به‌یان سه‌لمان:
مه‌رج نییه رۆماننووس وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه
بداته‌وه، كه له‌نێو رۆمانه‌كه‌یدا ده‌یخاته‌ڕوو
گفتوگۆی: ئارام سدیق
* ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی رۆمانی له به‌رزایی
شوراكانه‌وه قسه بكه‌ین..بیرۆكه‌ی ئه‌م رۆمانه له كوێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
-بیرۆكه‌كه له‌و جه‌ده‌له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه
له‌نێوان عه‌قڵ و شێتی‌دا له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و
مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شێتدا ده‌كرێت. ئه‌م
مامه‌ڵه‌كردنه تێڕوانینێكی لای من دروست كرد، كه ئه‌وه‌ی پێی
ده‌وترێت شێت بیخه‌مه‌وه به‌رامبه‌ر به عه‌قڵ.. لێره‌وه
دیسان بچه‌مه‌وه به‌م دوو چه‌مكه‌دا و تێبگه‌م له‌وه‌ی كاتێك
ئێمه ده‌ڵێین عه‌قڵ و خۆمان به عاقڵ داده‌نێین. هه‌روه‌ها
كاتێك ده‌ڵێین شێت. شێت كێیه و عاقڵ كێیه؟ هه‌روه‌ها وه‌كو
رووئیایه‌كی فیكریی خودی شێتی بریتییه له چی؟ هه‌روه‌ها له
رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چۆن چۆنی ته‌ماشای شێت ده‌كرێت و
به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و شێـته ژن بێت. هاوكات ده‌ستدرێژی
كرابێته سه‌ر. واته دوو مه‌سه‌له روون ده‌بێـته‌وه، كه
مه‌سه‌له‌ی شێتی، كه كه‌سه‌كه بێ ده‌سه‌ڵاته. هه‌روه‌ها
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریش كه هه‌یه.
شێت له‌نێو كۆمه‌ڵدا كه‌مایه‌تییه له‌نێو
كه‌مایه‌تییه‌كانیشدا ژن كه‌مایه‌تی دووه‌مه. له‌نێو
كه‌مایه‌تییه‌كانیدا، كه شێته و هاوكات ده‌ستدرێژی كراوه‌ته
سه‌ر ئه‌وه ده‌بێته چوارجار. واته چوار پله به‌ندیت هه‌یه
له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌و شێتیه‌ی من لێی دواوم..
*واته بیرۆكه‌ی رۆمانه‌كه ته‌نها بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م
جه‌ده‌له بووه و دانانه‌ی عه‌قڵ له به‌رامبه‌ر شێتی‌دا؟
-به‌ڵێ به زۆری ئیشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه بووه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو شێـت شوێنی سه‌رنجڕاكێشان بووه.
له رۆمانی یه‌كه‌میشمدا، كه به عه‌ره‌بی بڵاوبۆته‌وه
به‌ناوی (بوراق) یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كان شێته‌كه ناوی
موزه‌فه‌ره و سه‌ری ده‌خه‌نه به‌ر ئاو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری
ساردبكه‌نه‌وه. واته شێت بۆمن جێگای تێڕامان و
بیركرنه‌وه‌یه.
*ئه‌گه‌ر ئێمه وێنای كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بكه‌ین به‌بێ شێت، ئایا
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نوقسانه، یان ئه‌گه‌ر شێتی تێدا بێت
نوقسانه، تۆ له رۆمانه‌كه‌تدا خۆت له‌م پرسیاره نه‌داوه؟
-كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاتی له‌وه‌دا نییه، كه كه‌سێك شێـته، یان
شێت نییه. بۆیه له شوێنێكدا باسی له‌وه ده‌كه‌م، كه ئێمه
ناتوانین رقمان له‌و كه‌سانه بێته‌وه، كه ده‌ستدرێژی له
شێتێك ده‌كه‌ن. به‌ڵام ره‌نگه خوێنه‌ر رقی لێیان بێـته‌وه
له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستدرێژی
ده‌كه‌نه سه‌ر شێت. به درێژایی مێژوو شێت هه‌بووه. وه‌كو
حاڵه‌تێكی پاتۆلۆژی، واته نه‌خۆشی. شێت حاڵه‌تێكه و ناكرێت
ئینكاری بكه‌ین كه هه‌یه. به‌وه‌ی كه ژن له ماڵه‌وه
ده‌شاردرێته‌وه كه شێته. به‌ڵام ئه‌مه هیچ كاریگه‌رییه‌كی
له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه نابێت، چونكه ژنی شێت و پیاوی شێت
هه‌یه. به‌ڵام پیاوه شێـته‌كان ده‌كرێت به‌ره‌ڵا بكرێن و
ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیان بكرێـته سه‌ر سكیان پڕ نابێت؟، به‌ڵام
ژنی شێت سكی پڕ ده‌كرێت.
