كاتێك پیاوێكی حه‌كیم و به نرخ و زه‌حمه‌تكێش دێته مه‌یدان
ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه قوربانیدان سه‌ره‌تای گه‌یشتنه
به حه‌قیقه‌ت، ده‌بێت قوربانییه‌ك له پێناو ئازادی
مرۆڤه‌كاندا بێت چونكه ئه‌و ڕێگایه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆتایی
ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵ، مه‌نزڵی پیاوی پێرۆزو باڵا له دڵی هه‌موو
هه‌ژارێكه هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی تین‌و به‌هه‌ناسه‌ی ئازادی و
حه‌قیقه‌ت دۆستن ئه‌هلی مه‌ینه‌ت و ئێش و ئازاری وڵاتن، ده‌بێت
ئه‌وه بزانین یه‌كه‌مین زه‌نگی هێمنی له دڵه‌وه لێده‌درێت
بۆیه نوری ئه‌و كه‌سانه هه‌ر زوو ده‌دره‌وشێته‌وه ئه‌گه‌ر
دوای مردنیش بێت چراكه‌ی هه‌رگیز خامۆش نابێت، ئینسانی
دادپه‌روه‌ر ناتوانێت باوه‌ر به‌وه بكات مرۆڤ پیاو كوژ بێت و
ئه‌دیب دۆستیش بێت، ناشتوانێت موزیكزان بێت و درنده‌یش له
هه‌مانكاتدا، ئه‌مانه له قه‌واخی ئینسانییه‌تدا دروست نابێت.
ده‌سته‌مۆكردنی نه‌فس و بێداربوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و هه‌موو
جوله‌و دیقه‌ت و هه‌ستی ئه‌دیب دۆستتان له ناخێك
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن زاده‌ی ویژدانێكی ڕۆشنه‌و به‌ئاگاو قوڵن به
ماناكانی ئینسان بوون. پۆشكین له دوای خۆی شتێكی جێهێشت
ئه‌ویش له ناخی لاوانی ڕووسیا ڕه‌گێكی له ئازادی و ویژدانی
ڕوواند، ئه‌لێكسه‌نده‌ر سیرگڤیچ پۆشكین شاعیری گه‌وره‌ی
ڕووسیایی، ناسراو به (شا)ی شاعیرانی ڕووسیا، له
زۆرانبازییه‌كدا كوژرا، كوشتنێك به‌پلان و نه‌خشه‌یه‌كی
دارێژڕاوی قه‌یسه‌ر، سێبه‌ری كوشتنه‌كه‌یشی به‌سه‌ر هه‌موو
گه‌لانی ڕووسیا جێهێشت، زۆربه‌ی ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانی
ڕووسیا ده‌ڵێن (پۆشكین) توانی گۆڕانكاری له ئه‌ده‌بی ڕووسیدا
بكات، له بواره‌كانی شانۆنامه‌و شیعر‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
كارێكی زۆری جێهێشت، له‌ساڵی 1799 له‌مۆسكۆ هاتۆته دنیاوه
به بنچینه ئه‌فریقاییه‌و به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌یان له
كۆنه‌وه هاتوونه‌ته ڕووسیا، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و خاكی
و مرۆڤ دۆستدا بوونه. پۆشكین به‌شێك بووه له كرۆكی
نشتیمانه‌كه‌ی مه‌شخه‌ڵی شیعری له ناخی زۆربه‌ی خه‌ڵكانی
ڕووسیا داگیرساند، هه‌ر بۆیه له ته‌مه‌نێكی كورتدا بووه
قوربانی ده‌ستی زۆردارانی قه‌یسه‌ر به‌بیانو. پۆشكین كه‌سێكی
چالاك بوو، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بوون له دژی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر
تێده‌كۆشان و زۆرداری قه‌یسه‌ریان قه‌بوڵ نه‌بوو، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی دیار بوون، شتێكیان نه‌بوو به ناوی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كوشتن و تۆقاندن جگه له نووسین نه‌بێت،
پۆشكین شه‌وێك له شه‌وانی شه‌قامه‌كانی بوترسبۆڕگ له كه‌شێكی
سارد‌و باراناویدا به هۆی برینه زۆره‌كانی دوای سێ ڕۆژ
مانه‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا گیانی
سپارد، له زۆرانبازییه‌كدا به ده‌ستی ئه‌فسه‌ری قه‌یسه‌ر به
ناوی جۆرج دانتس به پلانێك پۆشكین كوژرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی ڕووسیا دروست كردبوو، بۆیه
قه‌یسه‌ر هه‌ر زوو ویستی له ناوی ببات نه‌كه‌وێته به‌ر
شه‌پۆڵی ناره‌زایی زیاتر، هه‌ر دوای كوشتنه‌كه‌یشی خه‌ڵك
كۆده‌بنه‌وه له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كه‌ی به توره‌ییه‌كی زۆره‌وه
به دروشم دژی ئه‌وانه وه‌ستانه‌وه كه پۆشكینیان كوشتبوو،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردنه‌كه‌ی بووه جێگای ناره‌زایی
هه‌زاران خه‌ڵك ، ئه‌و خۆشه‌ویستییه زۆره‌ی له ناخی گه‌لانی
ڕووسیا دروستكردبوو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌و خۆشه‌ویستییه
مایه‌وه. بلیمه‌تێك كوژرا، بلیمه‌ته باڵاكه‌مان كوژرا ئه‌وه
دروشمی ئه‌و قوتابییه لاوانه‌ی ڕووسیا بوو كاتێك خه‌ڵكه‌كه
داره‌بازه‌كه‌یان به‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا
به‌رزكردبۆوه، هاوارو دروشمی به هێز له‌دژی ده‌سه‌ڵاته
نادادپه‌روه‌رییه‌كانی قه‌یسه‌ر ده‌نگی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام
له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر كه‌وتنه به‌رلێدان
و گرتنی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی به‌ر ده‌رگای ماڵی پۆشكین ئه‌وه‌ی
هه‌ڵات هه‌ڵات ئیدی نه‌بینرانه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ستیان
راپێچیان كرد بۆ زیندان ئیدی ژیان له‌وێوه هێمنده‌بێته‌وه‌و
شه‌قام چۆڵ ده‌بێت. ژیانی ئاسایی ده‌ست پێده‌كاته‌وه. دۆسته
شاعیرێكی هه‌بوو به‌ناوی (لێرمۆنتۆف) به‌چه‌ند شعرێك ناره‌زایی
خۆی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ڕووسیا ده‌ربری و له‌به‌ر
ئیدامه‌نه‌كردنی خه‌ڵكه ڕاپه‌ریوه‌كه‌ی ڕووسیا له دژی
ده‌سه‌ڵات، زۆر جوان نووسیبووی" خه‌ڵكی ڕووسیا به‌رامبه‌ر
گرینگ‌ترین شاعیر بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد خودا نه‌فره‌تتان
لێبكات)
.
ژێده‌ره‌كان:
اعلام الادب الروسی/ ممختارات نپریه و قصص / الكسندر بوشكین /
ترجمه غائب گعمه فرحان و أبكر یوسف / دار رادوغا / 1984
http://anbamoscow.com
http://www.ru4arab.ru
|