كاروان عومه‌ر وه‌ك سه‌ما كارێكی كورد كه ئێستا دانیشتووی
وڵاتی سویسرایه و براوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌كادێمی زیوریخ
له سویسرا له بواری سه‌مای هاورچه‌رخ دا به‌ده‌ست هێناوه و
به به‌رده‌وامی وه‌ك كه‌سێكی چالاك سه‌رقاڵی كاری سه‌مایه و
توانیوویتی وه‌ك سه‌ماكارێكی كورد چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ست
بهێنێت و وه به‌شداری چه‌نها فیستیڤاڵی جیهانی بكات ، وه
ئیستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كه به‌ناوی (كۆمپانیای كاروان
عومه‌ر بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ) كاروان عومه‌ر به‌ناوی كۆمپانیا
كه‌یه‌وه له
مانگی رابردوو دا به بانگكێشێكی فه‌رمی وه‌ك نوێنه‌ری سویسرا
به‌شداری یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وی شانۆی عه‌ره‌ب كه
له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ساز كرا كرد . ئێمه‌ش به
باشمان زانی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا گفتۆ گۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سازبكه‌ین
ده‌رباره‌ی فیستیڤاڵه‌كه به گشتی و ئاستی هونه‌ری گروپه
بانگێشكراوه‌كان و كا‌ور چالاكیه‌كانی خۆی له فیستیڤاڵكه‌دا .
پرسیار / ئێوه چۆن چۆنی و به ناوی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه
بانگێشی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وی شانۆی عه‌ره‌ب كران كه له‌شاری
به‌غدا بایته‌ختی رۆشنبیری عه‌ره‌ب ساز كرا ؟
كاروان عومه‌ر/من له لایه‌ن ڕێكخه‌ری فیستیڤاڵی شانۆی
نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غداوه به‌رێز دكتۆر
(نوفڵ) بانگێشی ئه‌و فیستیڤاڵ كرام ، دیاره به‌ریزی له‌رێگای
ده‌رهێنه‌ری هاورێم( قاسم زیدان) كه سه‌رپه‌رشتیاری بانگێشی
فیستیڤاڵه نێونه‌وه‌یه‌كه بوو ئاگاداری كار‌و چالاكییه‌كانی
منه له بواری سه‌مادا ، دیاره به‌رێزی
ئاگاداری كار و چالاكێكانی منه له بواری سه‌مای هاوچه‌رخ دا
له وڵاتی سویسرا، وه له‌لایه‌ن سه‌فاره‌تی عێرق له ولاتی
سویسراوه كه ساڵانێكی زۆره دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌م ئه‌ركی
بانگێشتنامه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان وه‌ك بابه‌تی گه‌شكردن
و هه‌موو پێداویستیه‌كانی تر ، كه به راستی له‌ماوه‌یه‌كی
زۆر كورت دا ئه‌م كارانه‌یان به ئه‌نجام گه‌یه‌ن ، زۆر
سوپاسیان ئه‌كه‌م ، هه‌ڵبه‌ت من خۆم حه‌زم ئه‌كرد وه‌ك كوردێك
و وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شداربم ، به‌ڵام دواجار وه‌ك
كۆریۆگرافێكی سویسری به‌شداربووم له فیستیڤاڵه‌كه‌دا ، چونكه
له‌ئیستادا من خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كم كه پێگه‌ی له سویسرا دا
هه‌یه ، كار‌و ژیانم لێره‌یه ، بێگومان پێم خۆش ده‌بێت به
ناوی كورده وه بۆ فیستیڤاڵی دووه‌م به‌شداربم ، ئه‌گه‌ر
به‌شدارێكانی هه‌رێم كوردستان له‌سه‌ر ئاست و توانای هونه‌ری
بێت .