*فیگۆری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه (زه‌كیه)یه، به‌ڵام رۆمانه‌كه
به كوشتنی ئه‌و ده‌ست پێده‌كات بۆچی ئه‌م ده‌ستپێكه‌ت بۆ
رۆمانه‌كه‌ت هه‌ڵبژارد، كه رۆمانه پۆلیسیه‌كانمان بیر
ده‌خاته‌وه، بۆ له كاتی دۆزینه‌وه‌ی زه‌كییه‌وه ده‌ستت به
گێڕانه‌وه نه‌كرد، كه میم خونچه ده‌یدۆزێته‌وه؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی كوشتنه‌كه زۆر مه‌به‌ستم بوو، كه
زه‌ق بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر تێبینیت كردبێـت له‌سه‌ره‌تای
رۆمانه‌وه تا كۆتایی زوو زوو باس ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها
ده‌ستپێكه‌كه به هاتنی قه‌سابه‌كه و چه‌قۆ گه‌وره‌كه‌ی
ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ربڕینی یه‌كه‌م حه‌یواندا
هه‌واڵی كوشتنی زه‌كیه‌ش بڵاوده‌بێتـه‌وه، واته ویستوومه
ئه‌مه به‌یه‌كه‌وه گرێ بده‌م. هه‌روه‌ها ناكرێت ئێخه‌ی
قه‌سابێك بگرێن و بڵێن مادام خوێنی حه‌یوان ده‌ڕێژێت ئه‌وا
خوێنی زه‌كیه‌ش هه‌ر ئه‌و رشتویه‌تی. بۆیه مه‌سه‌له‌كه بۆ
ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی خوێنه‌ر رابكێشم و بیخه‌مه نێو
پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان له‌نێو رووداوه‌كاندا و خوێنه‌ر ببێتـه
هاوسه‌فه‌ری حیكایه‌تخوان، كه خۆی هه‌موو رووداوه‌كان
ده‌گێڕته‌وه و هه‌ندێكجاریش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه به
فیگۆره‌كان ده‌به‌خشێت. واته كۆی ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه، كه
خوێنه‌ر به‌شدار بێت له‌نێو پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بكوژی
زه‌كیه‌دا.
* فیگۆری مامۆستا وه‌ردی كه مامۆستای ماتماتیكه، یان
ده‌توانین بڵێین (لۆژیك)، به‌ڵام له رۆمانه‌كه‌دا ده‌بێته
فرۆشیاری شێتی. چۆن كه‌سێكی خاوه‌ن لۆژیك ده‌بێته فرۆشیاری
شێتی؟
- مامۆستا وه‌ردی له حاڵه‌تێكدا ده‌بێته فرۆشیاری شێتی، كه
تووشی بێئومێدی ده‌بێت له‌وه‌ی كه نه‌یتوانی زه‌كییه
بپارێزێت، بۆیه ده‌یه‌وێت بكوژی زه‌كییه بدۆزێته‌وه.
مامۆستا وه‌ردی به‌ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی زه‌كییه‌ی له
ئه‌ستۆ گرتبوو. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تردا نه‌یتوانی
ئه‌و كاره‌بكات. بۆیه بۆ خۆی سزایه‌ك دروست ده‌كات، كه
ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی شێتییه. مامۆستا وه‌ردی ده‌یه‌وێت
ئه‌وه روون بكاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی عاقڵ بچێته
شوێنی شێتێك چۆن مامه‌ڵه ده‌كات.
