| 
								
 له دنیادا هیچ شتێك ئه‌وه ناهێنێ خوێنی مرۆڤێكی 
								له‌سه‌ر بێته ڕشتن..
 سه‌رله به‌یانی 4/5/2010 قوتابی قۆناغی چواره‌می 
								به‌شی زمانی ئینگلیزی و رۆژنامه‌وان (سه‌رده‌شت 
								عوسمان) له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئاداب، له شاری هه‌ولێر 
								له‌لایه‌ن گروپێكی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێنراو رۆژی 
								6/5/2010 ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كێكی شاری موسڵ 
								دۆزرایه‌وه!!.هه‌ڵبه‌ته ئه‌م كاره تیرۆریستیه 
								وبه رۆژی رووناك و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه نیگه‌رانیه‌كی 
								یه‌جگار زۆر‌و هه‌زارو یه‌ك پرسیاری بێ وه‌ڵامی!! 
								له‌لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان دروستكردووه‌و 
								هه‌ر داروده‌سته‌و گروپ وتوێژێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری 
								به جۆرێ ناره‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ئیدانه‌ی 
								ئه‌م كرده‌وه دژه ئینسانیه ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌كو 
								لقی كه‌ركووكی نووسه‌رانی كورد به توندی ئه‌م 
								كاره مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له وه‌زاره‌تی 
								ناوخۆ‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمیه‌كان ده‌كه‌ین 
								تاقیب وسۆراخی جددی بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م 
								تاوانه گه‌وره‌یه بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه دادگا‌و 
								رێگه نه‌درێ هه‌رێمی كوردستان ببێ به لانه‌و 
								مه‌ڵبه‌ندی تیرۆریستان،چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته 
								ببێ به دیارده، ئیدی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان 
								ده‌شێوێ و له وڵاتی خۆمان جێ‌مان نابێته‌وه.. 
								ئیدی ده‌ست له ده‌ست و هێز له خوا بۆ دۆزینه‌وه‌و 
								دادگایی كردنی بكوژانی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ (سه‌رده‌شت 
								عوسمان)ودووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له دنیادا 
								هیچ شتێك ئه‌وه ناهێنێ خوێنی مرۆڤێكی له‌سه‌ر 
								بێته ڕشتن..
 لقی كه‌ركووكی
 یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
 7/5/2010
 
 
 |