پرسیار/ به‌چ مه‌به‌ستێك و بۆ چ لایه‌نێكی هونه‌ری بانگێش
كرایت ؟
كاروان عومه‌ر/ ئه‌وان پێیان باش بوو من به به‌رهه‌مێكی سه‌ما
و (كۆریۆگرافی) به‌شداربم ، به‌ڵام به هۆی كه‌می كاته‌وه
نه‌م توانی به كارێكی سه‌ما به‌شداربم ، هه‌ربۆیه به‌رنامه‌ی
ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپێكم بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ ،كه بۆ ماوه‌ی (5)
رۆژ له هۆڵی سه‌مای شانۆی نیشتیمانی به‌غداد به‌رده‌وام بوو
كه تێی دا هه‌ریه‌ك له شانۆكارانی ( عێراقی و ئیماراتی و
مه‌غریبی و تونسی و یه‌مه‌ن و ئۆگه‌نی) به‌شدارییان تێدا كردوو
ئه‌وه‌شم بۆ ده‌ركه‌وت كه حه‌ز و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان بۆ
سه‌ما هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ من مایه‌ی خۆش حاڵی بوو له ته‌نها
ۆركشۆپێك دا چه‌ند ولات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز كۆببێ ته‌وه
بۆ فێر بوونی سه‌ما .
پرسیار / ئایا چه‌ند وڵات به‌شداریان له‌و فیستیڤاڵه‌دا كرد
بوو؟
كاروان عومه‌ر/ نزیكه‌ی (15) وڵات هه‌ریه‌ك له وڵاتانی
(پۆڵه‌ندا، ئیسپانیا ، ئه‌ڵمانیا، سویسرا، مه‌غریب، تونس،
كوێت، میسر، یه‌مه‌ن، ئێران، ئۆگه‌ندا ، ئیماراتی عه‌ره‌ب ،
ئه‌رده‌ن و عێراق خۆشی به‌پێنچ به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌شداریان
له فیستیڤاڵه‌كه‌دا كرد .
پرسیار/ ئاستی فیستیڤاڵه‌كه چۆن بوو ؟
كاوان عومه‌ر / ئه‌كرێت فیستیڤاڵه‌كه له دوولایه‌نه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنین ئاستی (هونه‌ری ) و ئاستی ( به‌رێوه‌بردن)
یه‌كه‌میان ئه‌كرێت بڵێین كاره شانۆیه‌كان له ئاستی ئه‌و
تۆدا نه‌بوون راسته هه‌ندێك كاری جوانی تیا بوو بۆ نموونه
كاری پۆلۆنیه‌كان و تونسی یه‌كان ، به‌ڵام ئه‌بێتـ ئه‌وه‌ش
فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه له‌م كات و شوێنه و ئاستی ئێستای
به‌غدا و له‌دوای (35) ساڵ دیكتاتۆری ، كه‌م گروپی باش
ئاماده‌ییان هه‌یه بێن گره‌و له‌سه‌ر خۆێنی خۆیان بكه‌ن و
بێنه شارێكی وه‌ك به‌غداد نمایشی كاری شانۆیی بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا باری ئاسایشی فیستیڤاڵ زۆر باش به‌رێوه ئه چوو.
دوومیان ئاستی به‌رێوه‌بردن ئه‌مه‌یان به‌راستی جێگه‌ی خۆش
حاڵی هه‌موو ئاماده‌بووان بوو ، له هه‌موو رویه‌كی به‌رێوه
بردنه‌وه هه‌ر له خزمه‌ت كردنی میوانان و دابین كردنی شوێنی
مانه‌وه و تیمی پارێگاری و گواسته‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان بۆ
شوینی دیاری كرا‌و جگه له‌وه‌ی رێزی تایبه‌ت پێشكه‌ش به
هه‌موو میوانانی فیستیڤاڵه‌كه كرا ، كه بووه هۆی خۆش حاڵی
ئاماده‌بووان ، جگه له‌وه‌ی كه من له هیچ فیتسڤاڵێكی كوردی
دا به‌م شێوه رێزلێنانه‌م نه‌بیستووه ، به‌رده‌وام ئیشكردن
هه‌بوو له سه‌ر هه‌رشتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ، ئه‌منه‌ی من
هه‌ستم كرد كه تیمێك دانرابوون بۆ لێكۆڵینه‌وه و ورد
بوونه‌وه له فیستیڤاڵه‌كه تا وه‌ك و دواتر و له ساڵی
ئاینده دا كار بۆ بنبنكردنی كه‌م و كوریه‌كانی فیستیڤاڵ بكه‌ن
.
