| 
								
 
 ئه‌گه‌رچی ده‌یان ساڵه نووسه‌ران ورۆشنبیرانی 
								كوردستان له‌دۆخێكی ناله‌بارو پڕ له‌مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی 
								تیرۆستانه و كۆنه‌په‌رستانی تاریكی له عێراق و 
								ده‌وروبه‌ر ژیان ده‌گوزه‌رێن و هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك 
								له‌شێوه‌كان كۆنه‌په‌رستان هه‌ڕه‌شه‌ی دهمكووتكردن 
								و ته‌كفیركردن ده‌خه‌نه پاڵ نووسه‌ران و ده‌یانه‌وێ 
								كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی تاریكی و ئازادی راده‌ربڕین 
								به‌تیرۆری فیكریی و تۆقاندن و كوشتنی رۆحی 
								جیاوازیه‌كان بخه‌نه سه‌به‌ته‌ی كۆنه‌په‌رست و 
								بیرتهسكهكانهوه ، ئێمه وه‌ك رۆشنبیرانی كه‌ركوك 
								ئه‌م بیرتهسكیهیهی كۆنهپهرستانمان به‌هه‌ند 
								وه‌رنه‌گرت و ههرهێندهمان له‌و عه‌قڵانه چاوه‌ڕوان 
								ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه نائاساییه له‌دۆخێكی 
								له‌باری ئه‌منی له‌كوردستان ئازادی رادربڕین رۆژبه‌رۆژ 
								به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌و بكوژان به‌رۆژی نیوه‌ڕۆ و 
								به‌به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه سوكایه‌تی به‌نووسه‌ران 
								و رۆشنبیرانه‌وه ده‌كه‌ن ، به‌داخه‌وه ده‌ستی ره‌شی 
								ناحه‌زانی ئازادی راده‌ربڕین گه‌یشته ئه‌وه‌ی هیچ 
								حیسابێك بۆ ئینسانبوون نه‌هێڵێته‌وه و حورمه‌تی 
								زانست و یاسا بخه‌نه سه‌روو حیساباتی عه‌قلییه‌تی 
								شه‌ڕانگێزی خۆیانه‌وه ، به‌داخه‌وه رۆژی 4\5 
								2010 له‌به‌رده‌م كۆلیجی زمانه‌وانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین 
								كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به‌به‌رچاوی خوێندكارانه‌وه ، 
								خوێندكار و رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانیان 
								رفاند و دوای دوو رۆژ له‌رفاندنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌یه‌كێك 
								له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ دۆزرایه‌وه ، له‌كاتێكدا 
								تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌پایته‌ختی هه‌رێمی 
								كوردستان بۆخۆی ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیه بۆ حكومه‌تی 
								هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مان كاتدا گورزێكی 
								گورچكبڕه له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ، 
								تیرۆركردنی سه‌رده‌شت ، تیرۆركردنی هه‌موو نووسه‌ران 
								و خه‌ڵكی هه‌ولێریشه به‌گشتی ، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك 
								له‌نووسه‌رانی شاری كه‌ركوك داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی 
								كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و 
								سه‌رۆك كۆماردهكهین زۆر به‌زووی هه‌وڵی خۆیان 
								بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ بنبڕكردنی تیرۆری فیكری و 
								تیرۆركردنی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان 
								، ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی 
								كوردستانی پێاتێدهپهڕێ به‌ر له‌هه‌ركه‌س و لایه‌نێك 
								ئه‌زموونی كوردستانی پێ له‌كه‌دار و ناشرین ده‌بێت 
								و دۆخی كوردستان هێنده‌ی تر ده‌خاته مه‌ترسی و ئه‌و 
								ئه‌زموونه‌ی به‌ناوی دیموكراسییه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م 
								پرسیاری مه‌ترسیداره‌وه ، تیرۆركردنی سه‌رده‌شت 
								عوسمان درێژكراوه‌ی تیرۆكردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه 
								و عبالستارتاهیر شه‌ریفه ، ئێمه وه‌ك نووسه‌ران 
								و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م 
								كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین و داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان 
								ده‌كه‌ین په‌له به‌كه‌ن له‌راگرتنی خۆێنی رۆژنامه‌نووسان 
								و رۆشنبیرانی كوردستان و تاواباران ئاشكرابكه‌ن ، 
								ئه‌م دۆخه پڕمهترسییهی رۆشنبیرانی كوردستانی 
								پیاپێپهڕدهبێ به‌داخه‌وه خه‌ریكه رۆژبه‌رۆژ ده‌بێته 
								دیارده‌یه‌ك ئه‌زموونی دیموكراسی به‌ره‌و 
								ترسناكترین دۆخ په‌لكێش ده‌كات و هیچ به‌هایه‌ك بۆ 
								ئینسانبوون ناهێڵرێته‌وه .
 
 
 1_ له‌تیف فتیح فه‌ره‌ج
 2- داناعه‌سكه‌ر
 3- عوسمان عه‌سكه‌ری
 4- معتصم نجم ا‌لدین
 5 مهلافهرمان
 6- رابه‌ر ره‌شید
 7- فرمێسك خدر
 8-سهراب
 
 
 
 
 |