| 
								
 
 " پێنووس تان پێ ئه‌نفال ناکرێ "
 
 هه‌ی بزگوڕێک له فاشیستان
 پێنووستان پێ ئه‌نفال نا کرێ
 ده‌نگی ئازادی مات ده‌بێ
 پێنووسوان زیندان ده‌بێ
 ده دزرێ ، ده‌ڕفێندرێ
 وندا ده‌بێ ، تێرۆر ده‌کرێ
 ته‌رمی پاکی لێره و له‌وێ
 فرێده درێ
 یان که‌سێکیش پێ نازانێ
 له بن پچکان ، له ئاوان
 له‌کوێوه ، له گوڕ ده‌نرێ
 به‌ڵام پێنووستان پێ
 بێ ده‌نگ نابێ
 بێ ره‌نگ نابێ
 به تاق نابێ
 به هه‌زاران پێنووسی دی
 له هه‌موو ره‌نگ و ده‌وه‌ران
 بۆ پێنووسێک
 یه‌ک ده‌گرن
 و
 خامه و نووکی تۆند و تیژیا ن
 وه‌ک لافاوێک
 کۆشکی بێدادی و
 ده‌ڕمێنن
 ده‌نگی ئازادی
 ده‌چڕێنن
 * * * *
 شه‌رمتان بێ
 بۆ کوێ ده‌به‌ن
 رۆژێک دادێ
 هێزی ئازادی ده‌خرۆشێ
 چاره نووستان
 سامان و پیا و و چه‌ک به‌ده‌ستان
 پاره ی بانک و ماڵی چه‌ند نههۆمتان
 ترۆمبێڵی که‌شخه و پڕ مۆدێڵتان
 بازارگه و که‌مپانی و هۆتێڵتا ن
 وه‌ک چاره نووسی سه‌دام ده‌بێ
 له ژێر زه‌ویش جێگا‌و نابێ
 * * * *
 پێنووس وه‌رن با هه‌موومان
 ریزێک بگرین
 به رۆمان و به هۆنراوه
 به په‌خشان و به نووسراوه
 به وێنه و کاریکاتۆرانهوه
 به رۆژنامه‌وه و ماڵپه‌رانه‌وه
 تێرۆریستانی ئازادی و پێنووسه‌کان
 دارێژه‌ر و گوێ له مستیان
 ببێزێنین ، بقێزێنین
 له دادوه‌ری پێنووساندا
 نه وه‌ک ئه‌وان وه‌کوو خۆمان
 بدادێنین
 
								2010-05- 06 کاوه سوور
 
								 kawesoor@yahoo.com
								
 
 
 
 
 
 |