*له لاپه‌ڕه 76ی رۆمانه‌كه‌دا ده‌نووسیت: (كه‌سمان نه‌بوو
زه‌كییه وه‌ها ته‌ماشا نه‌كات، كه هه‌رچی هێزی باڵایه
له‌ناو لنگیدایه) پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئافره‌ت له‌نێو
كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا هه‌رچه‌نده شێتیش بێت، هێزێكی باڵای
هه‌یه كه سێكسه؟
- (ببوره بیان خان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تۆمار نه‌بووه)
*له رۆمانه‌كه‌دا پێشنیاری چاره‌سه‌ركردنی شێتی به شێتی
ده‌كرێت و به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش شێتبوونی مامۆستا وه‌ردییه، ئایا
بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێتی پێویستمان به عه‌قڵه، یان شێتی؟
-كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بیت و ژنێكی شێت هه‌بێت و
ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه سزای
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بده‌یت ئه‌ویش به شێتی. شێتی حاڵه‌تێكه و
له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوه و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌ستدرێژیان
كردۆته سه‌ر زه‌كییه به ته‌واوی عه‌قڵه‌وه كاره‌كه‌یان
ئه‌نجامداوه. به‌گشتی بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه، كه شێتبوونی تر
هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م شێتییه‌ی زه‌كییه و كه ره‌نگه
جیاواز بێت، چونكه مومكین نییه كه‌سێك عه‌قڵی هه‌بێت و
ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر شێتێك. فرۆشیاری شێتی كۆمه‌ڵێك
ده‌خولقێنێت، كه سزایان ده‌دات و به‌و شێوه‌یه سزایان ده‌دات
كه هه‌موویان بكات به شێت له پرۆسه‌یه‌كی شێتبووندا قسه‌ی
دڵی خۆیان بكه‌ن. واته كێشه‌كه له‌وه‌دا نییه، كه به
عه‌قڵ چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه بكه‌ین، چونكه له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتیدا شته‌كان به لۆژیك چاره‌سه‌ر ناكرێن.
*كوشتنی زه‌كییه تاڕاده‌یه‌ك وه‌كو ناهه‌قییه‌ك هاته
به‌رچاوم، چۆن رێگه‌تدا ئه‌م فیگۆره بكوژرێت له كاتێكدا هیچ
فیگۆرێكی تری نێو رۆمانه‌كه له‌و به‌ریئتر نییه، یان كه
رێگه‌تدا بكوژرێت بۆ ناهه‌قییه‌كی ترت لێ‌كرد كه بكوژه‌كه‌ت
ئاشكرا نه‌كرد.
-من حوكمم به سه‌ردا نه‌داوه، كه زه‌كیه شێته. چونكه
شێتی حاڵه‌تێكه و له‌نێو كۆمه‌ڵدا هه‌یه. ئه‌وه نووسه‌ر
نییه كه بڕیاری كوشتنی زه‌كییه‌ی داوه، به‌ڵكو ئه‌مه
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتییه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه. بۆیه ئه‌وه
كۆمه‌ڵگه‌یه، كه ژنێكی شێت، كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر
ده‌كوژێت. میم خونچه و مامۆستا وه‌ردی كه دوو فیگۆری تری
سه‌ره‌كین چه‌ندجارێك ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه
ویستویانه زه‌كییه بكوژن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه. میم خونچه
ده‌ڵێت: ده‌مخواست سه‌رینێك بخه‌مه سه‌ر ده‌می و بیكوژم. ئه‌م
كوشتنه له‌پێناو ئه‌وه‌دا نییه، كه رقی له زه‌كیه‌یه،
به‌ڵكو ئه‌مه بۆ رزگاركردنی زه‌كییه‌یه له‌و ناهه‌قیانه‌ی
له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا به‌رامبه‌ری ده‌كرێت.
