| 
								
 ئێمه، وه‌ک به‌شێکی زۆر له ڕوناکبیران و نوسه‌رانی 
								ئازاد، له وڵاتی به‌ریتانیا، وه‌ک چۆن هه‌میشه 
								خۆمان به به‌رپرسیار زانیوه، له ئاست سه‌رجه‌م 
								کێشه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیهکانماندا، و له گه‌ڵ 
								ئه‌وه‌ی که هه‌میشه سه‌رسه‌ختانه و به توانا‌و 
								بیر‌و باوه‌ڕی نیشتمان په‌روه‌ریه‌وه، له هه‌وڵی 
								به دیموکراتیزه‌کردنی نیشتماندا بوین، و کۆشش و 
								خه‌باتمان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی خاوه‌ن 
								ده‌نگ و ڕه‌نگی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری 
								بێت، ئێمه وه‌ک ئه‌و ڕێژه به‌رچاوه‌ی 
								ڕوناکبیرانی به‌ریتانیا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختانه، 
								بکه‌رانی و به‌رپرسانی ئه‌و کاره تیرۆریستیه، دژ 
								به خوێندکارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، 
								ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، ده‌نگمان ده‌خاینه 
								پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕیکخراو کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییانه‌ی 
								که داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ و بوێرن بۆ به دادگای گه‌یاندنی 
								بکه‌رانی ئه‌و کاره ناشارستانی دزێو نا مرۆیی‌و و 
								تیرۆریه!
 وه هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ده‌بێت خه‌ڵکی 
								به شه‌ره‌فی کورد، له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی 
								کوردستانیشدا، بێده‌نگ نه‌بن و بێده‌نگی نه‌نوێنن، 
								تیرۆر‌و له ناو بردنی تاکی کورد، به شێوه‌ی 
								ترساند و تۆقاندنی که‌سی ئازاد و خاوه‌ن مۆڕاڵ و 
								ئازادیخواز، ئاوات و مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و 
								هه‌رێمه‌یه، که له نیشتمانی هه‌مومانه‌وه بۆته 
								دو ناوچه‌و دو ماڵبات بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه، 
								که له ژێر جه‌تری سیاسه‌تدا، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاند 
								و تیرۆو له ناوبردنی ئه‌و دهنگهنهیان کردۆته 
								ئامانج که له هه‌وڵی جوان کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی 
								کوردیدان، ده‌نا، به‌و شێوه‌یه‌ی که ڕۆژنامه‌نوس 
								و خوێندکار سه‌رده‌شت عوسمان فڕێندراوه‌و له 
								پاشاندا تیرۆر کراوه، ئه گه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌لات 
								و ده‌زگایه‌کی حیزبی له پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌وه 
								سه‌رجه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانی ئه‌و سیاسیانه‌ی 
								هه‌ڕێمی کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه، 
								له کاتێکدا ئه‌وان باس له دیموکراسی و ئازادی و 
								مافی مرۆڤ و ئاسایش و به‌ر قه‌راری دادگا ده‌که‌ن،.
 ئێمه له‌م بانگهوازنامهیهماندا، که داوا له 
								سه‌رجه‌م روناکبیران و ڕۆشنبیرانی کورد ده‌که‌ین 
								له هه‌ر کۆیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ن، داوا له 
								سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و که‌سی ئازاد و ڕۆشنفیکر 
								ده‌که‌ین، که له ئاست ئه‌م کاره ڕه‌ش و دژ به 
								مرۆڤایه‌تیه، که ده‌رهه‌ق به پێنوس و که‌سێکی 
								ئازاد کراوه، بێده‌نگ نه‌بن وخاوه‌ن ویژدان و ده‌نگی 
								ناڕازایه‌تی بن.
 ئێمه له کاتێکدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان 
								ئاراسته‌ی که‌س و کار و هاوڕێ و هاوپیشه‌و هاو خه‌باتی 
								شه‌هیدی پێنوس کاکه سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ین،
 داواش له سه‌رجه‌م لایانه په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرسیاره‌کان 
								ده‌که‌ین که به زوترین کات به دواداچون و 
								لێکۆڵینه‌وه له‌م تاوان وتیرۆره بکه‌ن و بکه‌رانی 
								ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه‌و به‌رپرسانی ئه‌و جه‌هاله‌ته‌ی 
								وه‌ک شه‌مشه‌مه‌کوێره، له تاو ڕوناکی و ده‌نگ و 
								ڕه‌نگی ئازادی پێنوسی ئازادا چاوی هه‌ڵنایه‌ت و 
								هاناو هه‌نگاو بۆ گولله‌و تفه‌نگ و تیرۆ ده‌بات، 
								بداته دادگا‌و له دادگایه‌کی عادیلاندا، شهمهزارو 
								ڕیسوا بکرێت!.
 بژی ئازادی
 بژی یه‌کسانی و داد په‌روه‌ری
 به‌ڵی بۆ پێنوس و ویژدانی زیندو ، دیدی نوێ
 به‌ڵێ بۆ خه‌باتی ڕوناکبیرو بیری ئازاد
 نه‌فره‌ت له جه‌هاله‌ت و تیرۆر
 نه‌فره‌ت له بکه‌رانی ده‌ستی ڕه‌شی بکوژانی 
								پێنوسی ئازا و ئازاد
 کومه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد_به‌ریتانیا
 6/5/2010
 له‌نده‌ن
 
 
 
 
 |