سوریا وڵاتی مەرگ...
شێرزاد وڵاتدۆست

 


سوریا ناوێک ڕۆژانە لەگەڵ ووشەی کوشتن و برینداربوون و ئاوارەبوون لە زۆربەی میدیا جیهانیەکان و ناوخۆییەکان بەرچاو و بەرگوێمان دەکەوێت ، لەگەڵ تێپەڕبوونی چەند ساڵ بەسەر شۆڕشی سوریا بەڵام سات لەدوای سات ئەم شۆڕشە لە شۆڕش بوون دەردەچێت و خۆی وەک جەنگی ناوخۆیی دەردەخات ، جەنگێک کە لە چەندین جەمسەری جیهانی و هەرێمی ئاڕاستە دەکرێت ، وە ئەوەی لە درێژەکێشانی ئەم جەنگە ناوخۆییە لەدەست دەچێت و دەبێتە قوربانی گیانی هاوڵاتیانە هەروەها وێران بوونی شار و شارۆچەکە و گوندەکانی ئەو وڵاتە و ئاوارەبوونی هاووڵاتیانیەتی.
هاوڵاتیانی سوریا بەتەواوی پێکهاتەکانی لەگەڵ دەستپێکی شۆڕش بۆ کۆتایی هێنان بە ڕژێمی ئەسەد بەهیوایەکی بەرزەوە لە داهاتو و دەرنجامەکانی شۆڕشیان دەڕوانی ، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بێ هیوای لە شۆڕش بە ڕووی زۆرینەی هاوڵاتیانی سوری دەبینرێت ،چونکە شۆڕش بەشێوەیەک گۆڕاوە بۆ جەنگێکی ناوخۆیی لە نێوان پێکهاتە جیاوەزەکانی ئەم وڵاتە ،لێ شۆرشی گەلی کورد دەکرێت لەو وڵاتەجیاواز لە شۆرشی ناوچە عەرەبیەکانی سوریا هەڵبسەنگێنین و بە شۆڕشێکی سەرکەوتوو دابنێین ، چونکە شۆڕشی گەلی کورد لە سوریاچەندین دەستکەوتی مەسزنی بۆ گەلی کورد لەو پارچەیەی کوردستان بەدەستهێناوە ، کە لە مێژووی کورد کەم وێنەبوون گرنگترنیشیان دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریەکی سەربەخۆ بۆ کورد وە پاراستنی ئاسایش و ئارامی بە ئاستێکی باش بۆ هاوڵاتیان کورد لەو بەشەی کوردستان.
بەردەوام بوونی باردۆخی ناوخۆیی سوریا بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوەیەی ئێستا بێگومان دەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی باردۆخەکەو بەدواداهاتنی کوژاراو برینداربوون و ئاوارەبوون ڕێژیەکی زیاتری هاوڵاتیانی سوری ، چونکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شۆڕش لە قاڵبی شۆڕش دەرچێت شێوەی جەنگێکی تایەفی و مەزهەبی وەردەگرێت ، ئەمەش لەدوای ئەوا هات هەریەکە لە وڵاتی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی کە دەتوانین بە بەرەی شیعە ناویان ببەیەن ، بە ئاشکرا یارمەتی ڕژیمی بەشار ئەسەد دەدەن چ لەڕووی سەربازیەوە بێت لە ناردنی جەنگاوەرو چەکوتەقەمەنی یاخود لەڕووی ئابوریەوە ، وە بە پێچەوەنەوەشەوە وزۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی تورکیا کە دەکرێت بە بەرەی سونی ناویان ببیەن پشتیوانیەکی گەورەن بۆ چەند لایەنێکی ئۆپۆسزیۆنی سووری بە هەمان شێوە لە بواری سەربازی و پێشکەشکردنی یارمەتی دارایی ، وە ئەگەر لە ڕوویەکی جیهانیشەوە سەیری باردۆخەکە بکەین ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ، ئەوەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدات و پەیوەندیەکی تەواوی هەیە بە وڵاتانی ڕوسیا و چین کە دەکرێت بەبەرەی رۆژەهەڵات ناویان بێنین لە بەرامبەریش دا وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیاو فەرەنسا چەند وڵاتێکی تری هاوپەیەمانی ئەمریکا دێت ، کە هەرچی وڵاتانی ڕوسیا و چینە و بەتایبەتیش وڵاتی ڕوسیا بەرژەوەندی خۆیان لەمانەوەی رژێمەکەی ئەسەد دادەبین ، بەپێچەوانەشەوە وڵاتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە ئەوانیش بەرژەوەندیەکانیان لە لابردنی و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەبینەوە .
