| 
								
 
 رفاندنی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) له رۆژی 
								4-5-2010 له‌به‌رده‌م كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین 
								و له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موومانی 
								له‌ناخه‌وه هه‌ژاند. ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی له‌ناخه‌وه 
								شڵه‌ژاند و خهمباریكردین دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 
								ناوبراو بوو له رۆژی 6-5-2010 له‌ناوچه‌ی موسڵ. 
								شه‌هید كردنی هاوكارمان(سه‌رده‌شت عوسمان) كه به 
								ناوی(ده‌شتی عوسمان) ئاماژه‌یه‌كی تری ترسناكه بۆ 
								سه‌ر ژیان و گیانی رۆژنامه‌نووسانی ئازا‌و بوێر، 
								چونكه ئه‌م كاره قێزه‌ونترین كاری تیرۆریستییه 
								له‌دوای شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس(سۆران مامه حه‌مه) 
								له كه‌ركووك.
 رفاندنی رۆژنامه‌نووسێك له‌ناو پایته‌ختی هه‌رێم و 
								دواتر بردنی بۆ ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی 
								كوردستان و شه‌هید كردنی جێگای پرسیارێكی گه‌وره‌یه، 
								چونكه ئه‌وكاره له توانای كه‌سێك یان گروپێكی 
								بچوكدا نییه، بۆیه پێمانوایه به پله‌ی یه‌كه‌م 
								حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم لێی 
								به‌رپرسیارن و ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ 
								دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ره‌شه، چونكه ئه‌ركی 
								پاراستنی ئاسایشی رۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی 
								هاووڵاًتیان له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی 
								هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمدایه. بۆیه 
								پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به جددی به‌دواداچوون 
								بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگه 
								كردن و چاونوقاندن له نه‌دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان ، 
								ده‌بێته نه‌نگییه‌كی یه‌كجار گه‌وره بۆ ئاسایشی 
								هه‌رێمی كوردستان، وه‌ده‌بێته هۆیه‌كی گه‌وره‌ش 
								بۆ پاشه‌كشێكردن به روتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و 
								ملنان به‌ره‌و دواوه.
 ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی 
								كوردستان ، پێمانوایه رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له 
								رۆژنامه‌نووسان پێیناوهتهوه قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه 
								كه چیتر مایه‌ی قبوڵكردن نییه و بێده‌نگ نابین، 
								بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان 
								خه‌مساری بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م 
								كاره تیرۆریستییه، ئێمه خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ین 
								و شێوازی دیكه‌ی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه به‌ر.
 لێره‌وه داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی 
								كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و (UN)و 
								رێكخراوی (كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌وانان) و 
								(په‌یامنێرانی بێ‌سنوور) و (هیوامان رایتس وۆچ) و (خاچی 
								سوری نێونه‌ته‌وه‌یی) و هه‌موو رێكخراوه 
								مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه به‌دواداچوونی جددی بۆ 
								ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بكه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران 
								و به‌سزا گه‌یاندنیان.
 
 ناوه‌كان:
 1- ئاسۆس هه‌ردی
 2- ئه‌حمه‌د میره
 3- كه‌مال ره‌ئوف
 4- د.فه‌رهاد پیرباڵ
 5- به‌ختیار سه‌عید
 6- شوان محمد
 7- عه‌دنان عوسمان
 8- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
 9- چیمه‌ن ساڵح
 10- كاژاو جمال
 11- ئازیز محمود
 12- جه‌بار جمال غریب
 13- رێبین ره‌سوڵ
 14- هێمن مامه‌ند
 15- سمكۆ محه‌مه‌د
 16- دیار عه‌زیز شه‌ریف
 17- دیار عه‌زیز مسته‌فا
 18- ئیبراهیم عه‌لی
 19- هێمن باقر
 20- ده‌شتی سه‌باح
 21- كامه‌ران محمد
 22- سامان مه‌جید
 23- رێبین فه‌تاح
 24- عومه‌ر ستار
 25- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
 26- ئاواره حه‌مید
 27- كه‌مال چۆمانی
 28- بارزان حه‌سه‌ن
 29- مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن
 30- بورهان قادر
 31- سامان به‌شاره‌تی
 32- ئیبراهیم حهمهدأمین
 33- راماڵ رابوو
 34- عیماد ره‌فعه‌ت
 35- د.مه‌غدید سه‌پان
 36- سه‌ڵاح مه‌زن
 37- كاوه عبدالكریم
 38- نه‌هرۆ عاڵایی
 39- ئه‌ڵماس محمد
 40- شیلان یاسین
 41- شوان تاڤینگ
 42- شلێر باپیری
 43- ساڵح قادر
 44- به‌ختیار پاڵانی
 45- نیاز عه‌بدوڵا
 46- نزار گزالی
 47- ره‌سوڵ سوڵتانی
 48- شه‌وقی كانه‌بی
 49- هێمن مه‌لازاده
 50- ئارام قه‌ره‌داغی
 51- هاوكاری حمد
 52- ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید
 53- زانیار ئه‌سعه‌د
 54- عیسا خدر
 55- هه‌نگاو هاشم
 56- سه‌رخێڵ هاشم
 57- شه‌ماڵ عه‌قراوی
 58- له‌نجه عه‌بدوڵڵا
 59- هێمن كه‌ریم مام ره‌ش
 60- ئاڤان فارس جاف
 61- فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن
 62- فه‌رمان سادق
 63- وریا باقر
 64- سامان فاروق
 65- فه‌رهاد هیرانی
 66- بێكه‌س حه‌مه‌د قادر
 67- نامۆ عبدالله
 68- نه‌به‌ز گۆران
 69- بڕیار نامیق
 70- بارام سوبحی
 
 
 |