| 
								
 ههڵوێستنامهیهك له په‌راوێزی تیرۆركردنی 
								خوێندكار و ڕۆژنامه‌نووسی (سه‌رده‌شت عوسمان)
 
 وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره، له ماوه‌ی 
								ڕابردوودا، له شاری هه‌ولێر، چه‌قی پایته‌ختی هه‌رێمی 
								كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه 
								خوێندكاری زانكۆ و ڕۆژنامه‌نووسی قه‌ڵه‌م زیندوو 
								كاكه (سه‌رده‌شت) دوای ڕفاندنی و سه‌رنگومكردنی 
								بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، دواتر هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی 
								جه‌سته‌ی به غه‌در شه‌هیدكراوی له شاری (موصڵ)، 
								له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی 
								ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
 به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌وه‌نه، 
								جارێكی تر تیرۆریستان مه‌رامی گڵاوی خۆیان دووپات 
								كرده‌وه، به‌وه‌ی ئه‌وان هێشتا له بۆسه‌دان به‌رامبه‌ر 
								به ده‌نگی گه‌نج و ده‌نگی ئازادیخوازان و لێناگه‌ڕێن 
								ژیانی بێ‌ترس و تۆقاندن له‌م هه‌رێمه‌دا به‌یه‌كجاریی 
								بچه‌سپێ. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئێمه له 
								ڕوانگه‌ی سه‌رنجدانمان به‌وه‌ی هێشتا له 
								كوردستانی ئازاد و له‌سایه‌ی حكومه‌تی خۆماڵیدا 
								خۆماندا، ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان، 
								به هۆی جیاجیا و له‌كاتی جیاجیادا، دووچاری مه‌ترسی 
								جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه، له‌وه‌ش بترازێ 
								دووچاری ڕفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنیش ده‌بنه‌وه، 
								دیاره ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له‌پێناو خامۆشكردن 
								و ڕێگرتنه له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه، 
								كه هه‌ڵبه‌ت هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، له‌وه‌ی 
								ئازادیی ڕاده‌ربڕین سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی 
								مرۆڤه‌و دیاره هه‌ركه‌سیش بیه‌وێ كۆسپ و له‌مپه‌ر 
								له‌و ڕێگایه‌دا دابنێ، هه‌روا و به ئاسانی له 
								حوكمی سه‌ختی مێژوو ده‌ربازی نابێ، چونكه ئه‌و 
								جۆره ڕه‌فتاره نامرۆییانه، دواجار ده‌چێته 
								قاوخی دژایه‌تیكردنی بیری ئازادیخوازانه‌ی یه‌كبه‌یه‌كی 
								تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
 لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین، كه سه‌رجه‌م خوێندكارانی 
								سهرگهڤاز و بوێر، ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان 
								و داوایان له‌گه‌ڵ داواماندا یه‌ك بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی 
								هه‌رچی زووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌تی 
								ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم، به 
								جیدی بكه‌ونه خۆ، بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی 
								تاوانباران و بكوژانی خوێندكاری شه‌هید كاكه (سه‌رده‌شت)و 
								هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پشته‌وه‌ی وه‌ها 
								كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌وه‌نه‌وه هه‌یه و ڕه‌وانه‌ی 
								به‌رده‌م دادگا بكرێن، چونكه ئه‌و ڕووداوه 
								ویژدانی هه‌ستیارترین توێژی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی 
								بریندار كرد، كه ئه‌ویش توێژی خوێندكارانه‌و 
								بڕبڕه پشتی ئایندهی ئه‌م وڵاته‌ن.
 له كۆتاییدا، ده‌ڵێین: به تیرۆركردنی كاكه (سه‌رده‌شت)ی 
								هاوڕێمان، ده‌نگی گڕی خوێندكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی 
								بوێر و ئازادیخوازی كورد، هه‌رگیزاو هه‌رگیز 
								ناكوژێته‌وه‌و خامۆش نابێ.
 نــا بۆ تیرۆر و تۆقاندن..
 به‌ڵێ بۆ ئازادیی ڕاده‌ربڕین و به‌ڵی بۆ پاراستنی 
								گیانی خوێندكاران و ڕۆژنامه‌نووسان..
 
 كۆمه‌ڵێك خوێندكاری
 كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی كه‌لار
 11/5/2010
 
 
 |