کوردستانم
 

  

فەتاح حەسەن

 







مرۆڤ یەك مێشكی هەیە
دەتوانێت دوو- وڵاتی هەبێت؟!
یەکەمیان راستە
دوەمیان نا.

تا زەوی بەدەوری خۆیدا بسوڕێ،
ئاوی دەریا سوێر بێ
هەنگوین، شیرین بێ
بەرد رەق بێ
خۆشمدەوێی ..
تا هێزی کێشکردنی زەوی،
یەکسان دەبێت بە سفر
ئاگر سارد دەبێت وەك بەفر
خۆشمدەوێی..
قوربانی خاك و خاشاك و
باڵاگەردانی ئاوت بم
بەبێ تۆ، کورد،
دەبێت چیبێ ؟؟
کوردستانم.

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی




 

           

 

08/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com