18/12/2013
خه‌ڵکان و لایه‌نێکی زۆر له‌سه‌ر تیرۆری " کاوه گه‌رمیانی "
نوسیوییانه و ھاوڕێیانی سەكۆی ئەناركیسته‌کانی کوردستان بە
وتارێکی چڕ‌وپڕ له ژێر ناوی "نا بۆ تیرۆر ، هه‌نگاو به‌ره‌و
ئازادی" بەشداری ناڕەزایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری كرد،
بێجگە له‌مه‌ش هه‌ندێک له هاوڕێیان له تۆڕی فه‌یسبووکدا
وه‌کو بۆچوونی که‌سیی خۆیان، دیسانه‌وه له بەرامبەر ئەو
کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌دا، ھەڵوێستیان وه‌رگرتووە .. .
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه لێره‌دا من بیڵێم ده‌رککردنه به‌و
ڕاستییه مێژووییه، که کار و کرداری تیرۆریستیانه به هه‌موو
چه‌شنه‌کانییه‌وه له‌و کاته‌وه دروستبووه، که کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تی هاتۆته کایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێک له چینه‌کان
یاخود توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕێگەی پارتێکی
ڕامیارییه‌وه، جه‌نڕاڵێکی سەربازییه‌وه، سه‌رۆكخێڵ و
ناودارێکی ناوچه‌ییه‌وه، یا کابرایه‌کی ئایینییه‌وه ،
ده‌سه‌ڵاتدار بووه یا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی گرتۆته ده‌ست،
که هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا : ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاریی ، ئابووری ، ئایینیی ، که پلانی ئه‌وان و کێشمه‌کێشی
نێوانیان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کان ، به ڕق و
به ته‌ماحی ده‌سه‌ڵات، تیرۆری چ له‌سه‌ر ئاستی تاک ، به
کۆمه‌ڵکوژی ،چ به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ، ئافراندووه.
چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ك به مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ، نه‌ك هه‌ر له
وڵاتی ئێمه‌دا ، به‌ڵکو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، ئه‌م
ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و قوربانییه‌کانیشیان ، بۆ
به‌دبه‌ختی ، ئه‌وه‌نده گه‌وره و زۆر بوون ، له ئه‌ژماره
نایه‌ن. هه‌ر له کوردستاندا به ته‌نها ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی
سه‌رپێی له چه‌رخی ڕابوردوو، ئه‌وه ده‌بینرێت کە له دوای
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه چۆن ده‌وڵه‌تی بریتانی تیرۆری دژی
خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی کوردستانی ئه‌و ده‌مه ، کردووه ، دواتر
له ساڵه‌کانی 30یه‌کاندا له خۆپیشاندانی به‌رده‌رکی سه‌رای
سلێمانیی چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ی تیادا تیرۆرکراوه ، که
ناوداره‌کانیان ، عه‌وله سیس و خاتوو ئه‌خته‌ر بوون.
له دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردیشه‌وه، له ململانێی نێوانی
پارته‌کاندا، ده‌رده‌که‌وێت که چۆن پارتی دیمۆکراتی کوردستان
به هه‌ر دوو به‌شه‌که‌یه‌وه لەو بوارەدا داهێنانیان کردووه
و هه‌نگاوی زیاتریان ناوه ، ده‌ستێکی ڕه‌ش و چه‌په‌ڵیان له
کوشتن و پاکتاوکردنی ئه‌ندامه چالاکه‌کانی حیزبی شیوعی عێراقی
هه‌بوو و هه‌روه‌ها له نێوانی خۆشیاندا و دروستکردنی
به‌ندیخانه‌ی ترسناکی وه‌کو ڕایات و خه‌لان و ماوه‌ت و
سیخناخکردنیان له خه‌ڵکانی کۆمۆنیست و ناڕه‌زاییکاران،
له‌وه‌ش زیاتر تیرۆرکردنی براده‌رانی حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێرانیش .
هه‌ر له دروستکردنه‌وه‌ی بزووتنەوەی چەكداریی نوێشدا له شاخ و
دواتریش که ده‌سه‌ڵاتیشیان گرته ده‌ست له شاره‌کاندا ،
بره‌ویان به چالاکی تیرۆرکردن له نێو ژنان دا و به‌رپاکردنی
شه‌ڕی کۆنه‌قین سه‌ده‌های تریشیان له خه‌ڵکانێك که گوێی بۆ
شلنه‌کردبێتن و نه‌یاریان بووبێت و چۆکی بۆ دانه‌دابێتن هه‌ر
له تیرۆری وریا و نوری حه‌مه‌عه‌لی، صەد‌یقه فه‌نی، خاڵه
حه‌مه (هه‌ڤاڵ جووجه‌ڵه) ڕەوئوف كامیل، نەزیر عومەر،
حه‌مه‌حه‌لاق و سەلاح ھۆرامی، فەرھاد فەرەج، شاپوور
عەبدولقادر، قابیل، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی و چه‌ند هاوڕێیه‌کی حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری و عەبدولستار تاھیر، سۆران مامەحەمە و
سەردەشت عوسمان تاکو کاوه گه‌رمیانی، تیرۆریان کردوون. ئه‌م
لیسته ده‌توانرێت بۆ سه‌ده‌ها که‌سی بێ‌تاوان درێژبکرێته‌وه
، که ته‌نها خەتایان ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان بووه له
سیساسه‌ته‌کانیان، یاخود نه‌یاریان بوون.
