| 
								
 گوڵه‌کانم .خۆشه‌ویسته‌کانم .گه‌لێک هه‌وڵمدا ته‌له‌فۆنتان 
								له‌گه‌ڵ بکه‌م، به‌ڵام نه‌متوانی له‌گه‌ڵتان بدوێم. 
								پێیان ووتم که‌یه‌کجار په‌رۆشن و زۆر ئه‌سته‌مه 
								بتوانن وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن بده‌نه‌وه.
 له‌قوڵایی دڵ وهه‌ست وسۆزمهوه، هاوبه‌شی کاره‌ساته 
								گه‌وره‌که‌تانم. ئه‌م کۆسته، هه‌ر ته‌نها له 
								ئێوه نیه. ئه‌م کۆسته سه‌راسه‌ری کوردستان و 
								جیهانی لێئاگاداره وخه‌ڵک تووڕه‌و په‌سته له ده‌سه‌ڵاتداران 
								وداوای بکوژان و پلان وده‌سته‌که‌ی پشتی ده‌که‌ن.
 دوعا له‌ساڵی پار، بوو به زه‌حیه‌ی به‌ربه‌ریه‌تی 
								سوونه‌تی دواکه‌وتوانه‌ی کۆنه‌په‌رستی،وه شه‌پۆلی 
								ناره‌زایه‌تی به‌ڕووی ئه‌و سونهتهدا به‌سه‌راسه‌ری 
								جیهاندا گڕی گرت . هاوڕێ سه‌رده‌شت گیانفیدای 
								رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریزمێکی سیاسی کۆنه‌په‌رستی 
								ته‌قلیدیه. شاڵاوی شه‌پۆلی هه‌ستانه‌وه‌و به‌رخۆدان 
								به ڕووی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی سیاسه‌تی تۆقاندنه،ته‌ماشاکه‌ن، 
								هه‌موو کوردستان وجیهانی داگرتووه. ته‌ماشاکه‌ن و 
								به که‌س وکارتان بڵێن سه‌رده‌شت هه‌ر ته‌نها کوڕی 
								ئێمه نیه. هه‌زاران که‌س له سه‌راسه‌ری جیهاندا، 
								ده‌یان ڕێکخراوو لایه‌ن له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا، له‌م 
								تاوانه خۆش نابن و هه‌ڵشاخاون به‌رووی چه‌وسێنه‌راندا. 
								هیوادارم ئه‌م پشتیوانیه مه‌زنه جیهانیه، قامه‌تی 
								ئێوه به‌رز ڕابگرێت. وه سوکنایتان پێبدات.
 
								چاوه تهڕهکانتان ماچ ده‌که‌مه‌وه
 جه‌مال کۆشش
 7.5.2010
 
 
 
 
 |