| 
								
 لە ساڵی 2006 بەدواوە، ساڵی خۆپێشاندانی زۆرێک لە 
								شار و شارۆچکەکانی کوردستان دژی گەندەڵی، دژی 
								نەبونی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان و پێداویستیە 
								سەرەتاییەکانی ژیان،... بەڵێ لەو ساڵە بەدواوە، 
								ڕەوەندی ڕوو وەرچەرخان و ڕەخنەگری بەشێکی 
								بەرفراوان لە نوسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان، سەری 
								هەڵداوە دژی دەسەڵاتی هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا؛ "پارتی" 
								و "یەکیەتی" لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
 گەرچی ناوەڕۆک و ڕوانگەی ئەو ڕوو وەرچەرخانە و ئەم 
								ڕەخنەگریە دژی گەندەڵی و دەست بەسەراگرتن و هەتا 
								دزی و فزی بێ پەردەی سەروەت و سامانی گشتی کۆمەڵگە 
								لەلایەن بەرپرسان، کاربەدەستان و لێپرسراوانی 
								حیزبی و حکومیەوە، لە ناوەڕۆک و ڕوانگەیەکی ڕەخنە 
								گرانەی لیبرالانە و دیموکراتخوازانە تێپەڕی 
								نەکردوە، بەڵام نەک هەر ڕەخنەی ڕادیکاڵی چەپ، 
								کرێکار و کۆمۆنیزم بەڵكو هەتا ئەم ڕەخنە لیبرال و 
								دیموکراتخوازانەیەش لە توانای تەحەمول کردنی سەران، 
								لێپرسراوان، بەرپرسان و کاربەدەستانێکی کوردستاندا 
								نەبوە کە تازە کەوتون بەسەر سفرەی نازونیعمەتدا و 
								بێ ئەزمون نوێنەرایەتی سەرمایە و سەرمایەدارانی 
								کوردستان دەکەن.
 هەربۆیە چوار ساڵی ڕابردوو، چوار ساڵی هەنگاو بە 
								هەنگاو کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو فەزا ئاوەڵا فکری و 
								سیاسیەی کوردستان بوە کە بەهۆی ئاڵوگۆڕێکی 
								سەراسەری لە عێراقدا هاتبۆ ئاراوە. چوار ساڵی 
								رابردوو، چوار ساڵی پێ بەپێ بەرتەسک کردنەوە و 
								لەقاڵبدانی ئازادی بیروڕا دەربڕین بوە لە 
								چوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەگەری کوردستان و دەستورێکی 
								کۆنەپەرستانەدا لەژێر ناوی پیرۆزیە نەتەوەیی و 
								ئایینیەکان، نەک هەر چوار ساڵی ڕێگری لە ڕوماڵکردن 
								و بە دواداچونی هەواڵ و کارەکانی دەزگا حیزبی 
								وحکومیەکانی هەرێم بوە، بەڵکو چوار ساڵی سوکایەتی 
								پێکردن، هەڕەشە لێکردن، کامێرا شکاندن، فڕاندن، 
								کوتەک کاری و ترۆری ڕۆژنامە نوسانیش بوە لە 
								کوردستاندا.
 هەر ئەوە کە لە ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 350 
								پێشێلکاری و دەست درێژی تۆمارکراوە بۆسەر ڕۆژنامە 
								نوسان لەلایەن ڕێکخراوێکی ژێر سێبەری ئەم 
								دەسەڵاتەی وەک "سەندیکای ڕۆژنامە نوسانی کوردستان"، 
								دەربڕی ئەو ڕاستیەی سەرەوەیە. ترۆری سەردەشت 
								عوسمان لەبەردەوامی ئەو پڕۆسەیەدایە و بەشێکە لەو 
								سیناریۆیە، کە هێشتا زۆرێکیشی لێ تۆمار نەکراوە.
 ئەوەی کە ئەم ترۆرە لە دەست درێژی و ترۆرەکانی 
								پێشوتر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە بە ڕۆژی ڕوناک 
								لەبەردەم کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی هەولێر لە 4 ی 
								مانگی ئایاردا، سەردەشت عوسمان پەلامار دەدرێت، 
								دەخرێتە ناو سەیارەیەکەوە و دەفڕێندرێت و دوای دوو 
								ڕۆژ لە 6 ی مانگدا تەرمەکەی لە شاری موسڵ 
								دەدۆزرێتەوە. وەک بڵێی حیزبی خاوەن دەسەڵات و 
								فەرمانڕەوای شار گەشتبێتە جێگەوڕێگە و سەر 
								سەکۆیەکی بەرزی وەها کە ئیتر هەروەک ڕژێمی بەعس 
								چاونەترس و بێباک، بیەوێت بە دەزگای سەرکوتگەری "پاراستن" 
								بکەوێتە قەلاچۆکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازی و 
								ئازادیخواز.
