| 
								
 
 با له دژى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ده‌نگى نارِهزایهتى 
								هه‌ڵبڕین!
 
 • به‌مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى تیرۆر‌و ئینسان كوژى 
								و رِاوهستانهوه به‌ڕووى سه‌ركوت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى 
								ئازادیه‌كان.
 • به‌مه‌به‌ستى داكۆكیكردن له‌ئازادیی هه‌ڵسورانى 
								سیاسى و ئازادى بیروڕِا و رِۆژنامهگهرى.
 • بۆ ئیدانه كردنى تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت 
								عوسمان
 
 با هه‌موومان پێكه‌وه ده‌نگى نارِهزایهتى ههڵبرِین.
 
 به‌م بۆنه‌وه بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداربوون 
								له كۆبوونه‌وه‌ى نارِهزایهتى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م 
								نوسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌شارى سیدنی.
 
 شوین: 213 Macquarie Street Liverpool
 کات: Friday 14/04/10 at 4pm
 
 له ریگاى ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌وه، یاداشتی ئیدانه‌كردنى 
								تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتداران 
								ئه‌كرێ و داوادهكرێ که:
 
 1- ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولیر به‌رپرسیارێتى ڕِودانی 
								ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن و ده‌ستبه‌جێ 
								لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و ئه‌نجامده‌ران 
								و نهخشهکێشهرانی تاوانه‌که بۆ راى گشتى 
								ئاشکرابکه‌ن و تاوانباران به سزای شایسته‌ی خۆیان 
								بگه‌ن.
 2- ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پابه‌ندبوونى خۆیان 
								بهپاراستنى ئازادیه‌كان و گیانى هه‌ڵسوڕاوانى 
								سیاسى و رِۆژنامهگهرى رِابگهیهنن و هه‌نگاوی 
								به‌کرده‌وه بنێن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى 
								تیرۆر‌و ئینسان كوژى له کوردستان.
 
 با هه‌موو پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی و 
								پێش‌گرتن به تیرۆری ئازادی ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین و 
								بێینه‌مه‌یدان!
 بۆزانیارى زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن به جه‌بار مسته‌فا: 
								0402217864
 عامر سابیر: 0412983260
 
 حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
 ڕێکخراوی ئوسترالیا
 8/5/2010
 
 
 |