پرسیار/ كاره شانۆییه‌كانی ناوخۆی عێرق له چ ئاستیك دا بوون
؟
كاروان عومه‌ر/ ئه‌گه‌ر به‌وری باس له‌و خاڵه بكه‌ین كاتی
زۆری ئه‌وێت به‌ڵام به‌گشتی كاره هونه‌ریه‌كانی عێراق له
ئاستیكی زۆر خراپ دا بوون ته‌نها شانۆییه‌ك سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا
ئه‌ویش شانۆیی (كامـب) ده‌رهێنانی ( مه‌ند هادی) بوو، خراپی و
لاوازی شانۆییه‌كانی عێراق ئه‌گه‌رێنمه‌وه بۆ هۆكاری ئه‌و
مامۆستا‌و كادیره عێراقیانه كه بێ ئاگان له كاری ئێستا و
هونه‌ری سه‌رده‌میانه‌و ته‌وژمیی شانۆی نوێی جیهانی ، ئه‌وه
جگه له‌وه‌ی كه‌زۆربه‌یان پیربوون و ئه‌و توانا و
شاره‌زاییه‌یان نه‌ماوه كه بتوان كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر
شانۆ و شانۆكارانی عێراق له ئیستادا ، به‌راده‌یه‌ك لای
زۆربه‌ی شانۆكارانه‌ی به‌غداد وشه‌ی (كۆریۆكرافی)كه پێویسته
وه‌ك شانۆ كار بیزانن، به هه‌ڵه ئه‌یڵین و زانیاریان نی یه
كه ئه‌م وشه‌یه چی یه‌و ، كرده‌ی (كۆریۆكرافی ) چی یه ! له
هه‌مان كات دا به‌رهه‌می شانۆیی هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی جه‌سته‌ی تیا به‌كارهێنرا بوو ،سه‌ماو شێوه‌یه‌كی له
كۆریۆگرافی تیا‌بوو ، به‌داخه‌وه ئه‌م كێشه‌یه لای خۆشمان له
كوردستان وه‌ك وشه هه‌مان كێشه هه‌بوو، به‌ڵام زوو
چاره‌سه‌ركرا ،هه‌رچه‌ند وه‌ك كرداری كۆریۆگرافی تا ئێستا
كوردستانیش وه‌ك كاره جه‌سته‌یه‌كانی به‌غداد له ئاستی كۆپی
كردن و كاره سه‌ماكانی ناو (وتوب) تێپه‌ری نه‌كردوه .
پرسیار / ئایا هیچ گروپێكی شانۆ یان تیمێكی شانۆی كوردی له‌وێ
بوون و بانگێش كرابوون ؟
كاروان عومه‌ر / نه‌خێر هیچ گروپێكی كوردی و هیچ شانۆكارێرێك
كورد به‌فه‌رمی بانگێشی نه‌كرابوون بۆ به‌غدا و بۆ به‌شداری
كردن له فیسیڤاڵه‌كه‌دا .
پرسیار / هه‌ر وه‌ك چۆن شانۆ پێویستی به كه‌سی به‌توانان و
رۆشنبیر هه‌یه له پیشه‌ی ده‌رهێنان و ئاكته‌ری دا كه بتوانن
داهێنا بكه‌ن ، هه‌روه‌ها نوسینی ره‌خنه‌ش داهێنانێكه‌و
پێویستییه‌كی تره بۆ باشكردن و چاك كردنی شانۆییه‌كان !ئایه
هیچ دانیشتن و گفتوگۆیه‌گی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر كاره شانۆییه‌كان
له فیسیڤاڵه‌كه‌دا كرا ؟
كاروان عومه‌ر /به‌ڵی دانیشت و گفتوكۆ هه‌موو رۆژێك ده‌كرا ،
به‌ڵام ناكرێت به ڕه‌هایی ناوی دانیشتن وگفتوگۆی ره‌خنه‌ی
شانۆی لێ بنرێت ! له‌به‌ر ئه‌وه به‌داخه‌وه گفتوگۆكان لاواز
بوون ، له‌ئاستی پێویتی فیستیڤاڵه‌كه‌ش دا نه‌بوو . پرسیار
/ئایا كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری شانۆكاره كورده‌كان
خۆیانه‌وه ئه‌وترێت لای كورد شانۆ هه‌یه و شانۆكاری گه‌وره
به‌ناو بانگ و داهێنه‌ری هه‌یه ونزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه
سه‌رقالًَه به شانۆ و به وته‌ی زۆرێك له‌و شانۆكارانه كاتی
