| 
								
 
 ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و سه‌رجه‌م هێزو لایهنو 
								کۆرو کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان ی هۆله‌ندا.
 هه‌مووتان گوێبیستی تاوانی نامرۆڤانه‌ی فڕاندن و 
								کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ن، تاوانێک که دڵ و 
								هۆشی هه‌موومانی ئازارداو نیه‌تی ڕه‌شی هێزه دژی 
								مرۆڤایتیه‌کان و دژه ئازادیه‌کانی خسته ڕوو. 
								ڕفاندنی خوێندکارێکی 23 ساڵ و به‌ڕۆژی روناک و به‌به‌رچاوی 
								ده‌زگا ئهمنیهکانهوهو خه‌م ساردی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی 
								ناوخۆ هه‌موو پاساوێکی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی 
								کوردستانی مایه‌پووچ نیشاندا‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو 
								هێمای ئه‌وه‌شی نیشاندا که هێزو لایه‌نێک ده‌ستیان 
								له‌م تاوانه‌دا هه‌بێت.
 
 مێژووی به‌خوێن نوسراوی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌باتی، 
								خه‌بات بووه له‌پێناوی ئازادی و مافه‌کانیدا،خه‌بات 
								بووه بۆ ئایندهی باشتری مندالان و کهسو کارمان 
								،سه‌رکوتی ئازادی به سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌نوسان و 
								خۆپیشانده‌ران وده‌نگه ئازاده‌کان و تیرۆرکردنیان 
								و هه‌ره‌شه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌و کوته‌ک کاریان هه‌موو 
								سنوریکی تێپه‌راندووه‌و هه‌زاران پرسیار له‌سه‌ر 
								حکومه‌تی هه‌رێم و هیزه ده‌سه‌ڵات داره‌کان دائه‌نیت 
								و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش که‌مترین هه‌نگاوی نه‌ناوه‌و 
								هه‌موو دۆزه‌کان هه‌میشه بێوه‌ڵام ده‌بن و 
								تاو‌انبارانیان به‌نادیاری و شاردراوه‌یی ئه‌هێڵدرێنه‌وه!.
 
 بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانه‌و په‌رده‌له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی 
								تاوانباران و ئاشکراکردن و دادگایی کردنیان،نابێت 
								بێده‌نگبین و بهێڵێن بکوژانی سۆرانه‌کان و زهردهشتهکانمان 
								و ئه‌وهێزانه‌ش که له‌تاریکیدا هاوتاوانن بێ‌سزا 
								ده‌ربچن.هاوکار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی 
								کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا له‌هۆڵه‌نداش ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین.
 له‌ژێر دروشمی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت 
								بێ‌سزا ده‌رنه‌چن،ناهێڵین ئازادی و مافه‌کانمان 
								پاماڵ بکه‌ن،ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو 
								ناوه‌نده ناوده‌وڵه‌تیه‌کان وهاوکات و هاوسۆز له‌گه‌ڵ 
								خۆپیشنادهرانی هه‌ولێرو سلیمانی و شارۆچکه‌کانی 
								تردا لههۆڵهندا خۆپیشاندان ئه‌که‌ین.
 هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئازاده‌و ده‌توانێت له‌وێ په‌یامی 
								خۆی بگه‌یه‌نێت
 کات و شوێنی خۆپیشاندان:
 ڕۆژی چوار شه‌مه 12-05-2010
 کاتژمێر 13:30 دوانیوه‌ڕۆ
 به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له دینهاخ
 Johan de Wittlaan 16
 2517 JR Den Haag
 کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له ئازادی
 په‌یوه‌ندی:.
 hangau@gmail.com...0655874755, goranrashid@hotmail.com... 
								0642791317., info@rozatravel.com, ,,,0646144439
 0646144439,,,, hamaxafoer@yahoo.com.. 
								0681484938..
 
 
 
 |