مه‌نگترین گۆمی دوای سه‌راب
كڵۆڵتر له‌و پێناسه‌یه‌ی من ده‌تده‌مێ و ..
تۆ ده‌ستی شه‌خته‌ت گۆ ناكات , بۆ گرتنی ! .
لێت تێده‌گه‌م
له‌و رووه‌وه , نسێی ئازارێكی هه‌ڵچووی
خۆر ناتگاتێ
هه‌موو ره‌شێكی دره‌نگان , گه‌راننه‌وه له ژووری ئاڵتا
هه‌ڵده‌كه‌ی
له درزی روانینێكه‌وه رێگاكان ده‌بنه‌وه چه‌قۆ
سه‌فه‌ر پێ خاوسی رام و
چاویش ئه‌نۆزی داهێزراو شلكی ده‌كات
حه‌ز له بۆته‌ی سیخناخ بوونی
هه‌نسكێكی ژێر سایه‌قه‌ی رچیندا ده‌تپێچێته‌وه
منیش وه‌ك تۆ , ته‌نیا جوگرافیای جه‌سته‌مه
له‌م وێرانه‌یه‌دا رۆبووه
بێم و نه‌یه‌م , بێی و نه‌یه‌ی
شه‌پۆلێك چاره‌نوسمانه
ده‌ریایه‌ك بۆ كه‌ناره‌كانی مه‌یلێ تۆخ
شه‌رمێكی كاڵ , لێی تێناگه‌ین و ده‌مانبات
ئه‌ی مه‌لوولترین باڵنده‌ی نێو دارستانی بێ گه‌ڵا
له خۆم سه‌رسه‌ختر هاورێكه‌م
هه‌ردوو له بۆسه‌ی مه‌رگێكاین
خوێن له دڵمانا ده‌چۆرێ و ..ته‌نه‌م به دیووی كێردێكی
ده‌م داخراوا تل ده‌تخوات
|