له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا چاره‌نووسی شێت نادیاره، بۆیه له
رۆمانه‌كه‌ی منیش‌دا هه‌ر به نادیاری ماوه‌ته‌وه، بكوژی شێت
هه‌رگیزاو هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه. بۆیه مه‌رج نییه رۆماننووس
وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه، كه له‌نێو
رۆمانه‌كه‌یدا ده‌یخاته‌ڕوو، چونكه هه‌ندێك پرسیار هه‌ر
وه‌ڵام نادرێته‌وه، بۆیه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
* دوو فیگری مامۆستا هه‌یه، مامۆستا وه‌ردی ومامۆستا ئه‌وس
مامۆستای هونه‌ر، به‌ڵام دوو فیگۆری دژ به‌یه‌ك، یه‌كه‌میان
پارێزه‌ری زه‌كیه‌یه و دووه‌میان ده‌ستدرێژیكه‌ره، مه‌به‌ستت
بوو ئه‌وه بخه‌یته‌ڕوو، كه له‌نێو سیستمی په‌روه‌رده‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا كه‌سانی ده‌ستدرێژیكار بوونیان هه‌یه؟
- زه‌كییه به‌ته‌نها له‌لایه‌ن كه‌سانی نێو بازاڕ و
شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵكو یه‌كێك
له‌وانه مامۆستای هونه‌ره. كه هونه‌ر خۆی له خۆیدا شتێكی
باڵایه هونه‌ر جوانی و ئیستاتییكییه و كه مامۆستای هونه‌ر
به‌شداری ده‌ستدرێژییه‌كان ده‌كات و پانتایی خوێندنگه و نێو
پۆل ده‌بێته شوێنی ده‌ستدرێژیی. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه به
ته‌باشیری ره‌نگاو ره‌نگ زه‌كییه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر. ئه‌گه‌ر بازرگانه‌كان و
فرۆشیاره‌كان به نوقڵ و چوكلێت زه‌كییه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن،
ئه‌وا مامۆستای هونه‌ر به ته‌باشیری ره‌نگاوره‌نگ، كه
كه‌ره‌سته‌ی فێربوونی زانسته. بۆیه له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا
زۆرێك له لۆژیكه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه و له زۆرجێگادا
عه‌قڵه‌كان سفر ده‌بنه‌وه.
*ئه‌گه‌ر باس له چاوی سێیه‌می زه‌كییه بكه‌ین، كه یه‌كێك
له فیگۆره‌كان ده‌ڵێت: له كاتی ده‌ستدرێژیه‌كاندا هه‌رچه‌ند
چاویشیم داده‌پۆشی، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد زه‌كییه به چاوی
سێیه‌م ئاگای له هه‌موو شێتكه. چۆن شێتێك چاوی سێیه‌می
هه‌یه؟
-زه‌كییه خۆی نییه، كه باس له چاوی سێیه‌م ده‌كات، واته
ئه‌وه خۆی، یان حیكایه‌تخوان نییه، كه ئه‌و تێڕوانینه‌ی
هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه ده‌ستدریژیان
كردووه‌سه‌ر و ئه‌وانه ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ
داپۆشینی چاویشیدا ،به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه، كه
ئاگای له‌وانه و چاوێكی ناوه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌ر له نێو
رۆمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه زه‌كییه بۆ ژنه‌كانیان
فریشته‌یه و ژنه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی له زه‌كییه
ده‌كه‌ن زۆرجار پێشبینییه‌كانی به هه‌ند وه‌رده‌گرن. به‌ڵام
بۆ پیاوه‌كان مایه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سێكس بووه و بۆ
منداڵه‌كان مایه‌ی گه‌مه بووه.