خۆی گاریگه‌ریان هه‌بووه به‌سه‌ر شانۆ عێرقی و عه‌ره‌بی
یه‌وه ، مامۆستا كاروان چۆن چۆنی ئه‌وانه له فیسیڤاڵه‌كه
باس كران كێ باسكرا‌و چۆن رێزیان لێ‌نرا . كاروان عومه‌ر / به
داخه‌وه ئه‌م جاره‌ش به‌داخه‌وه كه ئه‌و شانۆكارانه‌ی
باسیان ده‌كه‌یت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك باسكران به‌ڵكو هه‌ر
ناش ناسرێن و له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌ب شتیك نیه به ناوی شانۆی
كوردستانه‌وه ! ته‌نها ئه‌وانه‌ی باس كران به‌گشتی هه‌موو
ئه‌و قوتابیایانه بوون كه له‌كاتی بوونیان له ئه‌كادیمایی
هونه‌ره جونه‌كانی به‌غداد چالاك بوون و خۆیان نا ساندوه،
وه‌زیاتر پرسی (میدیا بێگه‌ر و فرمێسك مسته‌فا و هۆرێن غه‌رب )
یان ده‌كرد ، له‌گه‌ڵ دووكه‌سی تر كه زیاتر لای نوێنه‌رانی
ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی یه‌كان ناسراوبوون ، یه‌كه‌میان كه بۆ من
جێگه‌ی خۆش حاڵی بوو ئه‌ویش (د.فازل جاف) ه وه‌ك شانۆكارێكی
به توانا له بواری قوتابخانه‌ی مییرهولد دا ، دوومه‌یشیان
(په‌رواز حێسن)ی گۆرانی بێژیان ئه‌ناسی ، وه‌ك ده‌نگ خۆشێكی
كورد كه سه‌رسام بوون به ده‌نگ و ئه‌و گۆرانیه كوردییانه‌ی
كه له عه‌ره‌ب ( ئای دل ) پێشكه‌شی كردوه پرسیار / ئاستی
بینه‌ر له فیستیڤاڵه‌كه چۆن بوو ؟
كاروان عومه‌ر / به‌راستی له‌و فیستیڤاڵه دا و به‌و شێوازه
ژیانه‌ی ئێستای و ساته‌ی به‌غداد بینه‌ر زۆر زۆر بوو ، كه
هه‌موو رۆژێك هۆڵی گه‌وره‌ی شانۆی نیشتمانی به‌غداد پرپر بوو
له‌خه‌ڵك ، ئه‌مه‌ش ئومێد و هیوایه‌كی تری گه‌رانه‌وه بۆ
عێراقی یه‌كان و سه‌رله‌نوێ بۆ شانۆ و بۆ هونه‌ر و ژیان .
پرسیار/ شێوازی فیستیڤاڵ یاخود جوانتره بڵێن ئه‌ته‌كی یه‌تی
فیستیڤاڵ چۆن بوو؟
كاوان عومه‌ر / ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه كه هه‌موو میوانانی
سه‌رسام كرد ئه‌و خاڵه‌یه كه دڵخۆشی كردین رێزێكی تایبه‌ت و
هه‌ر میوانێك پێداوستی خۆی وه‌ك جانتا و شتی كه‌لتوری و باچی
فیستیڤاڵ و رێبه‌ری فیستیڤاڵی ئه‌درایه كه وای كرد ببیته
سه‌ركه‌وتی فیستیڤاڵه له‌لایه‌نی به‌ریًَوه‌بردنه‌وه.
پرسیار/ ئایه فیستیڤالًی شانۆی بۆ چ لایه‌نێكی هونه‌ری و
شانۆی باشه به‌وپێیه‌ی جه‌نابتان ساڵانێكی زۆره له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن؟
كاروان عومه‌ر/ به‌ڵێ هه‌ڵبه‌ت فیستیڤاڵ له چه‌ند رویه‌كه‌وه
گرنگی خۆی هه‌یه ، به‌كورتی ئه‌توانم له‌م چه‌ند خاله‌دا
كوردیان بكه‌مه‌وه له‌وانه‌ش
• ئه‌ته‌وێت خۆت به‌ده‌ره‌وه یان به وڵاتانی تر بناسێنی
له‌لایه‌نی هونه‌ره‌ی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگه‌وه یان
كه‌سانێك بیانوێت تۆ بناسن وه‌ك میلله ، ئه‌م فیستیڤاڵه
باشترین ده‌رفه‌ت ده‌بێت، ئه‌ویش به‌پیشان دانی توانای
گه‌نجانی وڵات نه‌ك دورخستنه‌وه‌یان .
