|

ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی دوایین كۆمه‌ڵه
شیعری (پشتیوان عه‌لی)یه كه به‌م نزیكانه چاپ و
بڵاو ده‌كرێته‌وه، كاری دیزاین و به‌رگی ئه‌م
كۆمه‌ڵه شیعره له‌لایه‌ن(هه‌رێم یاسین)ه‌وه
ئه‌نجامدراوه و چاپخانه‌ی (گه‌نج)هه‌ڵده‌ستێت به
ئه‌نجامدانی كاری چاپكردنی، شایه‌نی گوتنه پشتیوان
پێشتر خاوه‌نی هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵه شیعری(كوشتنێكی
سپی)و كارێكی ئه‌زمونییه به ناوی (مناڵی و مناڵانی
گه‌ڕه‌ك له نێوان شیعر و گێڕانه‌وه‌ی ڕووتدا).
|