| 
							له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی پڕۆژه‌ی په‌یکه‌ری 
							ئازادی بۆ "سه‌رده‌شت عوسمان"ه‌وه، به‌ڕیوه‌به‌ری 
							ده‌ستگای هاوپشتی، به‌کر عوسمان ناسراو به ئارام 
							عه‌لی ، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م که‌مپینه بانگه‌واز ده‌کات.
 
 ئێمه وه‌ک ده‌ستگای هاوپشتی به هه‌موو توانای 
							خۆمانه‌وه به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م 
							که‌مپینه به ئه‌رکێکی هه‌ر ئێستایی و ده‌ستبه‌جێێ 
							خۆمان ده‌زانین و له رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه 
							ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م که‌مپینه ڕاده‌گه‌ێنین.
 
 ئێمه له ڕێگای ئه‌م 
							که‌مپینه‌وه:
 
 پڕۆژه‌ی دروستکردنی په‌یکه‌رێک بۆ سه‌رده‌شت عوسمان و 
							به چاپگه‌یاندنی کتێبی سه‌رده‌شت عوسمان به ئه‌ركی 
							سه‌ره‌کی ئه‌م که‌مپینه ده‌زانین له پێناو به 
							ده‌ستهێنانی ئیمکانییاته ماددی و قانوونی و 
							هونه‌رییه‌کانیه‌وه، بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئه‌حزاب و 
							کۆمه‌ڵه‌و ڕیکخراوهوکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و 
							که‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین 
							کۆمه‌ککاری بردنه‌پێشه‌وه‌ی کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م 
							پڕۆژه‌یه بن.
 
 له ڕێگای ئه‌م ئه‌درێس و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه، 
							ده‌کرێ په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن و له سه‌رنچ و 
							پێشنیار و ئه‌رکی له ئهستۆگرتوو بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی 
							ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستبه‌کار بین.
 
 جاوه‌ڕوانی هیمه‌ت و حه‌ماسه‌ی ئازادیخوازانه‌ی هه‌موو 
							لایه‌کین به‌و هیوایه‌ی له‌م بڕگه مێژووییه 
							چاره‌نووسسازه‌ی به‌رگری له ئازادیی و ئازادیی 
							ڕاده‌ربڕین له کوردستاندا، پانتاییه‌کانی سه‌رکوت و 
							دژی ئازادی له کوردستاندا ، ئاسهوارێکییان نه‌مێنێت.
 
 ئێمه له نزیکترین کاتدا زانیاری پێویستتان پێ 
							ڕائه‌گه‌یه‌نین بۆ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که 
							ئه‌یانه‌وێت هاوکار و ئه‌ندامی که‌مپینه‌که بن. بۆ 
							هه‌ر پێداویستیه‌ک و کار ئاسانی زیاتر له ڕێگای 
							ته‌له‌فۆن و ئیمایل په‌یوه‌ندیمان پێوه بگرن.
 له ئێستادا ئه‌توانن له‌م ڕێگایانه‌وه په‌یوه‌ندیمان 
							پێوه بکه‌ن:
 
 عه‌باس ئه‌حمه‌د : 0046736432580
 abbasahmad8@hotmail.com
 Sardashtosman87@gmail.com
 
 ده‌ستگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
 2010-05-29
 
 
 
 |