| 
								
 
 
 رۆژی 04 .05.2010 نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت 
								عوسمان ، له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئاداب له زانکۆی سه‌لاحه‌دین 
								له هه‌ولێر ، به دیار چاوی پۆلیس و پاسه‌وانانی 
								کۆلیژ ، ده‌رفێنرێت . به‌ناو چه‌ندین بازگه‌ی 
								پۆلیس و ئاسایش ، ده‌برێته موسڵ و به ناشرینترین 
								شێوه شه‌هیدی ده‌که‌ن.
 ئێمه وه‌کو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان ، له‌کاتێکدا 
								سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قاره‌مانی 
								شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌که‌ین ، هیوای سه‌بووری و 
								ئارامیان بۆ ده‌خوازین . له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌توندی 
								دژی ئه‌م کاره چه‌په‌ڵ و نامرۆڤیه ده‌وه‌ستینه‌وه. 
								ڕفاندن و کوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت ، تیرۆرکردنی 
								ئازادی ڕاده‌ربرینه. ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه 
								به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تیرۆرستیه ده‌که‌ین 
								. له هه‌مان کاتیش‌دا داوا له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی 
								کوردستان ده‌که‌ین ، که ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر 
								ئه‌م کاره تیرۆریستیه بکه‌ن . پشتگوێخستنی ئه‌م 
								جۆره تاوانانه ، ترسێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر بیری 
								ئازاد و ژیانی دیمۆکراسی و مه‌ده‌نی له‌کوردستاندا.
 
 ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان
 07/05/2010
 ئه‌ڵمانیا
 
 
 
 
 
 |