 بێشک ترۆری سەردەشت عوسمان زەنگێکی خەتەرناکە بۆ 
								سەرجەم کۆمەڵگەی کوردستان و هاوکاتیشە لەگەڵ 
								بانگەشەی ڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی و فتوای مەلای 
								مزگەوتەکان، بە دژی هەندێ لە نوسەران و مەڵبەندە 
								ڕۆشنبیریەکان لە ئێستادا، بە ناوی پێشێل کردنی 
								پیرۆزیەکانی ئسلام. گەرچی ترۆری سەردەشت عوسمان و 
								فتوای ئیسلامی سیاسی دژی نوسەران و مەڵبەندە 
								ڕۆشنبیریەکان لەلایەن دوو هێزی سیاسی جیاواز، بۆ 
								ئامانجی جیاواز و بەشێوازی جیاوازەوە ئەنجام 
								دەدرێن بەڵام لە ناوەڕۆکدا هاوبەشن؛ کە ئەویش 
								پەرەپێدانی فەزای ترس، دەم کوتکردنی هەر دەنگێکی 
								ناڕازی، زاڵ کردنی کۆنەپەرستیەتی فکری، داسەپاندنی 
								ئیستیبدادی بورژوازی و هەڵپێچانی ئەو فەزا نیمچە 
								ئاوەڵا فکری و سیاسیەیە کە لەو دەرفەتە مێژووییەدا 
								لە کوردستاندا هاتۆتە ئاراوە.
 ڕوو وەرگێران و ڕەخنەی ڕۆشنبیران و نوسەرانی 
								ئازادیخواز، لیبرال و دیموکراتیخواز، گەرچی پەرەی 
								داوە بە ڕەوینەوەی خۆشباوەڕی کرێکاران و 
								زەحمەتکێشانی کوردستان بە دەسەڵاتی بورژوازی، 
								حیزبی و میلیشیایی خۆماڵی، بەڵام لە هەمان کاتدا "ترۆری" 
								شەخسیەتی سیاسی سەربەخۆی ئەوانیشی کردوە و 
								کردونیەتە دەستمایەی ڕەوت و دەستە و تاقمی تری 
								بورژوازی لە مامەڵەی نێوان خۆیاندا. ئەوەی کە لە 
								ساڵی 2006 بەدواوە لە کوردستاندا دەگوزەرێت؛ 
								پڕۆسەیەکی یەکلایەنەی "ترۆری شەخسی" ڕۆشنبیران و "ترۆری 
								قەڵەمی" نوسەرانی کوردستان نیە بە تەنها، بەڵکو 
								پڕۆسەیەکی دولایەنەیە و "ترۆری شەخسیەتی سیاسی" 
								جەماوەررەی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستانیشی 
								گرتۆتە خۆ و لەم ڕێگەیەوە ناڕەزایەتیەکانی ئەم 
								جەماوەرەی کردۆتە پاشکۆی ئاڵتەرناتیڤ و ڕەوتی 
								ناسیونال-لیبرالی "لیستی گۆڕان" و بە دەوری ئەودا 
								تەوەرەی پێ بەستوە.
 لەبەرامبەر ترۆری قەڵەم و ترۆری شەخسی نوسەراندا، 
								وێڕای ڕێکخراوبونی نوسهران و رۆژنامهنوسانی 
								کوردستان له ڕێکخراوه و سهندیکای پیشهیی سهربهخۆی 
								خۆیاندا لەدەرەوەی سەندیکا زەردەکانی سەر بە حیزبە 
								دەسەڵاتدارەکانی کوردستان؛ بەڵێ وێڕای ئەوە، ئەمە 
								هێنانە مەیدانی کرێکاران و زەحمەتکێشانە بەڕێزی 
								سەربەخۆی سیاسیانەوە کە زەمانەتی داسەپاندنی 
								یاسایهکی مۆدێرن، هاوچهرخ و ئازادیخواز دەکات له 
								بواری میدیاگهری و چاپهمهنیدا بهسهر حکومهتی 
								ههرێمدا، که ئازادی ڕێکخراو بون و ئازادی بیروڕا 
								دهربڕین دابین بکات و بەر بەترۆری قەڵەم و ترۆری 
								نوسەران بگرێت.
 "ڕەوەند" ی سۆشیالیستی کرێکاری وێڕای پرسە و 
								هاوغەمی کردنی بنەماڵە و کەسوکاری جوانەمەرگ 
								سەردەشت عوسمان، هەروەها برادەران و هاوکارانی 
								هاوپیشەی ئەو، بەدواداچونی ئەم تاوانە و ئاشکرا 
								کردنی ئەنجامدەرانی وەک ئەرکێکی دەست بەجێی 
								سەرشانی حکومەتی هەرێم و لایەنە بەرپرسەکان 
								دادەنێت.
 - نەنگ و شەرمەزاری بۆ ترۆر
 - بژی ئازادی بێ قەید و شەرتی فکری و سیاسی
 ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
 www.rewend.info
 7-5-2010
 
 
 |