*واته ده‌كرێت بڵێن ئه‌و چاوی سێیه‌مه ویژدانی به‌ئاگاهاتووی
ئه‌و كه‌سانه بووه، كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌ن؟
-به‌ڵێ، به‌ڵام من ته‌نها ئه‌و كه‌سانه مه‌حكوم ناكه‌م، كه
به‌رامبه‌ر زه‌كییه تاوانباره، به‌ڵكو كۆمه‌ڵ هه‌مووی
تاوانباره، ئێمه به‌شێكین له هه‌موو كۆیه‌كان كه‌واته تاك
له‌نێو كۆدا ئیشكردنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
هه‌یه خه‌ڵك ده‌كوژن و مه‌سه‌له نه‌ریتییه‌كان تێیدا باوه و
سێكس به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێیدا روو نادات و بۆ ئه‌وه‌ی سێكس
روو بدات پێویسته پیاو ژن بهێنێت و له حاڵه‌تی خۆشه‌ویستیدا
سێكس نییه. واته هیچ شتێك به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئینسانه‌كان
به‌یه‌كه‌وه نابه‌سترێنه‌وه.
*زه‌كییه ژنه، شێته ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ، ئه‌م
هه‌موو كه‌مایه‌سیه بۆ له‌م فۆگۆره‌دا كۆكراوه‌ته‌وه؟
-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ساییه‌تییه گرنگترین و سه‌ره‌كیترین
كه‌سایه‌تی نێو رۆمانه‌كه‌یه. بۆیه زۆرترین قورسایی
خراوه‌ته‌سه‌ر. له‌به‌رامبه‌ر زه‌كیه‌دا مامۆستا وه‌ردی
هه‌یه، كه فیگۆرێكی عاقڵه، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش شێت
ده‌بێت. له‌م شێوه‌ی شێتبوونه‌دا بۆم ئه‌م زه‌كییه ده‌بێته
كه‌مایه‌تی كه‌مایه‌تی كه‌مایه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م
ژنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژن قورستتره له
پیاو. دووه‌م شێته.
*كێ بكوژی زه‌كییه‌یه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی ئه‌مه له
رۆمانه‌كه‌دا نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌كو بۆچوونی خۆت وه‌كو
خوێنه‌رێك، كۆمه‌ڵگه‌یه یان تاكێكی دیاریكراو؟
-لای من كۆمه‌ڵگه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتی هه‌یه، كه
به‌شدار بووه له‌و كوشتنه‌دا. له شوێنێكدا، كه پرسیار
له‌سه‌ر بكوژه‌كه‌ی زه‌كییه ده‌خرێته‌ڕوو، له وه‌ڵامه‌كه‌دا
ده‌ڵێم هه‌موومان. واته كۆمه‌ڵگه. دوو جۆر كوشتن هه‌یه
یه‌كه‌میان ره‌مزییه و ئه‌ویتریان فیعلییه. واته كه وه‌كو
شێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كوشتنێكی
ره‌مزی زه‌كییه كوژراوه، به‌ڵام دواجاریش كۆمه‌ڵگه
ده‌یكوژێت.
* له‌لاپه‌ڕه 203دا ده‌نوسیت، كه (عه‌قڵ نه‌بوو جه‌سته‌ش
نییه)، به‌ڵام زه‌كییه شێته، كه‌چی جه‌سته‌یه‌كی به‌پیتی بۆ
پیاوان هه‌یه، ئایا ئه‌مه دژه بۆچوون نییه؟
-نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك ته‌نها جه‌سته بێت بۆ
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، ئه‌مه حاڵتێكی جیاوازه. زه‌كییه كه شێته،
واته سه‌ری لێبۆته‌وه، به‌ڵام ده‌ستدرێژیكاره‌كان ئیشیان به
جه‌سته‌یه‌تی. له‌م جه‌سته‌یه‌دا شتێكی به پیتی تێدا
دۆزراوه‌ته‌وه. له شوێنێكدا ده‌ڵێم یه‌كێك له پیاوه‌كان
بۆیه له‌گه‌ل زه‌كییه جووت ده‌بێت تا پیاوه‌تی خۆی
تاقیبكاته‌وه. ئه‌مه ترسی ئه‌م پیاوه‌یه له كۆمه‌ڵگه و
له ترسی پیاو نه‌بوونی ئه‌وه ده‌كات، بۆیه جه‌سته‌ی
زه‌كییه پانتایی تاقیكردنه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر
نه‌چێت فه‌زای رۆمانه‌كه باس له ساڵی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان
ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونه له دوای هه‌شتاكانه‌وه گۆڕانكاری
زۆر روویداوه.