* گواسته‌وه‌ی كه‌لتوره له به‌ینی دوو ولاتانی بانگێش كرا‌و
دا چونكه له فیستیڤاڵ دا له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه و گفتوگۆ و
هاوئاهه‌نگی دروست ده‌بێت، وه ئه بێته هۆی بونیاننان
پرۆژه‌ی هونه‌ری هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی توانای هونه‌ری. نه‌ك
ته‌نها گرنگی دان به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام له هه‌موو
شوێنیكن وه‌ك بوونی هونه‌ری ، به‌ڵام زۆر له دواوه‌ن وه‌ك
ئاستی هونه‌ری .
• ده‌رختسی روی جوانی خۆت له‌به‌رده‌م میوانانی فیستیڤاڵ دا
ئه‌ویش به زۆر شت ئه‌كرێت له هه‌مووی گرنگ تر هونه‌ره‌كه‌ت،
وه پیشاندانی مرۆڤ بوونت وه‌ك هونه‌رمه‌ند، چونكه هه‌موو
مرۆڤ بونێك پێش هونه‌رمه‌ند بوون و میله‌ت بوونیشه لای من .
پرسیار / ئایا هیچ شتێكی نامۆت بینی له فیستیڤاڵ دا بۆ
نموونه لای خۆمان ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دیار یان
كه‌سێكی پله به‌رز به زۆر ئه‌یه‌وێت قسه‌ی خۆی یان بریای خۆی
بسه‌پێنێ به‌سه‌ر لیژنه‌ی داوه‌ران دا كه گاریگه‌ری له‌سه‌ر
خه‌ڵاته‌كانی فیستیڤاڵ ده‌بێت ؟
كاروان عومه‌ر / دوای (35) ساڵ ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆر ئاسان نیه
بڵێن ئه‌و بابه‌ته ته‌واو بنبڕكراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
دا ، ئه‌وه شتێكه ئه‌بێت له‌زۆر شوێن باس بكرێت، ئێمه‌ش چاو
له‌وان بكه‌یت كه به‌و هه‌موو فه‌وزاو كێشانه‌وه یه‌ك كه‌س
یه‌ك لایه‌ن یه‌ك ده‌سه‌لات تاراده‌یه‌كی نه‌یتوانی
بریاره‌كانی دادوه‌ران به‌لایه‌ك و به ئامانجێك تر دا به‌رێت
كه ببیته هۆی گۆرانی ئه‌نجامه‌كان.
پرسیار/ تۆ باست له‌وه كرد كه له زۆر شتی ئه‌م فیتسڤاڵه
خۆش حاڵ بوویت ئه‌كرێت پێمان بڵێت له هه‌مووی زیاتر چ شتیك
خۆش حاڵی كردیت ؟
كاروان عومه‌ر /تائیستا له سویسرا (3) جار خه‌لات كراوم ،
به‌لام به‌ڵێ ئه‌وه‌ی منی زۆر زۆر خۆش حاڵ كرد ، ئه‌و خه‌ڵاتی
رێز لێنانه بووكه درا به‌من وه‌ك پێزانینێك بۆ به‌شدارم له
فیستیڤاڵه و ئه‌نجام دانی وركشۆپێكی سه‌مای و له‌لایه‌كی
تره‌وه به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی پرۆژه‌كانم له‌بواری سه‌مای
هاوچه‌رخ دا ، كه به‌راستی هه‌میشه خۆزگه خوازبووم كه بۆ
یه‌كه‌مین جار له شار‌و ولاتی خۆم كه كوردستانه ئه‌وخه‌لاتی
رێزلێنامه‌م پێ ببه‌خشرای وه ئه‌مه بۆ من مایه‌ی تێرامان بوو
، وه‌جێگه‌ی سوپاس پێزانی ئێمه‌ش بوو بۆ رێكخه‌رانی فیستیڤاڵی
شانۆی نێونه‌ته‌وی یه‌كه‌م له به‌غداد .
