| 
							 
							لە شاری ڤانکۆڤەر لە کەنەدا کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی 
							ناره‌زایه‌تی دژبه تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و 
							سه‌رکوتکردنی ئازدای سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین له 
							کوردستان به‌رپاکرا. خۆپیشاندانه‌کەلە Grandview 
							Parkلە ناوەڕاستی شاری ڤانکۆڤەر لە پاشنیوەرۆی ڕۆژی 
							شەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ٢٩ – ٥ - ٢٠١٠ بەبەشداری 
							ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی ئازادیخوازی ره‌وه‌ندی 
							کوردی و نوێنەری لایەن و ڕێکخراوی کوردی و کەنەدی 
							ئاماده‌بوون.
 نی‌نا جەلال بەڕیوەبەری بەرنامەکە بوو:
 سەرەتا ڕزگار حمەڕەشید و کاوە حەسەن بە زمانی کوردی و 
							ئینگلیزی ووتاری ئامادەکارانی کۆبوونەوەکەیان خوێندەوە 
							و پاشان نوێنەری کرێکارانی پۆستی کەنەدا پشتیوانی خۆی 
							بۆ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە دژی تیرۆر ڕاگەیاند و 
							تیرۆری ڕۆژنامەنووسانی مەحکوم کرد، هەروەها بەڕێزان 
							نوێنەرانی هەریەک لە:-
 ئیبراهیم باقی ماڵی کورد لە ڤانکۆڤەر ، وەستا جەلال 
							یەکیتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق ، کاوە سوور ڕێخراوی چاک 
							، عەمار شەریف حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ، ئەکرەم نادر 
							ڕێکخراوی شورا‌و سەندیکاکرێکاریەکان لە عێراق و نوێنەری 
							ڕیکخراوی چەپی کەنەدی FightBack ووتاریان پێشکه‌شکردو 
							هه‌ریه‌که‌یان چ وه‌ک ڕێکخراو و چ وه‌ک تاک جه‌ختیان 
							له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئازادی کرده‌وه له کوردستان که 
							ده‌بێت ئه‌و بنه‌مایانه فراوانتر بکرێنه‌وه نه‌ک 
							به‌رته‌سکبکرێته‌وه به ڕووی خه‌ڵکی 
							کوردستاندا.هه‌روه‌ها له وتاره‌کانیاندا داوای ئاشکرا 
							کردنی تاوانباران و ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشتی کوشتنی 
							ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه وه‌ستاوه ده‌کرا . ئەوەشیان 
							دووپات ده‌کرده‌وه ک پێویستە و دەبێت ه درێژە بەم 
							کار‌و چالاکیانە بە شێوەی ڕێکخراو هاوئاهەنگ بدرێت. 
							لەدەرەوەی ووڵات خەڵکی ئازادیخوازی جیهان لەوکارە 
							دزێوانەی لە کوردستان لە دژی دەنگی جیاواز و بەرتەسك 
							کردنەوەی ئازادی هەیە ئاگادار بکرێتەوە ، هاوکاتی 
							ناڕەزایەتیەکانی کوردستان لە دەرەوەش فراون بکرێتەوە.
 داواکاریەکان:-
 - سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که 
							ده‌سه‌لاتدارى سەرەکی شاری هه‌ولیره به‌رپرسیارێتى 
							بەدوادا چوونی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن. 
							ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له 
							پرۆسه‌یه‌کی ئاشکرا دا ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که بۆ 
							راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.
 - حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى 
							خۆیان به‌پاراستنى ئازادی سیاسی ، بەیانی بیروڕا، 
							ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نن. 
							به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌رپاراستنی گیانى هه‌لسوراوانى 
							سیاسى و رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی 
							به‌کرده‌وه بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى 
							تیرۆر‌و ئینسان کوشتن له کوردستان.
 به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌ڕای وکەش و هه‌وای سارد و لەژێر 
							لێزمەی باران دا ، کۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌که هات.
 وەستاجەلال ڕزگار حەمەڕەشید کاوە حەسەن ئەیوب فایەق
 ayubfaek@hotmail.com
 
							
 
 |