له دوای داڕوخانی سیسته‌می بانکی جیهانی و درووستبونی کێشه ئابووریه‌کان، زۆربه‌ی زۆری ئه‌کادیمیست و رووناکبیرانی رۆژئاوا گه‌رانه‌وه‌ی مارکسیان راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش وای کرد که زۆر له رۆژنامه و گۆڤاره جیهانیه‌کان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که نوێنه‌رانی خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌ه‌دارین و ڕێڕه‌وی ڕاستی کۆنسێرڤه‌تیزمن، وه‌ک رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز، تایمز ی به‌ریتانی، فاینانشه‌ل تایمزو واشینگتۆن پۆست و زۆری تر. بگڕینه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌کردنه‌کانی مارکس له په‌یوه‌ند به‌سیسته‌می ئابووری ئه‌مڕۆ.
بۆ قسه‌کردن
له‌سه‌ر ئه‌و بیرمه‌نده و کاریگه‌رییه‌کانی
ئه‌و له‌سه‌ر دونیایی ئێمه چ له ڕابردوودا،
وه چ له ئێستادا ،وه له پێناو دروستکردنی
گفتوگۆیه‌کی ڕۆشنبیریانه به باشمان زانی
وه‌ک ده‌نگه‌کان مه‌له‌فێکی تایبه‌ت له
باره‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌وه دروست بکه‌ین ،
ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌کردنی چه‌ند پرسیارێک بۆ
کۆمه‌ڵێ له که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و دیاری ناو
ئه‌ده‌بی کوردی . جێیی ئاماژه‌یه ئه‌مه
دووه‌مین مه‌له‌فه ده‌نگه‌کان له باره‌ی(
کارڵ مارکس)ه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات.
لێره‌دا هه‌رجاره‌و یه‌کێک له‌و وه‌ڵامانه
بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که تا ئێستا به‌ده‌ستمان
گه‌شتوون.
مافی چاپکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌له‌فه بۆ ده‌نگه‌کان پارێزراوه