆس بڕوای وایه،
كاره‌كته‌ره نه‌ویستراوه‌كان ده‌بێ هه‌بن، چونكه ئه‌وان
نوێنه‌ری نه‌ویستراوه‌كان.
واتا ده‌كرێت كاره‌كته‌رێك ببێته نوێنه‌ری نه‌ویستراوێكی
ناو كۆمه‌ڵگه. ده‌كرێ لێره‌وه له‌وه تێبگه‌ین رۆس
چۆن ده‌یه‌وێت كاره‌كته‌رێكی بێزراو دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی
نوێنه‌ری ئه‌و كاره‌كته‌ره خۆی بێت. زۆرجار چیرۆكنووس
په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ندێ شت، كه ڕه‌نگه به‌لای هه‌ندێ
خوێنه‌ره‌وه درۆ بێت، به‌تایبه‌ت كه به‌شی زۆری
ئیشكردنی چیرۆكنووسان، یان به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ناو
ئه‌ده‌بی گێرانه‌وه‌دا ئیشده‌كه‌ن، ده‌بێ شتێك بڵێن كه‌لای
خوێنه‌ر درۆ نه‌بێت، نووسه‌ر ده‌بێ وریا بێت، له تێگه‌یشتن
و خستنه‌ڕوی فه‌نتازیا له‌گه‌ڵ درۆدا، ئه‌وه دووشتی
زۆر دوورنین له‌یه‌كتری، به‌ڵكو نووسه‌ر، كارامه و
لێهاتوو نه‌بێت تێكه‌ڵیان ده‌كات. ئه‌و دۆخه زۆر
دووباره ده‌بێته‌وه، خوێنه‌ر باوه‌ر به‌وه ناكات،
كه شتێكی ئاوا بوونی هه‌بێت، له‌و باره‌وه، له ساڵی
1969، ئه‌و جۆره كاره‌كته‌ره‌ی ڕۆس دروستی كردووه،
جۆرێك له‌و گومانه‌ی بۆ خوێنه‌ر هێناوه‌ته پێشه‌وه،
ڕۆس له‌م باره‌وه به‌رگری ده‌كات و قسه‌یه‌كی چیخۆف
ده‌هێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئه‌و كاره‌كته‌ره
درۆش بووبێت ئه‌وا هه‌ر كارێكی باشی كردووه.
چیخۆفی چیرۆكنووس ئامۆژگاری چیرۆكنووسان ده‌كات، له
چیرۆكدا درۆ بكه‌ن، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناو
چیرۆكه‌كان، به‌ڵكو بۆ نیشاندانی كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی
گونجاو...
فلیپ ڕۆس، له‌م نووسنه‌ی خۆیدا گه‌ره‌كییه‌تی به‌راوردی
ئاستی سێ زه‌مه‌نی جیاواز بخاته ڕوو، زه‌مه‌نێك كه
هێشتا رۆمانی (سكاڵای پۆرتنۆی) نه‌نووسیوه، واتا قسه‌كردنی
له‌سه‌ر سێ ڕۆمانی یه‌كه‌می، زه‌مه‌نی دووه‌م قسه‌كردنه
له‌سه‌ر خودی ئه‌و ڕۆمانه، زه‌مه‌نی سێهه‌م بیرۆكه و
بیركردنه‌وه‌ی ئێستای رۆسه له‌باره‌ی شته‌كان، واتا
له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا، چۆن ده‌ڕوانێته بیرۆكه‌كانی
خۆی پێش چڵوپێنج ساڵ. به‌گشتی ڕۆس هه‌ست به به‌هره‌ی
نووسین و بوێری ده‌كات، كه ئه‌وكات هه‌یبووه.
بێگومان ئێسته كه ڕۆس كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه
كه ڕۆمانه‌كه‌ی تێدا نووسیوه، وێنه‌ی شته‌كان
جیاواز و ڕوونتر دیارن، به‌تایبه‌ت له روانگه‌ی سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه ئه‌وكات بیرۆكه‌ی نووسین
زیاتر بیرۆكه‌ی وابه‌سته بوون به دنیای شه‌ڕ و
داگیركاری و نه‌ته‌وه‌یی.
|