پرسیار / پێم وایه پێت و تراوه بێته‌وه بۆ عێراق و له
بغداد له كۆلێجی هونه‌ر وانه بلێته‌وه ئایه ئه‌مه
ئه‌گونجێ بۆ تۆ یان .
كاوان عومه‌ر/راسته ئه‌مه‌م پێوتراوه نه‌ك له عێراق به‌ڵكو
له مه‌غریب و تونس یش به‌هه‌مان شێوه پێیان ووتم ، به‌ڵام
ئه‌وه بریای له‌سه‌ر خۆی ئه‌وێت و زۆری ماوه له‌سه‌ر ئه‌وه
گفتوگۆبكه‌ین ، چونكه له ئێستادا پرۆژه‌كانم له سویسرا دا
زۆربه‌ی كاته‌كانمی داگیركردوه، ئه‌وه‌ی بۆ من گرنكه خزمه‌ت
كردنه به خه‌ونی گه‌نجای كوردستان له رێگای سه‌ماوه ،
بۆیه په‌له‌ش ناكه‌م ، به‌راستی ئه‌مه‌وێت ئه‌و خزمه‌تكردنه
له ئاستیكی پرۆفێشتالدا بێت ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌مامان نیه ئیتر ده‌ست بكه‌ین به بازرگانی وه‌خه‌له‌تاندنی
گه‌نجان به ناوی سه‌ماو و كاری جه‌سته‌وه تا راده‌ی
ئیفلیجكردنی توانای جه‌سته‌و خه‌ونی گه‌نجان وه شێواندنیان
یان به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاتی هونه‌ری بۆ سه‌ر كوتكردنی گه‌نجان
كه به داخه‌وه ئه‌وش پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسسی یه له
كوردستان دا ، وه جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه زۆر به‌تۆكمه‌ی له
ژیانی هونه‌ری دا له‌سه‌ر شانۆكاران ، هه‌ربۆیه ئاستی نمایشه
شانۆییه‌كه‌مان زۆر مه‌ترسی دارن .
پرسیار / بریار بوو له‌ماوه‌ی رابردوو بێیته‌وه بۆ كوردستان و
به‌شداری چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ بگه‌یت له‌وانه‌ش كریۆكرافی
بۆ به‌شێكی شانۆییه‌ك و چه‌ند كارێكی هونه‌ری تر؟
كاروان عومه‌ر / به‌ڵێ ئه‌وه راسته من خۆم به ته‌واوه‌تی بۆ
ئاماده كردبوو وه به‌راستی ئه‌بوایه ئیشمان بكردایه ئیتر
به‌هۆی گرفتی ته‌كنیك و كات له‌لایه‌نی دووهه‌مه‌وه نه‌توانرا
ئیشی بۆ بكرێت، ئیتر ئه‌مه كوردستانه و به‌داخه‌وه كه
پرۆژه هونه‌ری و كاره هونه‌ریه‌كان هێشتا له‌ئاستی پرۆژه‌ی
تۆكمه‌دا نین ، هه‌مووش ئه‌یزانن ، مه‌به‌ستم لێپرسراونی
هونه‌ری یه به‌گشتی به‌ڵام چاره سه‌ر كردنی بۆته باسێكی
نادیار ، بابه‌ته‌كه‌ش رونه بۆ هه‌مووان ، له‌به‌ر خۆخۆی و
دۆستایه‌تی نێوان كه‌سه‌كه‌كان ، وه ململانێ هونه‌ریه‌كان ،
هه‌موو پرۆژه گرنگه‌كانی له‌بار بردوو وه ، به‌ڵام من ئه‌م
جاره هاتمه‌وه توانیم له وماوه كورته دا كه نزیكه‌ی
دووهه‌فته‌ی خایاند وه‌ك ده‌رفه‌تێك له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ
فێستیڤاڵی به‌غداد بتوانم كاری ورده‌كاری وه‌ك یارمه‌تی دانی
ده‌رهێنان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ن جه‌مال و گروپی كۆری شانۆی با دا به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نم كه له دوای یه‌گ دنیا گیر‌و گرفتی ته‌كنیكی
و شوێنی پرۆڤه و نمایشكردنه‌ن سه‌رقاڵی كارێكی شانۆین ،
به‌هیوای به‌بێ گیر و گرفتی تر ئه‌و كاره شانۆییه له مانگی
(12) پێكه‌ش بكرێت .
|