ئەوەی لێرەدا جێی تێڕامانە هەڵوێستی وڵاتی ئیسرایلە ، کە شێویەک لە بێدەنگی پێوەدیارە لەسەر باردۆخی سوریا گەرچی لەسەرەتاوە دڵخۆش بوو بە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئەسەد هەرچەندە هەندێک لایەن ئیسریل بە هەڵسوڕێنەری سیاسەتەکانی بەرەی ئەمریکا دەیدەنێن ، هەربۆیە دەتوانین هەڵوێستی ئیسرایل بەشێوەیکی ڕوون ببین لە هەڵوێستی وڵاتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ، کە سەرەتا گەشبینیەکیان پێوەیە دیار بوو بۆ هەوڵی لابردنی ئەسەد لە دەسەڵات ، بەڵام ئەم گەشبینیە ڕوو لەلاوازبوون و پاشێکشێدا بوو کاتێک ڕێکخراوی قاعیدە لایەنی ئیسلامی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە‌هێزبوونیان بە خۆیەوە بینی ، بۆیە دەبینین هەڵوێستی ئەم وڵاتانە بەو ئاڕاستەیە دەڕوات کە چیتر پشتگیری وا تەواو نەبن بۆ لایەنی ئۆپۆسزیۆن ، چونکە ترسی ئەو وڵاتانە لە ئەو جێگرەوەیە هەیە بۆ ڕژێمەکەی ئەسەد لەبەرئەوەی ڕازینین بە گرتنە دەستی لایەنی ئیسلامی لەو وڵاتانە.
بەکارهێنانی جۆرەها چەک و تەقەمەنی و چەکی قەدەغەکراو لەلایەن هەردوو لایەنی ڕژێم و چەکدارانی ئۆپۆسزیۆنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قوربانی زیاتر بە دوای خۆی دا دێنیت بە جۆرێک لەهەر 11 خولەکێک هاوڵاتیەکی سوری دەبێتە قوربانی و گیان لەدەستەدەدات واتا رۆژانا زیاتر لە200 کەس بەدەستی هەردوو لایەن دەکوژرێت وە ڕێژەیەکی زۆر زیاتری لەوە بریندار دەبێت ، بەکارهێنانی چەکی کیمایی و جۆرەها چەک و تەقەمەنی تر ڕێژەی قوربانیان گەیاندوەتە ئاستی زۆر مەترسیدار ، هەر لەبەر ئەوە دەکرێت بڵێن سوریا وڵاتی مەرگە ، وە ئاوارەبوونی ڕیژەیەکی زۆری هاوڵاتیانەی سوری یەکیکی ترە لەو نەهامتیانەنی بەردام بوونی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەم وڵاتە بەدوای خۆیدا هێناو ، کە دەگونجێت ئاوارەبوونیش بە مەرگێکی لەسەر خۆ و هێواش دابنێین ، چونکە ئاوەرەبوون و دەربدەری مرۆڤ تووشی چەندین ناهەمواری و سەختی ژیان دەکات ، وە لە ئەگەری درێژەکێشانی باردۆخی ناوخۆی سوریا بەهەمان شێوەی ئێستا بێگومان کوشتن و ماڵوێرانی زیاتری بۆ سوریەکان پێدەبێت ، بەجۆرێک ئاسایی بوونەوەی بارودخۆی ناوخۆیی و گەشەکردنەوەی ژێرخانی ئابوری سوریا ساڵانێک زۆر زیاتری دەوێت ، هەروەها بەستنی چەندین کۆنگرە و ڕێکەوتن هیچ کاریگەریەکەی وای نابێت لەسەر چارەسەرکردنی بارودۆخەکە ، ئەگەر هەوڵێکی ڕستگۆیانەو و پاڵپشتەییەکی تەواوی جیهانی و هەرێمی نەبێت بۆ کۆتایی هێنان بەم باردۆخە ناهەموارەی ئێستای سوریا.

 

           

 

17/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca