كوانووی ناخم
بۆچی هێنده بێ پشكۆیه؟
ئه‌رێ ئازیز
دونیا بێ تۆ بۆ هێنده بێ ڕه‌نگ و بۆیه؟
مه‌لی ڕووحم
هه‌موو ساتێ چاو له ڕێیه
چاوه‌ڕێی هاتنی تۆیه
دونیا سه‌راپا بێده‌نگ و كشوماته
به‌فره‌بارێ
دونیای من هات و نه‌هاته
هه‌ر جارێ وێنه‌ی ڕوخسارت
دێته ناو شانۆی دڵمه‌وه
پاییزم ده‌بێ به به‌هار
ئاسمانم پڕ باران ئه‌بێ
كانیی وشكبووی چه‌ندین ساڵه‌ی
قسه‌ی ته‌ڕم
پڕ جوانی، وه‌ك جاران ئه‌بێ
توخوا ئازیز
ده تۆیش وه‌ره
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵا ئه‌م كلوه به‌فرانه
دابارێ سه‌ر دڵی مندا
به بۆنی هه‌ناسه‌ی ته‌ڕت
چرایه‌ك دابگیرسێنه
له شانۆی خه‌یاڵی مندا
25/1/2009
پێنجوێن
|