ئه‌مانه‌ی که باسمکردن ته‌نها مشتێکن لە خه‌روارێك و
نامه‌وێت لەوە زیاتر خوێنه‌ر به زه‌مه‌ن و لیستی تیرۆرکروان
توشی خەمۆكی بكەم. ئه‌وه‌ی که گرنگه بیری خۆێنه‌ری کورد و
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بهێنمه‌وه، چه‌ند خاڵێکن، که یه‌که‌میان:
تیرۆر به ته‌نها تایبه‌تمه‌ند یا په‌یوه‌ست به پارتی و
یه‌کێتی یا ئیسلامی و گۆڕان یا هه‌ر پارتێکی دیكەی چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌وه، نییه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌ڵێم تیرۆر
مه‌یلی پارتایه‌تی یا پارتییانه نییه، به‌ڵکو سروشتی پارت و
ڕێکخراوی سیساسییه. دووهه‌م: ئه‌وه‌ی که ئه‌و سروشتی تیرۆر و
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندوتیژییه‌ی له سه‌رجه‌می ئه‌م
پارتیانه‌دا دروستکردووە، ده‌سه‌ڵاتخواستنیانه ،
خوازیارییانه بۆ هه‌یمه‌نکردن و پاوانکردن . له کاتێکدا که
ئێمه سه‌رجه‌می هه‌موو ئه‌م پارتانەمان نه‌ک هه‌ر له
کوردستاندا، به‌ڵکو له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که و جیهانیشدا
بینیوون و ده‌بینین، که کێشه‌ی ئه‌وان و هه‌وڵی سه‌ره‌کی و
جددیان، بۆ پاوانخوازی و بە ده‌سه‌ڵاتگەییشتنە، ئیدی هیچکام
له‌مانه ده‌ربه‌ستی گیانی دۆسته‌کانی ئه‌وانی دیكەیان یا
هاوڵاتیانی ناڕه‌زا، نه‌بوون و نایه‌ن، پێشینان وته‌نی کاتێك
" ده‌گاته تیینیان" لێره‌وه پرۆسه‌ی پاکتاوکردن ڕۆڵی خۆی
ده‌بینێت و ڕه‌واییشیی ، نه‌ک هه‌ر له لایه‌ن حیزبی بکه‌ری
تیرۆره‌وه، به‌ڵکو به‌شێێکی کۆمه‌ڵگه‌شه‌وه، پێده‌درێت.
سێهه‌م: ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی که بڵێین ده‌سه‌ڵات ، خوازیاری هه‌موو
چه‌شنه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له شانه‌یه‌کی بچوکی کۆمه‌ڵگه‌وه
که له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌کات تاکو کۆتایی که دەگاتە
ده‌وڵه‌ت، هه‌وێنی دروستبوونی تیرۆر ، تووندوتیژی هه‌تا
كێشمەكێش و جه‌نگیشه. چوارهه‌م : نابێت بڕوا به هێچ پارت و
ڕێکخراوێکی سیساسی ده‌سه‌ڵاتخواز، یا ڕۆشنبیره لیبراڵه‌کان
بكەین، که به‌سه‌ر پارته سیاسییه‌کاندا دابه‌شبوون، که له‌م
کاته ناسك و خه‌مناکه‌دا فرمێسکی تیمساحیانه بۆ تیرۆری
کاوه گه‌رمیانی و خێزانی کاوه ده‌ڕێژن ، نابێت بڕوابکه‌ین،
هه‌ر ئه‌مانه‌ن له ڕابوردوو و له ئێستادا که له
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن تیرۆی فکری و ڕه‌وشتی و که‌سایه‌تی
نه‌یاره‌کانیان کردووه و ده‌که‌ن و که چووشنه
ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ، تیرۆری جه‌سته‌ییان، ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی که له ڕاستیدا دژایه‌تی تیرۆرده‌کات و تیرۆری بۆ هیچ
که‌سێک ناوێت، ئازادیخوازه‌کانن، سۆشیالیسته
دژەده‌سه‌ڵاتە‌کانن، چونکه ئه‌مان ھیچ چاوچنۆكیی ده‌سه‌ڵات و
به‌رژه‌وندی شه‌خسی و حیزبیییان نییە و به‌و ئاراسته‌یه‌ش
خه‌باتناکه‌ن.
|