| 
							
 له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، 
							ره‌وه‌ندی کوردیی له شاره‌کانی ئوسترالیا کۆڕی 
							ماته‌مینیی بۆ تێرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان 
							داده‌نێن. له‌شاری سیدنی بڕیاره 13 ی مانگی شه‌ش که 
							رێکه‌وتی رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌کات کورده‌کانی 
							کوردستانی عێراق و ئێران کۆڕێکی ماته‌مینیی بۆ 
							کۆمیونیتی کوردیی له‌شاری سیدنی به‌ڕێوه به‌رن.
 بڕیاره چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی ئوسترالیی و 
							عێراقیی و ئێرانیی و نوێنه‌ری ئه‌منستی و 
							رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و رێکخراوه عێراقیی و 
							کوردستانیی و ئوسترالییه‌کان بانگهێشتی کۆڕه‌که 
							بکرێن و وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و سه‌ره‌نجامیش 
							پێکه‌وه یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی 
							هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 
							به‌رزبکه‌نه‌وه و داوای دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد 
							له‌ژێرچاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و 
							به ئاماده‌بوونی که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و 
							ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان میدیای سه‌ربه‌خۆ ، 
							لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆڕای گشتیی ئاشکرا بکرێن.
 
							كات:13-6-2010 – 4 پاش نیوه‌رۆ
 شوین:3A Memorial ave
 Granville
 بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە 
							بکەن:
 0431242401- 0421170966
 
 
 
 |