| 
							  
							" ماڵی کورد " به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له 
							ڕۆشنیرو هه‌وادارانی بیری ئازادی ، به یارمه‌تی " 
							کورد تی ڤی" کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له هۆڵی ماڵی کورد له 
							شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا ساز کرد . شوان چاوشین 
							یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵی کورد سه‌ره‌تا به 
							خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد ، که له نێویاندا 
							مامۆستا " په‌شێو" ی شاعیریش ئاماده‌ی ئه‌م 
							کۆبوونه‌وه‌یه ببوو .
 قسه که‌رانی ئه‌م دانیشتنه بریتی بوون له :-
 1- عه‌بدالله سلێمان (مه‌شخه‌ڵ ) شاعیرونووسه‌ر
 2- دارا عه‌لی شاعیر
 3- خالید عه‌زیزی (دلێر) شاعیر‌و وه‌رگێڕ
 4- ئه‌کره‌م چاوشین هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
 ته‌وه‌ره‌ی قسه‌و باسه‌کان بریتی بوون له : سوربوون 
							له درێژه پێدانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕازایه‌تی دژ به 
							سه‌رکوتی ئازادی سیاسی . به‌رده‌وام بوون له 
							چالاکیه‌کانی دژ به تیرۆری سیاسی به گشتی و تیرۆری 
							ڕۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی . ته‌وره‌یه‌کی تری 
							کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له ئیدانه‌کردنی حوکمی 
							له‌سێداره دانی پێنچ تێکۆشه‌ر ، که له‌سه‌ر 
							بیرباوه‌ری سیاسیان ئاخنرابوونه زیندانه‌کانی ڕژێمی 
							جمهوری ئیسلامی ئێران به ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه له 
							مانگی مه‌ی ئیعدام کران .
 دوا بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی بریتی بووله 
							بانگه‌وازێکی فه‌رمی ، که ئه‌ندامانی لیژنه‌ی 
							کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی مالی بۆ پڕۆژه‌ی دروست کردنی 
							په‌یکه‌ر بۆ سه‌رده‌شت عوسمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه 
							پێشکه‌شیان کرد‌و ئاماده‌بوان کۆمه‌که‌کانیان پێشکه‌شی 
							ئه‌م لیژنه‌یه کرد.
 
 ماڵی کورد له 
							ڤانکۆڤه‌ر،13/06/2010
 
 
 
 
 |