*ونبوونی شه‌هاب و ده‌ركه‌وتنی خه‌یام، بۆچی شه‌هاب ون ده‌بێت،
هه‌روه‌ها وه‌یفه‌ی ده‌ركه‌وتنی خه‌یام چییه؟
-ئه‌مه زیاتر كاركردنێك بووه له‌سه‌ر ئیستاتیكا و مه‌به‌ستم
بووه كارێك له‌سه‌ر چه‌مكی قاره‌مان بكه‌م. له كۆمه‌ڵگه‌ی
نه‌ریتی ساڵانی شه‌سته‌كانه و حه‌فتاكاندا. كه‌سێك دێت، كه
له هیچ كه‌سێك ناترسێت له كاتێكدا پیاوانی ده‌وڵه‌ت له‌كه‌س
ناترسێت. شه‌هاب فیگۆرێكی رزگاركه‌ری خه‌ڵكه له‌ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم و دژی ئه‌وان راده‌وه‌ستێت و فیگۆری
جوانییه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتیدا.
*واته ده‌كرێت بڵێت فیگری شه‌هات باڵانسی نێوان عه‌قڵ و
شێتییه؟
-به‌ڵێ ده‌توانین وا بڵێین. بۆیه كاتێك شه‌هاب ده‌كوژرێت
كۆمه‌ڵ پێویستی به‌وه‌یه جارێكی تر فیگۆرێكی له‌و شێوه‌یه‌ی
هه‌بێت. هه‌روه‌ها فیگۆری خه‌یامیش فیگۆرێكی تری جوانییه، كه
عاشقه و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو كۆمه‌ڵگه.
*چه‌مكی ده‌ستدرێژی لای تۆ له رۆمانی به‌سه‌رهاته‌كانی
خه‌زنه مه‌ملووك و له به‌رزایی شوراكانیشدا دووباره
ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا
ده‌ستدرێژی هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ر دوو ره‌گه‌زه‌كه‌ش
ده‌گرێته‌وه؟
- ده‌ستدرێژیكردن له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه و هیچ
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ر نییه له ده‌ستدرێژی. ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆنتێكستنی خه‌زنه مه‌ملووك ده‌بینین
خه‌زنه كابرایه‌كی مه‌ملووكی غه‌ریبه بووه له سه‌رده‌مێكی
كۆندا، كه فرۆشراوه و ژن و پیاویش ده‌ستدرێژیان كردۆته
سه‌ر. له رۆمانی به‌سه‌رهاته‌كانی خه‌زنه مه‌ملووك ژنان
به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ماڵدا، پیاوان له‌گه‌ڵ غولام و
جارییه‌كاندا ده‌خه‌ون و ژنه‌كانیش ده‌یانه‌وێت دژی پیاوان
ده‌ستدرێژی بكه‌ن. هه‌روه‌ها له رۆمانی له به‌رزایی
شوراكانیشدا ژنێك هه‌یه، كه ناوی زه‌كییه‌یه و پیاوان
ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه، كه هه‌ردوو لا به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتییه‌وه‌یه.
*به‌لای منه‌وه خه‌زنه و زه‌كییه هه‌ردووكیان له یه‌كد
ده‌چن هه‌رچه‌ند له دوو ره‌گه‌زی جیان، چونكه هیچیان له
كاتی ده‌ستدرێژییه‌كاندا چێژ له سێكس وه‌رناگرن، ئه‌م
لێكچوونه‌ی ئه‌م دوو فیگۆره جیایه رێكه‌وته یان نا؟
-من ئیشم له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه، چونكه خه‌زنه جارێك
له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا سێكس ده‌كات به‌ناوی تاوس و چێژ وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام زه‌كییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێته هیچ چێژ وه‌رناگرێت.
|