| 
							
 
 ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا بانگهێشت ئه‌که‌ین 
							بۆ پشتگیری دارایی‌و پاڵپشتی مه‌عنه‌وی 
							لهوپڕۆژهیهی کاک (به‌کر عوسمان)، برای (سه‌رده‌شت 
							عوسمان)ی جوانه‌مه‌رگ ڕایگه‌یاندووه، بۆ مه‌به‌ستی 
							دانانی په‌یکه‌رێک بۆ کاکه‌سه‌رده‌شت وه‌کو مۆنومێنتی 
							ئازادی له‌شوێنی ڕفاندنه‌که‌ی له‌شاری هه‌ولێر.
 
 له‌کاتێکدا کهڕفاندنو تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان 
							کۆمه‌ڵگای کوردستانی توشی شۆک کرد، به‌ڵام شه‌پۆلی 
							ناڕهزایهتیهکانو خرۆشانی جه‌ماوه‌ری شار‌و 
							شارۆچکه‌کانی کوردستان، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ڕه‌وه‌ندی 
							کوردی له‌هه‌نده‌ران، ڕاچڵه‌کینی گۆڕی بۆ ئیراده‌یه‌کی 
							گشتگیر له‌دژی دوژمنانی ئازادی‌و ئه‌و هێزانه‌ی 
							له‌ئازادی تۆقیون.
 
 مرۆڤ به‌بێ ئازادی لهداهۆڵێک زیاتر نیه. کۆمه‌ڵ 
							به‌بێ ئازادی لهزیندانێک به‌ولاوه‌تر نیه. مۆنومێنتی 
							ئازادی به‌ناوی سهردهشتهوهلهو جێیه‌ی لێی ڕفێنرا، 
							ئهبێتهسیمبۆلێک بۆ دوو ههفتهدهنگههڵبڕینو 
							وه‌ستانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانبۆ به‌رگری له‌ئازادی، 
							له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، له‌ئازادی سیاسی، له‌ئازادی 
							ڕه‌خنه‌گرتن له‌مێژوودا. کوردستان ئه‌م 
							ڕۆژانهنیشانیدا پێویستی بههێمایهکهبۆ ئازادی. بۆ 
							درێژه‌دان به‌کاروانی خه‌بات له‌پێناوی ئازادی‌دا 
							پێویستمان به‌باڵای به‌رزی سهردهشتهکانه.
 
 هه‌موو پێکهوهئهم سهروهریهئهتوانین تۆمار 
							که‌ین. ئێمه‌هه‌موومان له‌ده‌ستمان دێت به‌پشتگیری 
							مادی‌و مه‌عنه‌وی پڕۆژه‌که‌ی کاک به‌کر عوسمان 
							بکهینهئهمری واقع. ئه‌توانین په‌یکه‌رێکی 
							شایستهبهڕهخنهو ڕاستی ووتنه‌کانی سه‌رده‌شت 
							بکهینهکارێکی کرده‌نی. هه‌ر ئێمهئهتوانین وێنا‌و 
							مانا‌و به‌هاکانی ئه‌و سه‌دان هه‌زار گهرووهپڕ 
							لهتووڕهییانهی بۆ دیفاع له‌ئازادی‌و بۆ ڕیسواکردنی 
							تیرۆریستان ڕژانهشهقامهکانی کوردستان‌و جیهانه‌وه، 
							لهسیمبۆلێکدا بۆ سه‌رده‌شتی چاونهترسو ئازاد‌و 
							ڕه‌خنه‌گری بێباک بۆ ههمیشهدابڕێژین.
 
 چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی دڵسۆزانه‌تان ئه‌که‌ین.
 
 ئێمهبڕی به‌شداریتان به‌لیست ڕائه‌گه‌یه‌نین. 
							بۆیهداواکارین زانیاری پێویست له‌گه‌ڵ بڕی پاره‌که‌دا 
							به‌ووردی بنووسن بۆمان. زانیاریهکانیشتان لامان 
							پارێزراو ئه‌بێت!
 
 به‌شدارییتان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م 
							ژمارهبانکیهوهدهگاتهشوێنی مه‌به‌ست:-
 
 بانک: ING bank
 ناوی خاوه‌نی حساب بانکی: K Issa
 ژماره‌ی حساب بانکی: 6846162
 ناوی شار: Nieuw-vennep
 ووڵات: Nederland(Holland)
 
 J.abdullah@hetnet.nl ته‌له‌فۆن: 0031684540084
 
 جه‌لال سۆفی
 که‌سایه‌تی سیاسی‌و ئازادیخواز
 نوێنه‌ری به‌کر عوسمان لههۆڵهندا بۆ پڕۆژه‌ی 
							په‌یکه‌ری ئازادی
 30ئایار2010
 
 
 
 
 
 |