كۆمه‌ڵـگه‌یه‌كی بێ متمانه‌
(كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك نموونه‌)
 
دیڤان موزه‌فه‌ر

 

ئه‌و كاته‌ی من ده‌نووسم كۆمه‌ڵـگه‌ی كوردی وه‌ك نموونه‌ده‌بێ شتێك له‌به‌ر ده‌ست بێت كه‌ بۆمان دیاری بكا كه‌ كۆمه‌ڵـگه‌ی كوردی یه‌كێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵـگه‌ بێتمانه‌ییه‌كان،به‌پێی راپرسیه‌ك كه‌ پێنج هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و شه‌ش كه‌س تێیدا به‌شداربووه‌ له‌ كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵی ده‌رووناس و كۆمه‌ڵناسانی كوردستان كه‌ له‌ كتێبی (كۆمه‌ڵـگه‌ی ره‌ش)ی د.عادل باخه‌وان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،چه‌ند پرسیارێكی جیاواز ئاراسته‌یان ده‌كرێت پرسیاره‌كان ئه‌ندامی له‌ كام حزب یان له‌ كام هه‌ڵبژاردن ده‌نگ ده‌ده‌یت یان متمانه‌ به‌ كام له‌مانه‌ ده‌كه‌یت،وه‌ڵامه‌كان ته‌نها پارته‌ سیاسیه‌كان نین،به‌ڵكو كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كان و په‌رله‌مان ئه‌وانه‌شی تێدایه‌،به‌پێی ئه‌و راپرسیه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ متمانه‌یه‌،له‌ ٪٣٦ متمانه‌ به‌ هیچ لایه‌نێك هیچ كه‌سێك ناكات،له‌ ٪٦٢ ئه‌ندامی هیچ پارتێك نیه‌،له‌ ٪٤٨.٥٠ ده‌نگ نادات له‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێك،چه‌ندین پرساریتر كراوه‌ به‌ داتا وه‌ڵامه‌كان هه‌ن،به‌گشتی له‌ هه‌موو ئه‌و پرسارانه‌ی ئاراسته‌یانكراوه‌ رێژه‌ی بێمتانه‌یی به‌رزترینه‌.

ئایه‌ كاتێك متمانه‌ له‌ كۆمه‌ڵـگه‌ به‌و رێژه‌یه‌ وجودی نه‌بێت ده‌بێ بپرسین ژیان له‌م كۆمه‌ڵـگه‌یه‌ چۆن ده‌بێ ؟
له‌ راستیدا نه‌بوونی متمانه‌ هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونی كێشه‌ له‌ كۆمه‌ڵـگا،به‌ تایبه‌ت كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی،ئێمه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه‌مان نه‌بووایه‌،ئێستا به‌ ده‌یان پارتی سیاسیمان نه‌ده‌بوو ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كات هه‌ر دوو یا سێ پارتی سیاسیمان ده‌بوون و ئه‌مانیش ركابه‌ریان له‌ پێشكه‌شكردنی باشترین پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزاری ده‌كرد و خه‌ڵك متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشین،بۆیه‌ ئه‌و كات كێشه‌ سیاسیه‌كان زۆر ده‌گمه‌ن ده‌بوون،یان نه‌مانی متمانه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی پێم وابێ هۆكار زۆرن،به‌ڵام من ئه‌خلاق به‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌زانم،كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م نووسینه‌ ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م.


خه‌ڵكی متمانه‌ی به‌ پارته‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵـگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومه‌ت،نه‌ماوه‌ بۆچی؟ پێیان وایه‌ پارته‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن هێنده‌ بۆ كوردستان نایكه‌ن،هێنده‌ی پارته‌ سیاسیه‌كان خه‌ریكی ناشیرنكردنی سیاسه‌ت و خراپ به‌ كارهێنانی سیاسه‌ت،تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی به‌شێك پێیان وایه‌ سیاسه‌ت درۆیه‌،ئاخر كه‌ ده‌بینن حكومه‌ت و سیاسیه‌كان به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و دواتر هیچ ئه‌نجامێكی نابینن چۆن متمانه‌یان بمێنێت! كاتێك ده‌بیستن ئه‌رستۆ له‌باره‌ی زانستی سیاسی ده‌ڵێتزانستی سیاسی مه‌به‌ستی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌ به‌ڵام ئه‌وان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینن،ئیتر چۆن متمانه‌یان بمێنیت.

ئه‌خلاق وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی له‌ نه‌مانی متمانه‌،ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌ نێوان یه‌كتری راستگۆبوون و كێشه‌ی ئه‌خلاقیان نه‌بوو چۆن متمانه‌یان به‌یه‌كتر نامێنیت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر راستگۆ نه‌بوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ دروست نابێت،ئه‌گه‌ر له‌ به‌رازیل زیاتر له‌ ٪٦٠ متمانه‌یان به‌ یه‌كتر نه‌بێ ئه‌مه‌ زیاتر له‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی ده‌بێ چیتر بێت؟ له‌ سیاسه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق نه‌بوو ئیدی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ ئاره‌زوی خۆیان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن،ده‌شبێت بزانین كه‌ بۆچی پێویسته‌ به‌ ئه‌خلاق بین و ئه‌خلاق وه‌ك هۆكارێك سه‌یر ده‌كه‌ین،پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵێنێك ناده‌ن كه‌ جێبه‌جێی نه‌كه‌ن،خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر راستگۆده‌بن ئه‌و كاته‌ش متمانه‌ به‌ یه‌كتر ده‌كرێت.


 

           

 

17/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca