| 
								
 داواکارم له‌هه‌موو ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه‌و ناوهندو 
								سه‌نته‌ره فه‌رهه‌نگی و پیشه‌یی و دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری 
								و سیاسیه‌کانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، هه‌ر یه‌ک 
								له‌وڵات و شاری خۆی، پرسه‌نامه‌یه‌ک بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م، 
								شه‌هیدی ئازادی، شه‌هیدی وشه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌شت 
								عوسمان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
 به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌نامه‌ی سه‌رده‌شت سه‌ره‌ڕای 
								پێزانینه به پیشه‌ی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌گه‌ری و 
								ڕێزلێنانه له‌کارو چالاکییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی 
								وه‌ک سه‌رده‌شت هه‌روه‌ها ئه‌رکێکی فکری، سیاسی، 
								مه‌عریفی، شارستانی، ئه‌خلاقی هه‌موو ئه‌و 
								ئازادیخوازانه‌یه که‌بڕوای ته‌واویان به‌ئازادی 
								ئینسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری 
								هه‌یه، له‌کوردستان یاخود له‌هه‌ر شوێنێکی 
								جیهاندا بێت.
 قوربانییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌مان فێرخوازێکی زانکۆ‌و که‌سایه‌تییه‌کی 
								جیهانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بانگخوازێکی ئازادییه، 
								پێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت لای ئازادیخوازان 
								په‌سه‌نده‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پیشه‌که‌ی خۆی 
								موماره‌سه کردووه که‌تێیدا کوشتن و تۆقاندن 
								بووته ڕێسا‌و ئاکارێکی ڕۆژانه‌ی ئه‌و گورگانه‌ی که‌به‌های 
								ئینسانیان له‌لا نه‌ماوه. به‌لامانه‌وه به‌ڕێوه‌بردن 
								و به‌شداریکردن لهپرسهیهکی ئاوها جه‌رگبڕدا 
								پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر نییه، خوێندنه‌وه‌و 
								ململانێی سیاسی و مشتومڕی ڕێکخراوه‌یی پێویست نییه‌و 
								ئازادیخوازی ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ن 
								که‌پێش هه‌موو که‌سێک سه‌رده‌شت به‌ڕۆڵه‌ی خۆیان و 
								به‌شێک له‌خۆیان ده‌زانن.
 به‌جێگه‌یاندنی پرسه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له‌شارو 
								کۆمۆنه‌کانی وڵاتانی جیهاندا پشتگیریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی 
								ئازادیی ڕۆژنامهگهریهو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی 
								ڕاسته‌قینه‌و خێرایشه بۆ تیرۆرستان. پرسه‌یه‌کی 
								له‌م چه‌شنه‌ش با ببێته پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و 
								هه‌رکات قه‌ڵه‌مێکی دیکه‌ی وه‌ک سه‌رده‌شتمان لێ 
								تیرۆرکرا پێکه‌وه کرده‌که ڕیسوا بکه‌ین و به‌تیرۆرستان 
								بڵێین هه‌موومان سه‌رده‌شتین.
 
 
 
 |