نامەی 16 ئەندام پارلەمانی سوید داوای دادگایی کردنی پشت پەردەی تیرۆری کاوە گەرمیانی دەکەن
 
 

 نامەی 16 ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی ٧ پارتی پەرلەمانی کەلەناویاندا ٥ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی تیایە کە بۆ حکومەتی هەرێم نیردراوە و داوای دادگایی کردنی پشت پەردەی تیرۆری کاوە گەرمیانی دەکەن .

بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

زور گرینگە کە کەسانی پشت پەردەی تێرۆرەکە بدرێنە داد.

بەداخەوە دیسان هەواڵی تێرور کردنی رۆژنامەوانێکی ترمان لە کوردستانی ئێراق پێگەیشت. ئامنستی ئێنترناسیوناڵ لەوبارەوە راپۆرتێکی بڵاو کردەوەتەوە. دواین قوربانی رۆژنامەوانی بەدوادچون کاوە گەرمیانیە لە شاری کەلار. ناوبراو ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەند کەسی چەکدارەوە کوژرا.

کاوە گەرمیانی تەمەن 31 ساڵ سەرنوسەری مانگانامەی رایەڵ و هەروەها پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەهلی ئاوێنە بو. ئەو ماوەیەک سەرقاڵی بەدوادا چونی گەندەڵی دام و دەزگا و کەسە بە دەسەڵاتەکانی دەڤەری گەرمیان بوو ، لەوبارەشەوە لە مانگانامەی ڕایەڵ دا چەند راپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە.

رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی چەند ڕۆژ بەر لە تێرور کردنی پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبوکەکەیدا بڵاو کردبوەوە و رایگەیاند بوو ،کە لە ژمارەی داهاتوی مانگانامەکەیدا بابەتێک بڵاو دەکاتەوە کە لەوێدا ناوی چەند بەرپرسێک ئاشکرا دەکات کە تێوەگلاون بە گەندەڵیەوە سەبارەت بە چەند پارچە زەویەک. کاوە ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە هەر خێرا دوای بڵاو بونەوەی ئەو ئاگاداریە بە تەلەفون هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.


بە گوێرەی مێدیاکان کاوە گەرمیانی لە ئەنجامی کار و بە دواداچونەکانیدا چەندین جار روبەڕوی هەڕەشە بوەتەوە و ئێستا ئەو هەڕەشانە لە "یوتیوب" دا بڵاو کراونەتەوە. هەروەها مێدیاکان ئەوەشیان خستوتە ڕوو کە کاوە گەرمیانی ساڵ و نیوێکە لە دادگادا سکاڵای تۆمار کردوە سەبارەت بەو هەڕەشانە ، بەڵام هیچ کەس نەبرایە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوە.
جێگەی داخە کە ئەمە یەکەمجار نیە لە کوردستانی ئێراقدا ڕۆژنامەوان تێرور دەکرێ. رۆژنامەوانان سەردەشت عوسمان، سۆران مامە حەمە و عەبدولسەتار تاهیر لەو کەسانەن کە بونەتە قوربانی دەربڕینی ئازاد.

کوشتنی رۆژنامەوانان مەترسیەکی گەورەیە بۆ بنپێ کردنی ئازادی رادەربڕین و دیموکراتی. ئەوەی کە ئیستا لە کوردستانی ئێراقدا روودەدا وەک تێرور کردنی رۆژنامەوانان کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر بەرەوپێشچونی دیموکرتی لەو دەڤەرە دا .

ئێمە داواکارین لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کە کومیتەیەکی بێ لایەن پێک بێنن بۆ لێکوڵینەوە کردن لە کوشتنی رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی. هەروەها زور گرینگە کە کەسانی پشت پەردەی تێروری رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی بدرێنە دادگا.

"ئامینە کاکە باوە" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ

" جەبار ئەمین" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە

"بێنگت بەرگ" ئەندام پارلەنی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ

"فرێدریک ماڵم ، ئەندام پارلەمانی سویدو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان لەسەر لیستی پارتی گەل

"هێلیڤی لارشون" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی سوسیال دیموکرات

"تۆربیورن بیورلوند" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ

" یان هۆلم" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ

" ئێڤا یولسون" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ

"ئاننا ستێلە" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی گەل

"ماتیاس یونسۆن" ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی سوسیال دیموکرات

"یان لیندهۆلم' ئەندام پارلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە

"والتێر مووت" ئەندام پارلەمانی سوید و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە

"ئەلیسابێت بێورنسدووتێر راهم" ئەندام پارلەمانی سوید بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوە لەسەر لیستی پارتی لیبراڵ

"ئاننا لیلیەمیتێس" ئەندام پارلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە

"دەسیرە پێتروس" ئەندام پارلەمانی سوید و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر لیستی دیموکرات مەسیحی

"شەشتین لیندگرێن" ئەندام پارلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ناوەڕاست

پەیوەندی
Amineh Kakabaveh
Riksdagsledamot Vänsterpartiet
0761301236
www.amineh.wordpress.com


 

           

 

20/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca