|
ژنەکەم گۆرانی دەلێ
تامن گوێ لەئاو نەگرم
سروش لە پەنجەرەم دەدا
تا من لە باراندا نەمرم
بەیانیان پر ئاودەبم
ئێوارانیش رەنگدار دەبم
شەوانیش ژنەکەم بارانەو
لە باوەشیا تەرتر دەبم
-----------
ژنەکەم چەپلە لێدەدا
تا من گوێ لە با نەگرم
ئەو دەستەکانم دەگرێ
تا من بە عیشقەوە نەمرم
زۆر دەترسم لە بێ ئاوی
لە بێ بایی
شەو بانگم کاو
پشت لە رۆژ کەم
دوور لە هەنگوینی لێوی
با قوول قوول نوقمم کاو
ئاویش دوور دوور بمبا
رووت رووت
تەنها تەنهاو
`ژنەکەشم نەگۆرانی بلێ ونە چەپلەش لێدا
فەرهاد کەریم
|