| 
							
 هەروەک زۆربەمان دەزانین لە چەند ڕۆژی ڕابردووا، 
							ناڕەزایەتی خەڵک لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، بە 
							شیوازی جۆراو جۆر شهپۆل دەدات، لە بهرامبهر 
							دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان بة گشتیی و پارتیی دیموکراتی 
							کوردستان بە تایبهتیی، بەهۆی تێرۆرکردنی سەردەشت 
							عوسمانی خوێندکاری زانکۆی سەلاحەدین و ڕۆژنامەنوس لە 
							ڕۆژی 6 ی ئەم مانگەدا.
 بۆیە ئێمەش وەک کۆمیونیتی کوردیی لە ئوسترالیا بۆ بهرگریی 
							لە ئازادیی سیاسیی و ڕادەربڕین و سەرکۆنەکردنی ئەو 
							تاوانە سیاسییه پێویستە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان 
							بگەیەنین بە ڕای گشتیی کوردستان وئوسترالیا و جیهان .وە 
							فشار بێنین بۆ سەر دەسەڵاتداران لە کوردستان بۆ ئەوەی 
							بکوژانی سەردەشت عوسمان بدۆزنەوەو دەسگیر و ئاشکرا 
							بکرێن و بە سزا بگهیهندرێن تا تیرۆری رۆژنامهنووسان 
							و هەڵسوراوانی سیاسیی و هیچ مرۆڤێک دووباره نەبێتەوە.
 بۆئەم مەبەستە داوا لە هەموو کۆمیونیتی کورد لە شاری 
							سیدنی دەکەین کە بهشداربن لە کۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی 
							بە پێی کات و شوێنی خوارەوە:
 ڕۆژی هەینی 21-5-2010- کاتژمێر 6 ئێوارە لە بەردەم
 CITY TOWN HALL-CORNER OF GEORGE AND BATHURST ST
 بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پهیوهندیی بەم ژمارە 
							تەلەفۆنانەوە بکەن:
 0423328191-0431242401
 
 
 دەستەی سهرپهرشتییکردنی ناڕهزایهتیی لە دژی تیرۆری 
							سەردەشت عوسمان لە سیدنی –ئوسترالیا
 16-5-2010
 
 
 
 
 |